وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەست بە هەڵمەتێك دەكات بۆ هۆشیاركردنەوە و دانانی سنوورێك بۆ بە فیڕۆدانی خۆراك. بەگوێرەی ئاماری فەرمی تێكڕای بە فیڕۆدانی ساڵانە بۆ هەر تاكێك 143 كیلۆگرامە.
ئەمڕۆ سێشەم 21ی تەمووز، لە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق یەكەم كۆبوونەوە ئەنجام درا بۆ جێبەجێكردنی "هەڵمەتی نیشتمانی دانانی سنوورێك بۆ بەفیڕۆدانی خۆراك"، ئەوانەی لە هەڵمەتەكە بەشدارن پێیان وایە، دیاردەی بەفیڕۆدانی خۆراك پێوەندی بە چەندان بابەتی ترەوە هەیە، لەوانە ئاسایشی خۆراك و كەمكردنەوەی هەژاری و پەرەپێدانی هەمیشەیی.
ماهیر حەماد جوهان گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، دیاردەی بەفیڕۆدانی خۆراك لە سەرانسەری دنیادا هەیە، بەڵام لە عێراق زۆر بەرزە بەشێوەیەك تێكڕایی ساڵانە بۆ هەر تاكێك 143 كیلۆیە.