لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی بەغدا كرا

:: AM:10:45:22/07/2026 ‌
لیستی مووچەی مانگی تەمووز و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران رادەستی بەغدا كرا.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی تەمووز، سەرچاوەیەكی باڵا بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی بەغدا كرا.

ئەوەیشی بۆ "وشە" ئاشكرا كرد، تەرازووی پێداچوونەوەش ئامادە كراوە كە بۆ مانگی حوزەیران تەواو بووە، ئەویش ئەمڕۆ گەیەنرایە بەغدا و رادەستی دارایی عێراق دەكرێت.

ئەوەیشی باس كرد كە شاندێك لیستەكەیان بردووە و رێكارەكان تەواو دەكەن.

هاوكات ئێستە لە هەرێمی كوردستاندا ئامادەكاری دەكرێت مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان كە لەسەر داهاتی ناوخۆیە دابەش بكرێت.


وشە - رامیار جەواد