پڕۆژەی گەشانەوە.. دەستكەوتێكی تری كابینەی نۆ بۆ پێدانی قەرز بە پڕۆژەكان

:: PM:11:51:24/09/2023 ‌

دیدگەی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بریتییە لە هەمەچەشنكردنی ئابووری، توخمێكی سەرەكیی ئەم گۆڕانكارییەش بەهێزكردنی كەرتی تایبەتە، كە كاراكردنی دەستڕاگەیشتن بە دارایی، كۆڵەكەیەكی سەرەكیی بەهێزكردنی ئابوورییە. پەرەپێدان و چالاككردنی كەرتی بانكە تایبەتەكان، ئامرازێكی سەرەكی دەبێت بۆ ئاسانكاریی دەستڕاگەیشتن بە دارایی.

مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشتر پڕۆژەی "هەژماری من"ی بۆ بەدیجیتاڵكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێم راگەیاند، كە دەبێتە سەرەتای دەست پێكردنی زنجیرە ریفۆرمە بانكییەكان، كە بەشێكی سەرەكی بریتییە لە پشتیوانی دارایی،  هاوتەریب لەگەڵ ئەو دیدگە، ئامانجی پڕۆژەی "گەشانەوە"، ئەوەیە بزنسی بچووك و مامناوەندی دامەزراوەكان لە رێگەی قەرزی بانكە تایبەتەكانەوە پەرە بە كارەكانیان بدەن و بەركەوتنیان لەگەڵ ئەو بانكانە زیاتر بێت.

دۆخی ئێستەی دەستڕاگەیشتن بە دارایی لە بانكە تایبەتەكان:

* دابین نەكردنی قەرز لە لایەن بانكە تایبەتەكان.

-بانكە تایبەتەكان قەرز بۆ بزنسی بچووك و مامناوەند بە شێوەیەكی سنوردار پێشكەش دەكەن و زۆربەی قەرزەكان ئاراستەی بزنسە گەورەكان دەكرێن.

-نەبوونی قەرز بەشێوەی لەبار بۆ بزنسی بچووك و مامناوەند، بەربەستێكی سەرەكییە بۆ بزنسی بچووك و مامناوەندەكان كە دەیانەوێ كارەكانیان فراوان بكەن.

* هۆكاری نەبوونی خواست لەسەر جۆرەكانی قەرز لە لایەن بزنسی بچووك و مامناوەندەكانەوە:

- نەبوونی متمانە بە بانكە تایبەتەكان.

- ئەزموونی سنووردار لە وەرگرتن و بەكارهێنانی قەرز.

ئامانجی پڕۆژەی گەشانەوە لە ئاسانكردنی دەستڕاگەیشتن بە قەرزی بانكی تایبەت:

ئامانجی پڕۆژەی گەشانەوە دوو لایەنەیە:

* یەكەم/ هاندانی بانكە تایبەتەكان بۆ پێشكەشكردنی پشتگیری دارایی تایبەت بە بزنسی
بچووك و مامناوەند.

* دووەم/ نیشاندانی بزنسی بچووك و مامناوەند كە چۆن دەتوانن قەرز لە بانكە تایبەتەكانەوە بەكاربێنن بۆ فراوانكردنی كارەكانیان .

پڕۆژەی گەشانەوە لە بەرنامەیەكی پێدانی قەرز پێك دێت، بە هاوكاری لەگەڵ بانكی تایبەت (بانكی جیهان)، پێویستییەكانی بزنسی بچووك و مامناوەند لە هەرێمی كوردستان دەكاتە ئامانج.

بۆ ئەم بەرنامەیە بانكی تایبەت بەشداربوو و هیچ مەرجێكی بارمتە (رەهن) ناسەپێنێت، مەرجی
دادپەروەرانە بۆ بزنسی بچووك و مامناوەند مسۆگەر دەكات بە رسوماتی كارگێڕی 2%، كە
تێچووی بەڕیوەبردنی پڕۆژەكەیە.
سەرەڕای ئەوەش، لەپێناو بەڕێوەچوونێكی خێرا و سەركەوتوو، رێكخراوی كارسازی تۆپ
ماونتن هاوكار و كارئاسانی پرۆسەكە دەگرێتە ئەستۆی و پشتیوانی تەكنیكی پێشكەش بە
بەشداربووانی بزنسی بچووك و مامناوەند دەكات. بۆ ئەوەی قەرزەكان زۆرترین كاریگەری
ئەرێنیان هەبێت لەسەر گەشەی بزنسەكانیان.

پڕۆژەی گەشانەوە لە دەستپێكدا وەك پڕۆژەیەكی تاقیكاری دەست پێ دەكات و قەرز بە25  بزنس دەدات. لەكاتی سەركەوتنی پڕۆژەكە، قەرزەكان فراوان دەكرێن بۆ خزمەتكردنی بزنسی زیاتر.

