بەیانی ئەمڕۆ نرخی تەمەن جارێكی تر دابەزینی گەورەی بینی، خاوەن نووسینگەیەكی دراوگۆڕینەوە دەڵێت، ئێستە تمەن بیكڕی زیانە و بشیفرۆشی هەر زیانە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ـی تەمووز، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی تمەنی ئێرانی بۆ كەمترین ئاست لە مێژوودا دابەزی.
زیاتر گوتی، ئێستە 100 دۆلار لە تاران بڕی 18 ملیۆن و 920 هەزار تەمەنی پێ دێتە كڕین، ئەوەیش نزمترین نرخی ئەو دراوەیە، هەروەها لە هەرێمی كوردستانیش 100 دۆلار بەرانبەر 16 ملیۆن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لەباری كڕین و فرۆشتن بە تمەن رای گەیاند، ئێستە تمەن بیكڕی زیانە و بشیفرۆشی هەر زیانە، بۆیە داوام وایە هاووڵاتییان هیچ مامەڵەیەكی پێوە نەكەن تەنیا ئەو كەسانە نەبێت سەردانی ئێران دەكەن.
بەگوتەی ئەو دراوفرۆشە، توندبوونەوەی لێدان لە ئێران، وایكرد دووبارە تمەن نرخی لە دەست بدات.