شارەزایان: بۆری نەوتی كوردستان دەبێتە فریادرەسی نەوتی عێراق

:: PM:08:54:25/07/2026 ‌

زیاتر لە 90%ی بودەی گشتیی عێراق پشت بە داهاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، لەو بڕەش زیاتر لە 80%ی لە بەندەرەكانی باشوور و لە رێگەی گەرووی هورمزەوە دێتە هەناردەكردن، بۆیە لە كاتی دروستبوونی هەر ئالۆزییەك و داخرانی گەرووەكە، بەشی زۆری هەناردنی نەوتی عێراق پەكی دەكەوێت و بودجە و مووچە دەكەوێتە مەترسییەوە، بۆیە بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان بەرەو توركیا دەبێتە فریادرەسی نەوتی عێراق.

لەگەڵ سەرهەڵدانی تەنگژەی گەرووی هورمز، باسی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەندەری جەیهانی توركیا دێتەوە پێش، وەك دەروازەیەك بارگرانی لەسەر بەندەرەكانی باشوور كەم دەكاتەوە و دەشبێتە فریادرەس بەهۆی وەستانی هەناردن و داخرانی گەرووی هورمز بە رووی هاتوچۆی دەریاوانی، لێرەش گرنگیی پێگەی جیۆسیاسیی هەرێمی كوردستان وەك پردێكی زەوینی دەردەكەوێت كە كێڵگە نەوتییەكانی عێراق بە بەندەری جەیهانی توركیا لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست دەبەستێتەوە. 

گۆڤەند شێروانی شارەزا لە بواری وزە ئاماژە دەكات كە تەنگژەی داخرانی گەرووی هورمز لە مانگی ئاداری رابردوو، گرنگیی ستراتیجیی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانی بەرەو بەندەری جەیهان دەرخست، كاتێك بە هۆی وەستانی 94%ی هەناردنی نەوتی عێراق، كە نزیكەی 3.3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بوو، وای كرد بۆری هەرێم بارگرانی سەر عێراق سووك بكات.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل