نرخی زەوی هاڕەی كرد

:: PM:04:31:21/07/2026 ‌
بەراورد بە دوو هەفتە لەمەوبەر نرخی زەوی لە هەولێر بەرەو هەرزان بوونی تەواو رۆیشتووە، خاوەنی نووسینگەیەكی خانوبەرە دەڵێ‌، بازاڕ وەستاوە و بەتایبەت بازاڕی زەوی لە دوا هەناسەدایە. 

ئەمڕۆ سێشەم 21ی تەمووز، عەلی ئیبراهیم راوێژكاری فرۆشتنی خانوبەرە لە هەولێر، بۆ "وشە" گوتی، ماوەیەك بەر لە ئێستە بازاڕی زەوی لە لووتكە بوو تەنانەت كەس وەڵامی پرسیاری نەدەدایەوە، بەڵام ئێستە بازاڕ لە قۆناغی وەستان و دوا هەناسەیە. 

ڕوونیشی كردەوە كە ئێستە بازاڕی زەوی هێمنە و كاتی ئەوەیە كەسێك پارەی لە دەستە بیكڕێت، چونكە دەرفەتە و هەرزان بووە. 

لەلایەكی ترەوە شەوقی نەبی كە فرۆشیاری زەوییە، بۆ "وشە" گوتی، زەوی بێ‌ خزمەتگوزاری گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتووە، 10 رۆژ پێش ئێستە نەخشەی شوێنەكان بەتایبەت شەقامی 150 مەتری بەر نەدەكەوت كەچی ئێستە / بە نرخی بازاڕ بە دوو دەفتەر دۆلار زەوی زۆر باش دەكڕی/.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، بەشێك لەو هەڵبەز و دابەزەی لە چەند رۆژی رابردوودا هەبوو بەهۆی خاوەنی نووسینگەكان بوو كە دۆخەكەیان دروست كردبوو. 

شارەزایان هۆكارێكی تری دابەزینی نرخی زەوی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە فەرمانبەرانی كوردستان زۆرینەی بوون بە خاوەنی زەوی 200 مەتری و ئەوەیش خواستی لە بازاڕ كەم كردووەتەوە. 



وشە - وشه‌