به‌شێكی زۆری كاری رێكخستن و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای سلێمانییه، سنووری سلێمانی ئێسته وه‌ك زۆنی په‌كه‌كه حیساب ده‌كرێت، رێكخستنه‌كانیان به ئاشكرا له ناو شار كار ده‌كه‌ن و به‌رنامه و پلان داده‌نێن، به‌رپرسه‌كانی تریش به هه‌مانشێوه هاتوچۆی سلێمانی ده‌كه‌ن و ده‌چنه‌وه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، شارباژێڕ و پێنجوێنیش كه وه‌ك ناوه‌ندێكی په‌كه‌كه ناسراوه، چه‌ك و كه‌لوپه‌لی جه‌نگی بۆ ئه‌و سنووره ده‌گوازنه‌وه، به دیاریكراویش له شاخی ئاسۆسن له ناوچه‌ی شارباژێڕ، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه سلێمانی رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی گه‌وره بێته‌وه.
پێش چه‌ند ساڵێك ئه‌گه‌ر توركیا بۆردمانی ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكردایه، شتێكی نائاسایی بوو و لای خه‌ڵك نامۆ بوو، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆردمانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كرێ و چه‌ند مانگێكه بۆردمانه‌كان چڕ بوونه‌ته‌وه.
رێبوار كه‌لاری چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی په‌كه‌كه سلێمانی بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ هاووڵاتییانی سنووره‌كه، په‌كه‌كه له سلێمانی به فراوانی بوونی هه‌یه و كاری خۆی ده‌كات، ئه‌مه وایكردووه كه توركیا بۆردمانی سنووره‌كه بكات و مه‌ترسیش له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل دروست ده‌كات، ئاشكرایه شه‌ڕ له نێوان توركیا و په‌كه‌كه هه‌یه، كاتێك په‌كه‌كه به ئاشكرا له سنووری سلێمانی بسووڕێته‌وه و كاری خۆی بكات و هاتوچۆ بكات، توركیاش به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كات، بۆیه له هه‌ر كاتێكدا بێت مه‌ترسین له‌سه‌ر سلێمانی، به‌رده‌وام درۆن به‌سه‌ر سنووره‌كه ده‌سووڕێته‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه نه‌ك هه‌ر سلێمانی و ناوچه‌كانی تر، بگره ناشبێت له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه و ده‌بێت ده‌ربچن، بۆیه ئه‌وان بچنه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كێشه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دروست ده‌كه‌ن، بوونی ئه‌وان ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه دروست ده‌كات و ئارامی نامێنێت و خه‌ڵك ده‌ترسن، چونكه وه‌ك چۆن به‌رده‌وام درۆن به ئاسمانی شارباژێڕدا ده‌سووڕێته‌وه، له ناوچه‌ی ئامێدی و ده‌وروبه‌ری ده‌سووڕێته‌وه و ترس لای هاووڵاتییان دروست ده‌كات، به‌هۆی بۆردمانه‌كانی په‌كه‌كه‌شه‌وه خه‌ڵكی سڤیل و سه‌روماڵیان ده‌كرێنه ئامانج.
داڵده‌دانی په‌كه‌كه له سلێمانی مه‌به‌ستداره، كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌و بابه‌ته هزر و و ئایدۆلۆجیایه، نه‌ك سلێمانی، هیچ شوێنێكی تر به‌و هزره‌ی په‌كه‌كه پێڕه‌وی ده‌كات له سیاسه‌ت و به‌رنامه و كاری سه‌لامه‌ت و پارێزراو نابێت، په‌كه‌كه نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیده‌ری دۆزی ره‌وای كورد نییه، به‌ڵكو ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ره و هۆكارێكی خراپه، ئه‌وان بوونه‌ته هۆكاری ناسه‌قامگیری له كوردستان به‌تایبه‌تی له شنگال.
په‌كه‌كه سلێمانی كردووه‌ته شوێنی خه‌باتی شار،
هه‌ورامان ره‌حیم كه هاووڵاتییه‌كه و به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه سلێمانی كردووه‌ته شوێنی خه‌باتی شار، رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌و گرووپه‌ش به‌رده‌وام سلێمانی به كار دێنن و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ له ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، شه‌قامه‌كان داده‌خه‌ن و وێنه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و به‌رپرسه‌كانی تریان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و دروشم دژی توركیا ده‌ڵێنه‌وه، به ئاشكرا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی تر و هیچ حیسابێك بۆ یاسا ناكه‌ن، خۆپێشاندانه‌كانیش به بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پرسێكی حزبیی سنووره‌كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، به "وشه"ی راگه‌یاند، سلێمانی به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه، پێویسته پێداچوونه‌وه به‌و دۆخه‌وه بكرێته‌وه، سلێمانی و هه‌رێمی كوردستانیش هی ئه‌وه نین به‌هۆی په‌كه‌كه تووشی كێشه و مه‌ترسی بن، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیری و ئارامه، په‌كه‌كه له سنووری سلێمانی كار ده‌كات، به‌ئاشكرا دێن و ده‌چن، له هه‌ركاتێكدا بێت فڕۆكه بۆردمانی سنووره‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی سڤیلیش تووشی زیان نه‌بێت خۆ ناوچه‌كه نائارام ده‌كات.
ئه‌و گوتی، له ماوه‌ی رابردوو زۆرترین جووڵه له سنووری سلێمانی هه‌بوو، چونكه ده‌زانن مه‌ترسیدار بووه و درۆن چاودێرییان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كداری زۆریان لێ ده‌كوژرێت، له‌م ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندان به‌رپرس و چه‌كداری په‌كه‌كه له سلێمانی كوژراون، ئه‌وه‌ش زه‌نگێكه بۆ په‌كه‌كه كه له سلێمانی ناتوانێت بمێنێته‌وه و پارێزراو بێت و كاری رێكخستن و نهێنی خۆی بكات.
وشه/ تایبه‌ت