پیازی كوردستان رەوانەی توركیا دەكرێت

:: PM:04:10:19/07/2026 ‌
لە چوارچێوەی گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەكی بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەی هەناردەكردنی پیازی دەشتی ناوكور بۆ توركیا دەست پێ بكات.

وەك قۆناغی یەكەم، بڕی سێ هەزار تۆن پیاز كە لە زەوییە بەپیتەكانی دەشتی ناوكور بەرهەم هێنراوە، لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆیی كەرتی تایبەتەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی توركیا دەكرێت.


بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەرجەم ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی پێوەست بە هەناردەكردنی ئەم بەرهەمە، گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و ئامادەكاریی تەواو بۆ بەڕێكردنی یەكەم كاروانی بازرگانی كراوە.

ئەم هەنگاوە وەك دەستكەوتێكی گرنگ بۆ جووتیارانی ناوچەكە و كەرتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت.

لە كابینەی نۆدا ئاسانكاری كرا بۆ هەناردەی بەرهەمی كوردستان، ئەو پرۆسەیەش بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی دەستی پێكرد، ئێستە چەندان جۆری بەرهەم بۆ وڵاتانی ناوچەكە لە كوردستانەوە هەناردە دەكرێت.



وشە - سۆران عەزیز