ئەمڕۆ عێراق و سووریا رێككەوتن لەسەر نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی حەدیسە- بانیاس كە توانای گواستنەوەی لە رۆژێكدا دوو ملیۆن بەرمیل نەوتە و ئەمەریكایش پێشوازی لە رێككەوتنەكە دەكات.
ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووز لە ئەمەریكا وەزیری نەوتی عێراق رێككەوتنێكی لەگەڵ سووریا واژوو كرد، بۆ نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی حەدیسە- بانیاس. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو بۆرییە نەوتییە دەتوانێ رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بۆ دەریای ناوەراست بگوازێتەوە.
چەند كۆمپانیایەكی ئەمەریكیش پرۆژەكە ئەنجام دەدەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پێشوازی لە رێككەوتنەكە دەكات، پرۆژەكە بە پرۆژەیەكی ستراتیجی ناو دەبات كە بەرهەم عێراق بە بازاڕەكانی دەریای رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست دەگەینێت.