ئه‌مساڵ له ته‌واوی پارێزگاكانی ئێران، 110 منداڵ و 43 مامۆستا گیراون. له ناو منداڵه‌كاندا نزیكه‌ی نیوه‌یان كوردن و له ناو مامۆستاكانیشدا زیاتر له نیوه‌یان كوردن، به‌شێكیان سزای قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
له سه‌ره‌تای ساڵی ئه‌مساڵه‌وه لانی كه‌م 110 منداڵ و قوتابی و 43 مامۆستای قوتابخانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و 17 مامۆستا و پێنج قوتابیش سزای به‌ندكردن و لێدانی قامچی به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له به‌رده‌ستدایه، لانی كه‌م 110 قوتابی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات و ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران له ئێران‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ناوی سه‌رجه‌میشیان له لیستێكدا خراوه‌ته روو.
له كۆی ئه‌و 110 منداڵ و مێرمنداڵه ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌دا، 47 كه‌سیان كورد و 47 كه‌سی تریان به‌لووچ بوون
له كۆی ئه‌و 110 منداڵ و مێرمنداڵه ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌دا، 47 كه‌سیان كورد و 47 كه‌سی تریان به‌لووچ بوون كه ده‌كاته زیاتر 85%ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له ئێران‌دا. 16 منداڵ و مێرمنداڵه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی تر، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تری ئێرانن و له‌وانه‌ش كه‌ره‌ج به شه‌ش منداڵی ده‌ستبه‌سه‌ركراو پشكی شێری به‌ركه‌وتووه.
له‌ناو كۆی ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا 16 كه‌سیان كچ و 94 كه‌سی تریان كوڕ بوون كه هه‌موویان ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه و وه‌ك منداڵ هه‌ژمار ده‌كرێن. هه‌روه‌ها 12 كه‌س له‌م منداڵانه ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كانن كه ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی"دا له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه لانی كه‌م 47 مامۆستا له شاره‌كانی ئێران‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له‌و ژماره‌یه 26 كه‌سیان كورد بوون كه ده‌كاته 55%ی كۆی مامۆستایانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو. له‌وانه‌ش شه‌ش كه‌سیان ژن بوون و ئه‌وانه‌ی تریان پیاون.
ئه‌م پێنج منداڵه‌ش خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانن.
له ماوه‌ی ئه‌و نۆ مانگه‌دا لانی كه‌م پێنج منداڵ و مێرمنداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، سه‌رجه‌م سزای نۆ ساڵ و پێنج مانگ به‌ندكردن و 148 قامچییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. ئه‌م پێنج منداڵه‌ش خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانن.
له حكوومه‌تی ئێران‌دا دوژمنایه‌تییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵكی كورد بچه‌وسێنێته‌وه و زیندانییان بكات، ته‌نانه‌ت به بیانووی جیاواز سزای قورسیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت. له میانه‌ی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی كه كورد هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشه‌كه بوو، ئه‌و گوشارانه بۆ سه‌ر كورد زیاتر بوون.