كۆنفرانسی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه جیاوازه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی پێنجه‌مین كۆنگره ده‌ستی پێ كردووه، نیگه‌رانییه‌كانیش به‌هۆی بڕیاردانی پێشوه‌خته له دیاریكردنی ئه‌ندامه‌كان و رازیبوونی ئێران روو له هه‌ڵكشانه.
كۆنفرانسی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان به جۆرێكه كه له مه‌كته‌به‌كان 779 ئه‌ندام مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و 85 ئه‌ندامی كۆنگره دێنه هه‌ڵبژاردن، له مه‌ڵبه‌نده‌كانیش به‌گشتی دوو هه‌زار و 495 ئه‌ندام ده‌توانن 175 ئه‌ندام به‌هه‌مانشێوه بنێرنه كۆنگره.
دیاری عه‌لی كادرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێك له مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتییه و به"وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ و له 27 تا 29ی ئه‌م مانگه، یه‌كێتی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت و ئه‌مڕۆش له سه‌عات هه‌شتی به‌یانییه‌وه تا ئێواره، كۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره له مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه جیاوازه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، هێشتا دیار نییه پرۆسه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا.
ئه‌و گوتی، "یه‌كێتی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز ده‌كات، دیار نییه ده‌كرێت چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی بكات یان دوای كۆنگره هێنده‌ی تر ململانێ ناوخۆییه‌كانی چاره‌نووسی حزبه‌كه ده‌باته ئاستێكی مه‌ترسیداره‌وه".
وه‌ك زیاتر خستیه روو، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ویستوویانه خۆیان بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگره هه‌ڵبژێرن تا ئه‌مڕۆ ده‌نگیان پێ بدرێت، پێشوه‌خته پێیان گوتراوه ئێوه واز بێنن و نه‌چنه كێبه‌ركێكانه‌وه، چونكه ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك و كوڕانی تاڵه‌بانی و ده‌باشانه‌وه دیاری كراون، سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ره، واتا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردنی كادران و هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه.
لیستێك دراوه‌ته ئێرانییه‌كان، تا ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت و بكرێنه ئه‌ندامانی كۆنگره
عوسمان سه‌عید چاودێری سیاسی و ئاگادار له دۆخی یه‌كێتی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و به‌رپرسانی ئێران، لیستێك دراوه‌ته ئێرانییه‌كان، تا ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت و بكرێنه ئه‌ندامانی كۆنگره و دواتر پۆسته باڵا و هه‌ستیاره‌كانی یه‌كێتییان پێ بدرێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا كۆنگره‌كه له ئۆكه‌ی ئێران و دژه تیرۆر و كۆماندۆ و ده‌زگای زانیاری، له كه‌شێكی یه‌كجار سه‌ربازی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌وه‌ش هه‌ر له ئێسته‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه پێشبینی ناكرێت یه‌كێتی دوای كۆنگره نوێ ببێته‌وه.
كۆنگره‌كه بۆ هێنانه‌وه‌ی دووباره‌ی به‌شێك له سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و كوڕانی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حزبه‌كه كه ئێسته له‌گه‌ڵ بافڵ و دژه تیرۆرن، له مه‌رزه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌رقاڵی كاری قاچاخن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ته‌واوی ئه‌وانه‌ی به‌شداریی كۆنگره ده‌كه‌ن و ده‌رده‌چن، ناوه‌كانیان له نووسینگه‌ی بافڵ و قوباده و كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ جگه له شانۆگه‌رییه‌ك بۆ نه‌هێشتنی تا ئاستێكی كه‌می ره‌خنه‌ی یه‌كێتییه‌كان، هیچیتر نییه و یه‌كێتی ده‌بێته حزبێكی ته‌واو سه‌ربازی و ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان بۆ نیوه‌ی ئێسته داده‌به‌زێت.
هه‌ولێر\ تایبه‌ت