نرخی نەوت رووی لە هەڵكشان كرد

:: PM:06:24:21/07/2026 ‌

هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنەوەی پەرەسەندنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی ئاسمانیی ئێران و ئەمەریكا و سەرهەڵدانەوەی كێشە بۆ هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و كردنەئامانجی كەشتییەكان، ئەمڕۆ سێشەم جارێكی تر نرخی نەوت رووی لە هەڵكشان كرد و نرخەكەی 2% زیادی كرد.

جیا لە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر كەشتییەكانی نەوتهەڵگر و بازرگانی لە گەرووی هورمز، حوسییەكان هەڕەشەی داخستنی گەرووی بابولمەندەب دەكەن و دوێنێش گەمارۆیەكی دەریاییان بۆ سەر سعوودیە راگەیاند، ئەوانە هەمووی كاریان كردە سەر كاركردنی كەشتییەكان، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت، 1.89 دۆلار بەرز بووەوە، كە دەكاتە 2.12% و نرخەكەی گەیشتە 91.11 دۆلار.  

هەرچی خاوی رۆژئاوای تەكساسە، 2.07 دۆلار بەرز بووەوە، كە دەكاتە 2.49% و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 85.30 دۆلار، جیۆڤانی ستونۆفو شرۆڤەكار لە "یو بی ئێس"، ئاماژەی بۆ كەمبوونەوەی هەناردنی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمز، جیا لە مەترسیی پەككەوتنی هاتوچۆی نەوت لە رێگەی دەریای سوور، وەك دوو هۆكاری هەڵكشانی نرخی نەوت كرد.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل