نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 88 دۆلار، بە بەراورد بە دوێنێ بە رێژەی 4% بەرز بووە، ئەمەیش بەرزترین ئاستە لە 12ی حوزەیرانەوە تۆمار بكرێت.
لەگەڵ زیادبوونی گرژییەكان لە گەرووی هورمز و زیادبوونی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە رێژەی 4% بەرز بووەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووز نرخی بەرمیلێك برێنت بوو بە 88 دۆلار و نەوتی تێكساسیش بوو بە 82 دۆلار و 42 سەنت.
ئەم نرخە بە بەرزترین نرخ دادەنرێت لە 12ی حوزەیرانی رابردووە و تا ئێستە تۆمار كرا بێت.