پڕۆژەی گەشانەوە ئەم خەسڵەتانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

* بەرنامەیەكی قەرزی تایبەتمەندە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بانكێكی تایبەت (بانكی جیهان)
جێبەجێ دەكرێت، كە لەگەڵ بارودۆخ و پێداویستییەكانی بزنسە بچووك و مامناوەندەكان
لە هەرێمی كوردستاندا بگونجێت.

*بە پشتیوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بانكی تایبەت پێداویستییەكانی بارمتە (رەهن) ناهێڵن و مەرجی دادپەروەرانە بۆ بزنسە بچووك و مامناوەندەكان مسۆگەر دەكەن.

*لەم قۆناغە تاقیكارییە تۆپ ماونتن، كە كاری ڕێكخراوی كارساز دەگرێتە ئەستۆ، پشتیوانی تەكنیكی پێشكەش بە بزنسە بچووك و مامناوەندەكان دەكات بۆ ئەوەی قەرزەكان زۆرترین كاریگەری ئەرێنیان هەبێت لەسەر گەشەی بزنسە بەشداربووەكان.

* پشتیوانی تەكنیكی پێك دێت لە دابینكردنی ڕاوێژكاری بیانی و ناوخۆیی بۆ بزنسەكان بۆ
باشتركردنی ڕەهەندەكانی بەڕێوەبردنی بزنسەكانیان وەك بە بازاڕكردن، فرۆشیاری، كارگێڕی كار، هتد.

* پڕۆژەكە متمانە بە بانكە تایبەتەكان بەهێز دەكات بۆ ئەوەی پێدانی قەرز و پشتیوانی دارایی گەشە بكات بە پشتبەستن بە پڕۆسەی بانكی ڕوون و پتەو.

هەنگاوی تاقیكاری

* تەواوی پرۆسەكە دیجیتاڵییە، داواكار بە شێوەی ئۆنلاین داواكاری پێشكەش دەكات و هەر بە ئۆناڵینیش كارەكانی ڕادەپەڕێندرێت. بۆ سەردانی وێبسایتی پێشكەشكردنی داواكاری ئێرە دابگرە.

*سنوری داواكاری قەرز تا 150 ملیۆن دیناری عێراقییە .

*25 داواكار لە لایەن ڕێكخراوی كارسازییەوە (تۆپ ماونتن) پەسەند دەكرێن. ئەم ژمارەیە

*بۆ قۆناغی تاقیكارییە و لە گەڕی داهاتوودا و بە سەلماندنی سەركەوتنی پڕۆژەكە، ژمارەی سوودمەندبووان لەم پڕۆژەیە زیاد دەكات.

* رێكخراوی كارساز (تۆپ ماونتن) پشتگیری ئەم 25 بزنسە دەكات بۆ پەرەپێدانی پلانی
بازرگانیان و ئامادەسازی بەڵگەنامە داراییەكانیان دەكات بۆ چوونە بەردەم بانك.

* بەڵگەنامە داراییەكانی بزنسەكان و پلانە بازرگانییەكانیان دەنێردرێن بۆ بانكی هاوبەش
(بانكی جیهان) بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دارایی.

* كە هەڵسەنگاندنە داراییەكە پەسەند كرا، ڕێكەوتنی قەرز دادەڕێژرێت و لەگەڵ هەر بزنسێك و بەجیا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، چونكە هەر بزنسێك تایبەتمەندی تەكنیكی و دارایی خۆی هەیە.

* قەرزەكە لەسەر بنەمای دارایی ئیسلامی خەرج دەكرێت كە كڕینی كاڵا و سەرمایەی پێویستە بۆ پڕۆژەكە بە پێی ئەو میكانیزمەی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.

* بزنسە بچووك و مامناوەندە سوودمەندبووەكان بە لایەنی زۆرەوە 36 مانگیان هەیە قەرزەكانیان بدەنەوە. ئەمە لەكاتێكدایە بانكی جیهان ڕەچاوی باری دارایی بزنەسەكان دەكات و خشتەی دانەوەی قەرزەكانیان بە پێی بارودۆخی دارایی بزنسەكان دادەڕێژێتەوە.

* بزنسە بچووك و مامناوەندەكان لە ڕێگەی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی پەرەپێدانی بازرگانی پشتگیری دەكرێن، كە پێك دێت لە دابینكردنی ڕاوێژكاری تایبەت بۆ هەر بزنسێك و ڕاهێنانی بەكۆمەڵ بۆ ماوەی شەش مانگ دوای خەرجكردنی قەرز بۆ ئەوەی قەرزەكان بە تەواوەتی ئامانجی خۆیان بپێكن.

