به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته مایه‌ی كێشه بۆ هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان، چین و توێژه‌كان و شاره‌زایان داوا ده‌كه‌ن ئه‌و گرووپه له هه‌رێمی كوردستان بچنه ده‌ره‌وه، چونكه شوێنی ئه‌وان خاكی هه‌رێمی كوردستان نییه، پێشیان وایه پێویسته كۆده‌نگی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر رووبه‌ڕووی شه‌ڕێك نه‌بێته‌وه كه هی كوردستان نییه.
ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌وه هیچ كات هه‌رێمی كوردستان ئارامی و سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام شه‌ڕ و بۆردمان ده‌بێت و توركیاش زیاتر ده‌ستدرێژیی ده‌كاته سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، په‌كه‌كه‌ش له سنووره‌كان ته‌نیا ماڵوێرانی بۆ خه‌ڵكی ده‌هێنێت، به ده‌رچوونی له‌ناو خاكی هه‌رێم، كوردستان له كێشه رزگاری ده‌بێت و هیچ وڵاتێكیش زاتی ئه‌وه‌ی نییه هێرش بكاته سه‌ر خاكی هه‌رێم و سه‌روه‌ری هه‌رێم ببه‌زێنێت.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، مایه‌ی ھه‌ڵوه‌سته‌كردنه په‌كه‌كه شوێنی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری خۆی له باكور جێھێشتووه، قورسایی خۆی خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كێشه بۆ حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دروست بكات، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت په‌كه‌كه خاوه‌نی سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو وه‌ك داشێكی دامه ده‌جووڵێنرێت، ئه‌وه‌ش روونه كه په‌كه‌كه كار بۆ كێ ده‌كات و بۆچی له ناو خاكی هه‌رێم ماونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وان كوردایه‌تی ناكه‌ن و ئامانجی تریان هه‌یه.
ئه‌و گوتی، رابردوو ده‌ریخستووه ئه‌و زیانانه‌ی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستانی داوه، هیچی كه‌متر نه‌بووه له‌و زیانانه‌ی داگیركه‌ران له خاكی كوردستانیان داوه، كه‌واته په‌كه‌كه هه‌مان رۆڵی داگیركه‌ران ده‌گێڕێت، به‌ڵام ئه‌و له‌ناو به‌رگ و شوناسی كورد و له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره ده‌كات، پێویسته هه‌مووان رایان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت په‌كه‌كه كوردستان جێبێهڵێت بۆ ئه‌وه‌ی خاكی هه‌رێم جارێكی تر رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و كوشتار نه‌بێته‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و ناسه‌قامگیری و كاره‌ساتانه به پله‌ی یه‌كه‌م بوونی په‌كه‌كه و كه‌ڵه‌گاییه‌كانیانه له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، جیا له‌وه‌ی بوونه‌ته هۆی چۆڵكردنی سه‌تان گوند له‌و ناوچه سنوورییانه و زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كان، په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر خۆی به كورد ده‌زانێت و خه‌بات بۆ باكور ده‌كات، با بچێت له شاخه‌كانی باكور بمێنێته‌وه خۆ ئه‌وێ سه‌ختتره تا هه‌رێمی كوردستان، ده‌رچوونی په‌كه‌كه واته ئارام و سه‌قامیگری هه‌رێمی كوردستان.
خالید محه‌مه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان هه‌رجاره و هێرشێكی تیرۆریستی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وان خۆیان به كورد ده‌زانن، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌یان لێدانه له كورد، جارێك هێرشكردن بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه، جارێك دانانی مین و بۆمب له‌سه‌ر رێی پێشمه‌رگه، به‌شێكی كوردستانیان بۆ خۆیان داگیر كردووه و رێش ناده‌ن خه‌ڵكی كوردستان بچێته ئه‌و ناوچانه، خه‌ڵك ده‌گرن و به‌زۆر ده‌یكه‌ن به چه‌كدار، له هه‌موو لایه‌كه‌وه بوونه‌ته ماڵوێرانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، له سنووره‌كانه‌وه كاری قاچاخی ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییان.
خه‌ڵك ده‌گرن و به‌زۆر ده‌یكه‌ن به چه‌كدار
ئه‌و گوتی، ئه‌مانه كه‌ی هی ئه‌وه‌ن پێیان بگوترێت كورد، كورد خاوه‌ن رێز و رۆشبیری و رێزلێگیراوه، په‌كه‌كه هێزێكی نایاسایی و هێزێكی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر زیانێك به كوردستان بگات، زیانه به هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆیه بوونی په‌كه‌كه له كوردستان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه و ئه‌وان خۆیان نایاسایین، بوونیان له‌ناو خاكی كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كان پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستانه.
سه‌ردار ره‌سووڵ پله‌داری پێشمه‌رگه، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، له‌وه زیاتر چی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئاشكرابوونی به‌رنامه‌یان و جێبه‌جێكردنی پیلانیان له‌ناو خاكی هه‌رێم، په‌كه‌كه هێزێكی نایاساییه له‌ناو خاكی كوردستان، ئه‌و گرووپه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه به‌ناوی شه‌ڕی توركیاوه هاتووه‌ته ناو سنووره‌كانی هه‌رێم و بوونه‌ته هۆی راكێشانی ده‌ستی توركیا و له‌شكركێشیكردنی، بۆیه په‌كه‌كه جێی ئێره نییه و نابێ له‌ناو خاكی هه‌رێم بمێنێت، هه‌رێم خاوه‌ن و قه‌واره و حكوومه‌تی هه‌یه، ته‌نیا حكوومه‌ت ده‌زانێت به‌رژه‌وه‌ندیی میله‌ت و كوردستان له‌چیدایه نه‌ك په‌كه‌كه.
وشه/ تایبه‌ت