تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی ورده‌كاری پێشنیازێكی سوڵتاننشینی عومانی بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز خستووه‌ته ڕوو، كه ده‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی گه‌رووی مه‌له‌كا له نێوان سه‌نگاپوور و مالیزیا له‌لایه‌كه‌وه و له‌لاكه‌ی تریش ئه‌نده‌نووسیا به‌ڕێوه ببرێ و ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌ت و ئاسایشی كه‌شتیوانی تێدا بكرێت.
به گوێره‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی سوڵتاننشینی
عومان، پێویست به دروستكردنی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی و هێزی ده‌ریایی نوێ ناكات، به‌ڵكوو سه‌رنجی خۆی خستووه‌ته سه‌ر دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یه‌كی هه‌رێمی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پاره‌داركردنی خزمه‌تگوزاری كه‌شتیوانی بوونی هه‌بێت، بۆ چاككردنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی چاودێری و ڕێكخستنی جووله‌ی كه‌شتییه‌كان و به‌هێزكردنی سه‌لامه‌تی كه‌شتییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه و به‌هاناوه‌چوونی حاڵه‌تی له‌ناكاو و فریاكه‌وتن و ڕێگرتن له پیسبوونی ژنگهی ناوچه‌كه، هاوشێوه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی چه‌ندان ساڵه له گه‌رووی مه‌له‌كا له نێوان سه‌نگاپوور و مالیزیا له‌لایه‌كه‌وه و له‌لاكه‌ی تریش ئه‌نده‌نووسیا پێڕۆ ده‌كرێت.
هاوكات
پێشنیازه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه دوو ڕێڕه‌وی ده‌ریایی جیاواز بوونی ده‌بێت، یه‌كێكیان به ئاوه‌كانی عومان كه بۆ كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوی كراوه ده‌بێت، یه‌كێكی تر له ئاوه‌كانی ئێران، له‌وێ میكانیزمی هاوئاهه‌نگی له نێوان كه‌شتییه‌كان و ئێران بوونی ده‌بێت.
ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه تا ئێسته له قۆناغی ڕاوێژكردندایه و هێشتا ماوه‌ته‌وه ببێت به ڕێككه‌وتنی كۆتایی، جیا له‌وه‌یش تا ئێسته هه‌ردوولا باس له چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ڕسوومات ده‌كه‌ن، كه ئێران سووره له‌سه‌ری و عومانیش به پێویستی نازانێت، ته‌نیا كۆمه‌ك و هاوكاری له سندووقێك كۆ بكرێته‌وه و له باشكردنی تواناكانی سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانی له ناوچه‌كه خه‌رج بكرێت.