وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئایار و حوزەیران ئاشكرا دەكات

:: PM:12:19:28/07/2026 ‌
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوت بۆ مانگەكانی ئایار و حوزەیران ئاشكرا دەكات و دەشڵێ‌، "ملیۆنێك و 564 هەزار و 625 بەرمیل لە نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی كراوە".

ئەمڕۆ سێشەم 28ی تەمووز، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە مانگی ئایار و حوزەیراندا 32 ملیۆن و 238 هەزار و 677 بەرمیل لە سەرانسەری عێراق هەناردە كراوە، داهاتەكەیشی دوو ملیار و 335 ملیۆن و 537 هەزار و 399 دۆلار بووە.

بڕی نەوتی هەناردەكراوی بەسرە 20 ملیۆن و 238 هەزار و 836 بەرمیل بووە، نەوتی هەرێمی كوردستانیش بە بڕی ملیۆنێك و 564 هەزار و 625 بەرمیل بەرەو بەندەری جەیهان هەناردە كراوە، نەوتی كەركووك كە هەناردەی بەندەری جەیهان كراوە، بڕەكەی 10 ملیۆن و 311 هەزار و 216 بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی ئایار و حوزەیراندا ملیۆنێك و 564 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێم هەناردە كراوە.

وەك تێبینی دەكرێت بڕی نەوتی هەناردەكراوی عێراق بە رێژەیەكی زۆر دابەزیوە، ئەمەیش پێوەندی بە داخستنی گەرووی هورمز و جەنگی ئەمەریكا و ئێرانەوە هەیە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل