بەپێی یاساكانی رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی "ئۆپێك"، كە عێراق تیایدا ئەندامە، هەر وڵاتێك پشكی لە بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتەكەی دیاری كراوە، لە ماوەی رابردوو ئیمارات لە رێكخراوەكە كشایەوە و پابەندنەبوونی بەو پشكەی بۆی دیاریكراوە راگەیاند، عێراق ئاماژەیەكی هاوشێوەی ئیمارات دەكات.
د. كارۆل نەخلە سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای "كریستۆل ئینێرجی"، وای دەبینێت كە ئاماژەكانی عێراق لەبارەی ئەگەری پێداچوونەوە بە ئەندامیەتی لە رێكخراوی ئۆپێك، مانای ئەوە ناگەیەنێت بەغدا بە كردەنی ئەو ویستەی هەیە، بەڵكو كارتێكی گوشارە بۆ گفتوگۆكان لەپێناو زیادكردنی پشكی لە بەرهەمهێنانی نەوت لەناو رێكخراوەكەدا.
روونی كردەوە، لێدوانەكانی بەغدا پەیامێكی روونە بۆ رێكخراوەكە بەوەی چیتر بەو ئاستە بەرهەمهێنانەی رۆژانەی بۆی دیاری كراوە رازی نییە و ئەگەر ئەو كۆتەی لەسەر بەردەوام بێت، ئامادەیە ئەو بابەتە رابگەیەنێت، پەیامەكەی عێراق روون بوو بەوەی دەیەوێ پێداچوونەوە بە پشكەكەی لە بەرهەمهێنانی نەوت بكات، كە لەگەڵ توانای زۆر و پلانەكانی بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان لە ساڵانی داهاتوودا بگونجێت.