ئامانجی درێژخایەن

بەپشتبەستن بەو وانانەی لەم قۆناغە تاقیكارییە سەرەتاییەدا لێوەی فێردەبین، حكوومەتی هەرێم چاوی لە فراوانكردنی پڕۆژەی گەشانەوە دەبێت، بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زیاتر لە بانكە تایبەتەكان و ڕێكخراوە كارسازەكان لەخۆ بگرێت. لەپێناو دابینكردنی قەرز بۆ زۆرترین بزنسی بچووك و مامناوەند لە داهاتوودا.

سوودەكانی ئەم پڕۆژەیە:

پڕۆژەكە چەندین سوودی جۆراوجۆر پێشكەش بە خاوەنكاران و ئابووری هەرێمی كوردستان
دەكات.

بۆ خاوەنكاران و بزنسەكان:

* فەراهەمكردنی دەستڕاگەیشتنی ئاسان و پارێزراو بۆ قەرزی بانكە تایبەتەكان.

* ئامۆژگاری تەكنیكی بێبەرامبەر لە لایەن ڕاوێژكارانی بواری گەشەی بزنس بۆ بەشداربووانی هەڵبژێردراو.

* ڕاهێنان و ڕاوێژكاری بازرگانی بێ بەرانبەر بۆ بەشداربووانی هەڵبژێردراو تاوەكو شەش مانگ دوای وەرگرتنی قەرز دابین دەكرێت. ئەمەش یارمەتی بزنسەكان دەدات بۆ ئەوەی بە سەركەوتوویی قەبارەی بزنسەكانیان فراوان بكەن.

* كەمكردنەوەی ڕسوماتی كارگێڕی و نەبوونی هیچ مەرجێكی بارمتە (ڕەهن) لە بانكی تایبەتی هاوبەشەوە بۆ ئەوەی قەرزەكان سەرنجڕاكێش بن بۆ بزنسە بچووك و مامناوەندەكان.

* دروستكردنی تۆڕێكی بازرگانی لەگەڵ بزنسە بچووك و مامناوەندە بەشداربووەكان و بزنسە سەركەوتووەكان لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا كە دەرفەتی كاركردنی هاوبەش زیاد دەكات.
* دروستكردنی بازاڕێكی گەشەسەندووی بزنسی بچووك و مامناوەند كە ڕێگە بە بزنسەكان دەدات بەرهەم و خزمەتگوزاری پێشكەش بە ئابووری هەرێم بكەن بە بێ گەڕانەوە بۆ هاوردەی دەرەكی.

ئابووری هەرێمی كوردستان:

* گەشەسەندنی قەبارەی بازاڕی بزنسی بچووك و مامناوەندەكان.

* ڕەخساندنی هەڵی كاری زیاتر لە كەرتی تایبەتدا.

* هاندانی بەكارهێنانی زیاتری بانكە تایبەتەكان، لەوانەش بەكارهێنانی بانكی تایبەت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دارایی بۆ ئەوەی خاوەنكارەكان بتوانن مووچەی كارمەندانیان لە ڕێگەی بانكەوە بدەن وەك زۆربەی واڵتانی پێشكەوتووی دنیا .

* زیادكردنی شەفافیەت لە پرۆسەی بڕیاردان لە ڕێگەی بەكارهێنانی پالتفۆرمی دیجیتاڵی.
* ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا(UEN ) كە لە لایەن سیستمی نوێی تۆماركردنی بازرگانی (BRS)ەوە دەرچووە بۆ یارمەتیدانی پشتڕاستكردنەوەی داواكاران بەكاردەهێنرێن. ئەمەش دەبێتە هۆی خێراتركردنی هاوبەشكردنی زانیارییەكانی نێوان دەزگاكان وەك لە بوارەكانی باج، دەستەبەری كۆمەڵایەتی و گومرگی دا.

* ڕاكێشانی بازرگانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەت لە
هەرێمی كوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر پێوەندی بكەن بەم ناونیشانانەی خوارەوە :

ئارام ئەنوەر:

بەڕێوەبەری سندووقی پڕۆژە بچووكەكانی لاوان- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی

مۆبایل:07504555070 


میران دزەیی:

بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئینكوبەیتەر تۆپ ماونتن (Mountain Top)

مۆبایل: 07508193088


گۆكان ساگمی

بەڕێوەبەری كاروباری نێودەوڵەتی بانكی- بانكی جیهان

مۆبایل: 07508193185 


كۆژان یاسین

شرۆڤەكاری باڵا

نووسینگەی سەرۆك وەزیران

حكوومەتی هەرێمی كوردستان

مۆبایل: 07501111041  


شەهریڤان شەریف

شرۆڤەكار

نووسینگەی سەرۆك وەزیران

حكوومەتی هەرێمی كوردستان

مۆبایل:07501661799 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل