سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لیژنەكەیان بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، خەریكە یاسایەك دادەنێت كە دەسەڵاتی قەرزكردن بە حكوومەتی عێراق دەدات.
ئەمڕۆ دووشەم 20ی تەمووز، عودەی عەواد سەرۆكی
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی نەبوونی بودجەی گشتیی عێراق، سەرقاڵی ئامادەكردنی یاسایەكن بۆ قەرزكردن. هەروەها دەڵێ، "پاڵپشتییەكی یاسایی نییە بۆ قەرزكردن، بۆیە دەبێت یاسایەك دابنرێت".
لەبارەی قەرزە ناوخۆییەكان عودەی عەواد ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەو قەرزە لە رێگەی بانكی ناوەندی دەكرێت. لەبارەی قەرزە دەرەكییەكانیش دەڵێ، "قەرزی دەرەكی لە چەند دەوڵەتێك و بانكی نێودەوڵەتی دەكرێت".
لە كۆتایی لێدوانەكەیشیدا سەرۆكی لیژنەی دارایی دەڵێ، "بەم یاسایە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی، دەسەڵاتی قەرزكردنیان دەبێت بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و راپەڕاندنی كارەكانی دەوڵەت".