سبه‌ی 25ی ئه‌یلوول، شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت، شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017، سه‌رۆك و رابه‌ری كوردستان، سه‌رۆك بارزانی دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا، پڕۆسه‌كه به‌رێوه‌چوو.
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، خه‌ونی سه‌ت ساڵه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانی كورده، سه‌رۆك بارزانی خه‌ونه‌كه‌ی بۆ كورد نزیك كرده‌وه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ئامانجه‌كه به‌دی نه‌هات.
له 25ی ئه‌یلوولی 2017، به‌ره‌به‌یانی زوو، رۆژێكی تر ئاسۆی بۆ كوردستان كرده‌وه، خه‌ڵك په‌یتا په‌یتا ده‌چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان بۆ "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌دا، له ئه‌نجامدا زیاتر له 93%ی خه‌ڵكی كوردستان خواستی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆی دووپات كرده‌وه.
له 25ی ئه‌یلوولی 2017، به‌ره‌به‌یانی زوو، رۆژێكی تر ئاسۆی بۆ كوردستان كرده‌وه
سه‌رۆك بارزانی، به گڕوتین و به‌بێ هیلاكی بانگه‌شه‌ی ده‌ركرد و شار به شار و كۆڵان به كۆڵان داوای له دڵسۆزانی كوردستان ده‌كرد. زۆرێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌وكاته پشتگیری و شتیوانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان كرد. كۆسره‌ت ره‌سووڵ و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له یه‌كێتی و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان له‌و كاته‌دا و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود هاوشان و هاوڕابوون له‌گه‌ڵ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
سه‌رۆك بارزانی، ئامانجه‌كه‌ی روون و ئاشكرا كرد، سه‌رباری زۆرێك له گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و گوشار خستنه سه‌ر كوردستان، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر بێده‌نگ بوو. ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی روون كرده‌وه، كه خواستێك لایان دروست بووه ده‌بێت ئیتر سه‌ربه‌خۆ بن.
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له ئه‌نجامی، خراپی سیاسه‌ته‌كانی عێراق و گه‌نده‌ڵی و شكستخواردنی ئه‌و وڵاته سه‌رچاوه‌ی گرت، كاتێك لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای " ته‌وفووق و هاوسه‌نگی" كاریان نه‌كرد و رێزیان له ده‌ستوور نه‌گرت.
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به‌رده‌وام سه‌رۆك بارزانی به رێبه‌ری خۆیان ده‌زانن، به ته‌واوی پاڵپشتی ریفراندۆم بوون و ئاماده‌بوون بۆ پاراستنی خاكی كوردستان.
ریفراندۆم سه‌لماندی كورد ئاره‌زوویه‌كی بێ وێنه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، له رۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017، زۆرێك له میدیاكانی جیهان فۆكسیان له‌سه‌ر كوردستان بوو.
هه‌ریه‌ك له ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكی FOXSNEWS و ته‌له‌ڤزیۆنی به‌ریتانی BBC به بایه‌خه‌وه باسیان له ده‌ستپێكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ته‌له‌ڤزیۆنی FOXNEWS باسی له‌وه كردبوو كه ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به هه‌ڵبژاردنێكی مێژوویی هه‌ژمار ده‌كرێت.
پڕۆسه‌كه له كاتێكدا به‌ڕێوه چوو كه له ئاستی ناوچه‌یی و دنیایش دژایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم كراوه و ئه‌مه‌ریكایش هۆشداری له‌وه دابوو كه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ریفراندۆمه له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر جه‌نگی دژی داعش هه‌بێت، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو.
هاوكات ته‌له‌ڤزیۆنی "BBC" یش باسی له به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كرد و وێڕای بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له كورد كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كورد گوێی به هیچ كام له هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌داوه و ریفراندۆمه‌كه‌ی له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌بات.
دوای ئه‌وه‌نده ساڵه له تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ریفراندۆمدا، هێشتا كورد تینووی سه‌ربه‌خۆییه، هێشتا هه‌مان سیاسه‌ت و خراپتر له‌كاردانه‌وه‌ی كورد پێڕه‌و ده‌كرێ كه بوونه هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم. به‌ڵام ئه‌و ئیراده‌یه هه‌ر له كورددا به‌هێزتر ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه ساڵی رابردوو له ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆم سه‌رۆك بارزانی له تویتێكدا نووسی:
ئه‌و رۆژه‌ی میلله‌ت ژیانی ویست،
بێگومان چاره‌نووس به‌ده‌نگیه‌وه دێت.
تاریكیی شه‌و هه‌ر ده‌بێ بڕه‌وێته‌وه و
زنجیریش هه‌ر ده‌بێ بپسێ
ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێ به چیادا هه‌ڵزنێ
بۆ تاهه‌تایه له‌ناو چاڵ و چۆڵدا جێ ده‌مێنێ.