گرووپی چه‌كداریی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان پێویسته ده‌ربكرێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن قه‌واره‌ی ده‌ستوورییه و به‌پێی یاسا كاره‌كانی ده‌كات و بوونی هه‌ر هێزێكی چه‌كدار له ناوچه‌كه، نایاساییه و له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانیه‌تی، په‌كه‌كه‌ش هیچ مۆڵه‌تێكی نییه و ته‌نیا له هه‌رێم بارگرانییه و كوردستان رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و ئاڵۆزی ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵۆ سه‌مین چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه گرووپی چه‌كدارییه و له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات، كاری رێكخستن ده‌كات و به ئاشكراش دژایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، نابێت په‌كه‌كه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له ناو هه‌رێمدا بكات، ده‌بێت رێز له حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی بگرێت، چونكه ئه‌و خاكه‌ی ئه‌وانی له‌سه‌ره، به خوێنی پێشمه‌رگه دروست بووه و حكوومه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌رێم خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه، په‌كه‌كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن ده‌ستوه‌ردان بكات له كاروباری حكوومه‌ت و خۆی بكات به ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن بڕیار.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بیه‌وێ حكوومه‌تی هه‌رێم ره‌ت بكاته‌وه و خۆی بكاته جێگره‌وه وه‌ك له رۆژئاوا كردوویانه، ئه‌وه به خه‌ویش ناتوانێت ئه‌وه ببینێت، په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی هه‌ر ده‌بێت ئه‌و خاكه به‌جێبهێڵێت، خه‌باته‌كه‌ی یان بباته باكور یان ئاشبه‌تاڵی لێ بكات، چونكه 40 ساڵه ئه‌وان خه‌ڵكی خۆیان به كوشت ده‌ده‌ن به‌ناوی باكور، تا ئێسته‌یش به دووربین له دووره‌وه سه‌یری باكور ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی ماڵوێرانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه و هیچ سوودێكی نه‌بووه.
په‌كه‌كه دارده‌ستی وڵاتانه
نازم هه‌ركی ده‌ڵێ، په‌كه‌كه دارده‌ستی وڵاتانه و به قسه‌ی ئه‌وان هه‌ڵده‌سووڕێت، له ناو خۆیاندا دابه‌ش بوون و كار بۆ چه‌ند وڵاتێك ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه چ خزمه‌تێكی به رۆژئاوا كردووه تا خزمه‌ت به باكور و هه‌رێمی كوردستانیش بكات، جگه له‌وه‌ی هۆكاری ئاڵۆزیی ناوچه‌كه‌ن، له هه‌موو ناوچه‌كان چه‌كداری خۆیان بڵاوه پێ كردووه، له سنووری سلێمانی رێكخستنه‌كانی فراوانتر ده‌كات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌موو سنووره‌كانی گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر هاووڵاتییان و سنووره‌كه‌ش، به‌ئاشكرا باس له مه‌ترسیی گه‌وره‌ی په‌كه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی دۆخه‌كه نه‌ته‌قێته‌وه، نازانین چ مه‌ترسییه‌كن بۆ سه‌ر هه‌رێم و خه‌ڵكیش.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه كوردایه‌تی ناكات، ئه‌وان پیلان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و بۆیان داده‌ڕێژرێت و ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن، حزبه‌كانی هه‌رێم خه‌باتیان كرد و به ئامانج گه‌یشتن، به‌ڵام په‌كه‌كه له دروستبوونیه‌وه تا ئێسته به قسه‌ی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن، چی‌یان سه‌وز كردووه جگه له كوشتنی خه‌ڵكی خۆیان و ناردنیان بۆ شه‌ڕ به كڵاشینكۆفێكه‌وه، به‌هۆی په‌كه‌كه ئاسمانی كوردستان بووه‌ته مه‌یدانی درۆن و بۆردمانكردن وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان له شه‌ڕدا بێت.
ئه‌حمه‌د كه‌ریم مامۆستا، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان شوێنی هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت نییه، هه‌ر گرووپێك چه‌كدار بێت و به‌ناوی خه‌بات بێته هه‌رێم كار و چالاكی خۆی بكات نایاساییه، هه‌رێم چه‌ندان ساڵ له شه‌ڕدا بوو تا گه‌یشت به‌وه‌ی ئێسته، خه‌ڵكی كوردستان زۆرترین نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری و ماڵوێرانییان بینیوه، گرووپێك بێت به‌ناوی كوردایه‌تی و خه‌بات بۆ كوردایه‌تی، دووباره كوردستان بكاته‌وه مه‌یدانی جه‌نگ، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێپێدراو نییه و هه‌ر كه‌سێك بێت ده‌بێت له كوردستان هه‌ڵبێت و جێی بهێڵێت، خه‌ڵكی هه‌رێم به‌رگه‌ی شه‌ڕێكی تر ناگرن كه شه‌ڕی ئه‌وانیش نییه، هه‌رێمی كوردستان خه‌باتی خۆی كرد و كۆتایی پێ هێنا، پێویست ناكات په‌كه‌كه و هه‌ر گرووپێكی تر به‌ناوی خه‌بات بێته كوردستان و ببێته مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
وشه/ تایبه‌ت