رووبه‌رێكی زۆر له سروشتی تاڵاوی سندوس كه یه‌كێكه له تاڵاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌ر به پاركی نیشتمانی ده‌ریاچه‌ی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌هۆی نمایشی سه‌ربازی میلیشیاكانی سوپای پاسداران سووتا.
تاڵاوی سندوس ده‌كه‌وێته شارۆكه‌ی نه‌غه‌ده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له وه‌رزی هاویندا ده‌بێته شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار باڵنده‌ی كۆچه‌ر و نایاب كه گرنگترینیان فلامینگۆ و قازی خۆڵه‌مێشی و مراوی سه‌ر سپییه، ئێسته له وه‌رزی دانانه‌وه‌ی هێلكه‌ی باڵندهكاندایه، سوپای پاسداران نمایشی سه‌ربازی تێدا ئه‌نجام داوه و بووه‌ته هۆی سووتانی زیاتر له 60 هه‌زار مه‌تری دووجا له‌و ناوچه گرنگه.
د. عه‌لی ره‌مه‌زانی مامۆستای زانكۆ و چالاكی ژینگه‌یی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌شێكی زۆر له شوێنه هه‌ستیاره‌كانی تاڵاوی سندوس، به‌هۆی نمایشی سه‌ربازی سوپای پاسدارانه‌وه سووتا و زیاد له پێنج سه‌عاتی خایاند تا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كرایه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، نمایشی سه‌ربازی ده‌بێ له‌و ناوچانه به‌ڕێوه بچێت كه كه‌مترین زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام لای ئێمه له هه‌ستیارترین ناوه‌ندی ژینگه‌یی ئه‌و نمایشه به‌ڕێوه چووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی سووتانی زۆر له‌و باڵنده كۆچه‌رانه‌ی بۆ حه‌وانه‌وه له ئه‌مه‌ریكا و باشووری ئه‌فریقا و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری دنیاوه روویان له‌و تاڵاوه كردووه.
تا ئێسته هیچ ئامارێك له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه به‌ر تاڵاوی سندوس كه‌وتووه و وه‌ك ره‌مه‌زانی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، به‌پێی فراوانی ئاگره‌كه، پێده‌چێت ژماره‌یه‌كی زۆر له باڵنده‌كان سووتابن.

له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا سووتانی دارستانه‌كانی رۆژهه‌ڵات، به‌رده‌وام رووی له هه‌ڵكشان كردووه و ئه‌وه‌ش وایكردووه كۆمه‌ڵێك رێكخراوی خۆبه‌خشی ژینگه‌یی له شار و شارۆكه‌كانی رۆژهه‌ڵات دروست ببن، خۆبه‌خشانه له هه‌ر شوێنێك ئاگر كه‌وته‌وه، به هاوكاری خه‌ڵك ده‌چن و ئاگره‌كه ده‌كوژێننه‌وه.

ساڵی رابردوو رێكخراوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوان، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و دارستان و ژینگه‌یه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌سووتێت، ده‌ستێكی ئه‌نقه‌ستی له پشته و میدیاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تۆمه‌تبار كردووه.

هه‌رچه‌ند تاڵاوی سندوس له‌ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی ئێرانه و به یه‌كێك له هه‌ستیارترین ناوه‌نده‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ته‌رخان كراوه، به‌ڵام سوپای پاسداران بێ گوێدانه گرنگی ئه‌و ناوچه‌یه، نمایشی سه‌ربازیی تێدا به‌ڕێوه بردووه.

ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له كاتێكدا رووی داوه كه زیاتر له 40 جۆره باڵنده‌ی ده‌گمه‌ن و به سه‌تان جۆری تری باڵنده له وه‌رزی هێلكه نانهوهدان. د. عه‌لی ره‌مه‌زانی ده‌ڵێ، ئه‌و رووداوه ده‌كرێ به كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی ناو ببرێت له ناوچه‌كه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و باڵندانه‌ی ئێسته له تاڵاوهكهدا له‌سه‌ر هێلكه‌كانیان هه‌ڵكورماون، زۆربه‌یان له باڵنده ده‌گمه‌نه‌كانی دنیان.
تاڵاوی سندوس ده‌كه‌وێته سنووری شارۆكه‌ی نه‌غه‌ده له پارێزگای ورمێ و له نێوان هه‌ردوو شاری مهاباد و پیرانشار هه‌ڵكه‌وتووه، پێشتر ئه‌و گۆلاوه ئاوه‌كه‌ی له ده‌ریاچه‌ی ورمێوه تێ ده‌ڕژا و دواتر به‌هۆی دروستكردنی چه‌ندان به‌نداوی گه‌وره و وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، رێڕه‌وێكی ئاویان بۆ دروست كردووه و له به‌نداوی حه‌سه‌نلووی نه‌غه‌ده‌وه ئاوی بۆ دابین ده‌كرێت.

باڵنده كۆچه‌ره‌كانی وه‌ك فلامینگۆ و كه‌ڵك یان باڵنده‌ی ماسیخۆره و تونجه، ئهنكۆت و ده‌یان جۆری مراوی و قازی خۆڵه‌مێشی و هه‌ڵۆی ئاڵتوونی و سه‌رسه‌وز و پهڕهسێركهی ده‌ریایی و ده‌یان جۆری تر له باڵنده ده‌گمه‌نه‌كانی دنیا له وه‌رزی هاویندا له تاڵاوی سندوس كۆ ده‌بنه‌وه.