بەهۆی ئەوەی بە لێبڕینەوەی بەشەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نێردراوە، بۆیە مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست ئەوانەی لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرن دواكەوتووە و هەوڵ هەیە ئەم هەفتەیە مووچەكانیان وەربگرن.
ئەمڕۆ دووشەم 20ی تەمووز، "وشە" لە سەرچاوەیەكەوە زانیاری دەست كەوت كە هەموو هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە بۆ ئەوەی داهات كۆ بكرێتەوە و لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش بكەن.
دووپاتی كردەوە كە وەزارەتەكە نایانەوێ چیتر مووچەی ئەو توێژە دوابكەوێ، بەڵام دوو مانگە بەهۆی كەمبوونەوەی داهات و لێبڕینی ئەو پارەی لە بەغداوە دێت مووچەكانیان دواكەوتووە.
زیاتر لە 42 هەزار مامۆستای گرێبەستی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان مووچە وەردەگرن و مانگانە پێویستیان بە نزیكەی 25 ملیار دینار هەیە، هاوكات، سەرجەم ئەو فەرمانبەرە گرێبەست و هەمیشەییانەش مووچە وەردەگرن كە دوای یەكی تەممووزی 2024 دامەزراون.