داتاكانی كه‌رتی چاودێری كه‌شتیوانی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕێژه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان شه‌وی ڕابردوو سێ كه‌شتی بووه و به ته‌واوی كه‌می كردووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی مه‌ترسییه ته‌ناهییه‌كان و هێرش و بۆردمانی به‌رده‌وامی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
به گوێره‌ی داتاكانی كۆمپاینیای
كیبله‌ر، سێ كه‌شتی شه‌وی ڕابردوو به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕیوون، له كاتێكدا دوێنێ سێشه‌م ته‌نیا چوار كه‌شتی توانیویانه گه‌رووه‌كه ببڕن و بگه‌نه ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ره‌ب.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه دواجار كه‌شتی هسین ئۆشیه‌ن هاتووه‌ته نێو گه‌رووی هورمزه‌وه كه هه‌ڵگه‌ی زه‌یتی خورما بووه. له‌و كاته‌وه تا ئێسته هیچ كه‌شتییه‌ك و به‌له‌مێك به ناوچه‌كه تێپه‌ڕ نه‌بوون.
هۆی ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له هورمز بۆ بۆردمانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له دژی یه‌كتر ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات ئێران له ڕێی حووسییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌واوه‌تی گه‌رووی بابولمه‌نده‌بیش ده‌كات، كه ئه‌میش ڕێڕه‌وێكی ستراتیجی بازرگانییه.
له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو تا هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل به‌هۆی جه‌نگ و پێكدادانه‌كان گه‌رووی هورمز به داخراوی مایه‌وه، دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له هه‌شتی نیسان/ئه‌پریله‌وه جۆرێك له ئارامی و هێوربوونه‌وه دۆخی ناوچه‌كه و هاتوچۆی كه‌شتییه‌كانی به‌خۆیه‌وه بینی. به‌ڵام ئێسته به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و پابه‌ندنه‌بوون به یاداشتی لێكگه‌یشتنی واژووكراو له نێوان واشنتن و تاران، جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان دروست بووه و ئێران به به‌رده‌وامی هێرشیان ده‌كاته سه‌ر.