موهاجەرانی: بە هۆی جەنگەوە 230 ملیۆن مەتر سێجا گازمان لە دەست داوە

:: AM:11:41:28/07/2026 ‌
فاتیمە موهاجەرانی گوتەبێژی حكوومەتی ئێران رای گەیاند، بەهۆی جەنگی ئەمەریكا و ئیسرائیل، ئێران 230 ملیۆن مەتر سێجا بەرهەمهێنانی گازی لە دەست داوە.

ئەمڕۆ سێشەم 28ی تەمووز، فاتیمە موهاجەرانی گوتەبێژی حكوومەتی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، وڵاتەكەی لە ئەنجامی جەنگی ئیسرائیل و ئەمەریكا، زیانێكی زۆری بەر كەرتی وزە و ژێرخانی كەوتووە.

 لەوانە ئاماژەی بۆ بەرهەمی گازی سروشتی كرد و گوتی، "بە هۆكاری جەنگەوە ئێران 230 ملیۆن مەتر سێجا بەرهەمی گازی سروشتی لە دەست داوە".

هەروەها باسی لەوەیش كرد، جەنگ چەندان زیانی تری هەبووە لەوانە فڕۆكەخانەی بوشەهر بە تەواوی بەهۆی جەنگەوە پەكی كەوتووە.




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل