هاووڵاتییانى سلێمانى باس له‌وه ده‌كه‌ن، سلێمانى پێویستى به‌وه‌یه كۆنگره‌ى بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كار بۆ خزمه‌تكردنى شاره‌كه‌و هاووڵاتییان بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیار له باره‌ى گه‌شه‌سه‌ندن و خزمه‌تكردنى شاره‌كه بدرێت و چیتر سته‌م له خه‌ڵك نه‌كرێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گرنگیدان به سلێمانى له‌رووى پرۆژه، هه‌روه‌ها ئه‌و داهاته‌ى كه هه‌یه له خزمه‌تى خه‌ڵك و شاره‌كه بێت و واز له قاچاخى و گه‌نده‌ڵى و داگیركارى زه‌وى و موڵكى سلێمانى بهێنن.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو، سلێمانى رووبه‌ڕووى زۆرترین كێشه و گرفت بووه‌ته‌وه، یه‌كێتى له حكوومه‌ت به‌شداربوو، به‌ڵام زۆرترین كێشه‌ى بۆ حكوومه‌ت و كاره‌كانى حكوومه‌ت و بڕیار و پلانه‌كانى حكوومه‌ت دروستكردووه، حكوومه‌ت بڕیارى خزمه‌تكردنى سلێمانى ده‌دا، به‌ڵام یه‌كێتى رێگرى لێ ده‌كرد، حكوومه‌ت لیستى مووچه‌ى بڵاوده‌كرده‌وه، به‌ڵام له سلێمانى پاره له بانكه‌كان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى بدرێته مووچه و بانكه‌كان خاڵى ده‌كرانه‌وه له پاره.
ناسر ئیسماعیل، شاره‌زاى ئابوورى به "وشه"ى راگه‌یاند، سلێمانى پارێزگایه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده له رووى داهات، خاوه‌ن جوگرافییایهكى زۆره‌و چه‌ندین مه‌رزى فه‌رمى و نافه‌رمى هه‌یه كاریان تێدا ده‌كرێت و داهاتێكى زۆریان هه‌یه، ئه‌و داهاته له چه‌ند ساڵى رابردوو حكوومه‌ت ده‌یگوت با بۆ خزمه‌تى سلێمانى بێت، داهات بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى تا بۆ پرۆژه و خزمه‌تكردن و خزمه‌تى سلێمانى و خه‌ڵكه‌كه به‌كاربهێنرێت، هیچ شتێك له سلێمانى به‌بێ ئاگادارى یه‌كێتى ناكرێت هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ى ده‌كرێت ئه‌و لێى به‌رپرسه و پێشتریش حكوومه‌ت ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه كه رێگرى له كاره‌كانى حكوومه‌ت ده‌كرێت.
گوتیشى، كۆنگره‌ى یه‌كێتى بكرێته كۆنگره‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ خزمه‌تكردنى سلێمانى، خه‌ڵك ئه‌وه‌ى ده‌وێت خزمه‌تى بكرێت، شار قۆرخنهكرێت و ئه‌وه‌ى باشه بۆ خۆیان و ته‌خشان و په‌خشان به داهات و سه‌رزه‌وى سلێمانى نه‌كرێت.
كاروان یوسف، هاووڵاتیی به "وشه"ى راگه‌یاند، سلێمانى پارێزگایه‌كى گرنگ و كاریگه‌ره له‌سه‌ر ئاستى عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و دۆخه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو بڕوات، به‌دڵنییایه‌وه باش نابێت، نابێت هیچ شتێك له‌سه‌ر حسابى سلێمانى و خه‌ڵك بكرێت، به‌دڵنیایی باشى و خراپى سلێمانى ده‌كه‌وێته سه‌ر حزبى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵكى سلێمانى چاویان له‌وه‌یه كۆنگره‌ى یه‌كێتى كۆنگره‌ى گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ خزمه‌تكردنى سلێمانى، سلێمانى گرنگى پێبدرێت و ئه‌وه‌ى له رابردوو كراوه رێگرى لێ بكرێت، ئه‌وه‌ى كراوه له هه‌موو رووێكه‌وه كۆتایی پێبهنرێت، خه‌ڵكى سلێمانى شایه‌نى خزمه‌تن.
له چه‌ند ساڵى رابردوو چه‌ندان زه‌وى و موڵكى گشتى له‌شارى سلێمانى داگیركراون
له چه‌ند ساڵى رابردوو چه‌ندان زه‌وى و موڵكى گشتى له‌شارى سلێمانى داگیركراون و پارچه پارچه كراون و به ملیۆنان دۆلار فرۆشراون بۆ خزمه‌تى چه‌ند كه‌سێكى ناو حزب، هه‌روه‌ها له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو به سه‌دان زه‌وى شارى سلێمانى له‌سه‌ر رێگاى كانى گۆمه پارچه پارچهكراون و فرۆشراون كه ملیۆنان دۆلار داهاتییان هه‌بووه، به گوته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان.
د.جیهاد حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، سلێمانى و خه‌ڵكى شاره‌كه پێویستى به خزمه‌تكردن هه‌یه، حزبێك هه‌یه له شاره‌كه ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه، پێویستى هه‌موو هێز و توانا‌و دارایی خۆى له پێناو خه‌ڵك و شاره‌كه به‌كاربێنێت، هه‌مووان ئه‌وه باش ده‌زانین كه له ماوه‌ى رابردوو چۆن سلێمانى كێشه‌ى بۆ دروستده‌كرا، رێگه له خزمه‌تكردن ده‌گیرا، له راستیدا یه‌كێتى ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك، چیتر سته‌مى رابردوو له شاره‌كه‌ش نه‌كات، كۆنگره‌ش هۆكاربێت بۆ ئه‌وه.
ئه‌گه‌رچى داهاتى سلێمانى سه‌رو 100 ملیار دیناره، به‌ڵام له ماوه‌ى رابردوو به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، چه‌ندانجار گرفتى مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى دروستبووه به‌ناوى نه‌مانى پاره، وه‌زیرى دارایی‌ش به ئاشكرا باسى له‌وه‌كردووه كه له سلێمانى ده‌ستكارى پاره‌ى بانكه‌كان كراوه و تریلیۆن دینار له بانكه‌كانى سلێمانى كورتهێنان هه‌بووه.
وشه/ تایبه‌ت