حكوومه‌تی ئێران به‌ته‌مای ئه‌وه‌یه چیتر دۆلار به نرخی پاڵپشتیكراو بۆ مه‌به‌ستی هاورده‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ده‌رمان و خۆراك، نه‌داته وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان و ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌وا زیانێكی گه‌وره به‌ر بژێویی خه‌ڵك و ئابووری ئێران ده‌كه‌وێت.
بانكی ناوه‌ندیی ئێران رێنوێنییه‌كی نوێی له رۆژانی رابردوودا ره‌وانه‌ی بۆرسه كردووه و باسی له‌وه كردووه، چیتر دۆلار به 28 هه‌زار و 500 تمه‌ن ناخرێته خزمه‌تی كۆمپانیاكان، نرخی دۆلار هه‌ر به نرخی بازاڕ و سه‌نته‌ری ئاڵوگۆڕی دراو مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوو ساڵه له ئێران تۆڕێكی تایبه‌تیی بانكی دامه‌زراوه به ناوی نیما و له‌و تۆڕه بانكییه‌دا حكوومه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌و دۆلاره‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت و له ئاكامی هه‌نارده‌دا بۆی ده‌گوازرێته‌وه، ده‌خاته روو و هاورده‌كارانیش به‌تایبه‌تی هاورده‌كاره سه‌ره‌كییه‌كان، هه‌ر له رێی ئه‌م تۆڕه بانكییه‌وه پێداویستییه‌كانی دۆلاریان دابین ده‌كه‌ن و به نرخێكی هه‌رزانتر شتومه‌ك هاورده ده‌كه‌ن.
جگه له خۆراك و ده‌رمان، حكوومه‌ت هه‌ندێك كاڵای پێویستی تری وه‌ك ئامێر و مه‌كینه پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كان، هه‌ر له‌م تۆڕه‌وه به پشتبه‌ستن به دۆلاری هه‌رزانتر هاورده ده‌كات.
له‌م رۆژانه‌دا حكوومه‌ت ده‌ستی به پلانێك كردووه بۆ لابردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه و ده‌یه‌وێت به یه‌كجاری ئه‌و پاڵپشتییه رابگرێت.
پێویسته بگوترێ پێشتر له ساڵی 2018 له سه‌رده‌می حكوومه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی بڕیار درا بۆ مه‌به‌ستی هاورده‌ی شتومه‌ك و كاڵا پێویسته‌كانی وه‌ك ده‌رمان و خۆراك، دۆلار به نرخی چوار هه‌زار و 200 تمه‌ن به هاورده‌كاران بفرۆشرێت، ئه‌و دۆخه‌ش تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تمه‌ن زۆر بێ به‌ها بوو، حكوومه‌ت چیتر نه‌یتوانی له دابه‌شكردنی ئه‌م دۆلاره به‌رده‌وام بێت و له سه‌رده‌می ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هاكه‌ی بۆ 28 هه‌زار و 500 گۆڕا.
له سه‌رده‌می ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هاكه‌ی بۆ 28 هه‌زار و 500 گۆڕا.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ نرخی دۆلار له بازاڕی ئازادی ئێران نزیكه‌ی 50 هه‌زار تمه‌نه، حكوومه‌تیش بۆ حه‌واڵه‌كردن سه‌رووی 37 هه‌زار تمه‌نی دیاری كردووه و به‌پێی هه‌ندێك مه‌رج و رێنوێنیی خه‌ڵك ده‌توانن لێی سوودمه‌ند بن.
لابردنی یه‌كجاریی دۆلاری هه‌رزان به‌تایبه‌تی بۆ كه‌رتی ئاژه‌ڵداری، به واتای ئه‌وه دێت نرخی گۆشت له داهاتوودا زیاتر گران ببێت، چونكه ئاژه‌ڵداران پێشر به دۆلاری هه‌رزانتر له بازاڕ پێداویستییه‌كانی وه‌ك ئالیكی ئاژه‌ڵیان دابین ده‌كرد و ده‌یانتوانی به نرخێكی گونجاو گۆشت بخه‌نه بازاڕ، به‌ڵام كاتێك تێچوو له‌سه‌ریان گرانتر بێت، ئه‌وا ئه‌وانیش ناچارن گرانتر به‌رهه‌مه‌كانیان بخه‌نه بازاڕه‌وه.
بەگوێرەی
فەردا له قۆناغی یه‌كه‌مدا بانكی ناوه‌ندیی ئێران دوو نرخی بۆ دۆلاری پاڵپشتی دیاری كرد، یه‌كه‌میان دۆلارێك بوو به نرخی سه‌رووی 37 هه‌زار تمه‌ن بۆ هاورده‌كردنی زۆربه‌ی كاڵاكان، دۆلارێكیش به نرخی چوار هه‌زار و 200 تمه‌ن بۆ خۆراك و ده‌رمان، له ماوه‌ی سێ ساڵدا سه‌رووی 66 ملیار دۆلار له رێی تۆڕی بانكیی نیما خه‌رج كرا، ئه‌مه‌ش بانكی ناوه‌ندیی ئێرانی تووشی كورتهێنانی دراوی بیانی كرد.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ حكوومه‌تی ره‌ئیسی نرخه‌كه‌ی به 28 هه‌زار و 500 تمه‌ن جێگیر كرد، هه‌ر ئه‌وكات زۆربه‌ی كاڵا و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان گران بوون و ئێسته‌یش ده‌یه‌وێت به یه‌كجاری لای ببات و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر گرانبوونی شتومه‌كی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
حكوومه‌تی خۆی له سه‌نته‌ره‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو، به 37 هه‌زار و 500 تمه‌ن دۆلار به خه‌ڵك ده‌فرۆشێت و له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی خۆراك و ده‌رمانیش هاورده ده‌كه‌ن، ده‌بێ به هه‌مان نرخ دۆلار بكڕن.
ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ش ته‌نیا خۆراك و ده‌رمانی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو نرخی خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوونیش زۆر گران بوو
كاتێك دۆلاری چوار هه‌زار و 200 تمه‌نی لابرا له به‌هاری ساڵی 2022، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئێرانی گه‌یانده 50% و ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ش ته‌نیا خۆراك و ده‌رمانی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو نرخی خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوونیش زۆر گران بوو و وای لێ هات له به‌هاری ئه‌مساڵ، هه‌ڵاوسان له زۆربه‌ی كاڵاكان بگاته نزیكه‌ی 70%.
پێشبینی ده‌كرێ بڕیاره‌كه‌ی ئێسته‌ی حكوومه‌تی ئێران، هه‌مان ده‌رهاویشته‌ی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی هه‌بێ، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی شۆكێكی تر به‌ر ئابووری و بژێویی خه‌ڵك بكه‌وێت و ژیانی خه‌ڵك به‌هۆی گرانیی سه‌ختتر بێت.