سه‌ره‌ڕای به‌شدارینه‌كردنی سه‌ركرده كۆنه‌كانی یه‌كێتی له كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبه‌كه‌یان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ندامان و سه‌ركردایه‌تی و كادره‌كانی حزب، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆنگره بۆ ده‌ركردنی ئه‌و سه‌ركردانه بوو كه پێشتر له حزبه‌كانی تره‌وه رۆیشتبوونه ناو یه‌كێتی و سه‌نگه‌ریان گواستبووه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات یه‌كێتی به‌ته‌واوی له شكستدایه و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانیان وازیان هێناوه و به پیلان كار بۆ دوورخستنه‌وه‌یان كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، كه‌سانێك له ناو حزبه‌كانی تره‌وه پێوه‌ندییان به ریزه‌كانی یه‌كێتی كردووه و پۆست و پله‌یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له كۆنگره‌ی پێنجه‌م كاتێك بافڵ و قوباد به‌شێوه‌ی خۆسه‌پێن له‌ناو حزبه‌كه خۆیان سه‌پاندووه، كاریان بۆ دوورخستنه‌وه‌یان كردووه و بگره هیچ پرس و رایه‌كیش به‌و كه‌سانه نه‌كراوه كه پێشتر له حزبی تر بوون و پێوه‌ندییان به یه‌كێتی كردووه و به ئاشكرا ده‌ركراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ریه‌ك له قادر عه‌زیز سكرتێری پێشووی حزبی زه‌حمه‌تكێشان، نه‌سروڵا سوورچی ئه‌ندامی پێشتری حزبی زه‌حمه‌تكێشان، ئاسۆس عه‌لی ئه‌ندامی پێشتری حزبی زه‌حمه‌تكێشان، شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری پێشووی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌وانه هیچ كامیان له كۆنگره‌ی پێنجه‌م حیسابیان بۆ نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان پرسیان پێ نه‌كراوه و به‌شدارییان پێ نه‌كراوه، هاوكات هیچ پله و پۆستێكیان له داهاتووی حزبه‌كه نابێت و به ئاشكرا ده‌ركراون.
ئازاد سه‌عید ئه‌ندامی یه‌كێتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌و كۆنگره‌یه كرا به‌رانبه‌ر به كار و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، له رابردوو ره‌نگه به‌ناوی جیابوونه‌وه رووی دابێت و كرابێت، ئه‌گه‌ر پێشتر باڵێك له‌ناو یه‌كێتی جیا بووبێته‌وه، ئه‌مجاره یان به‌شدارییان پێ نه‌كرا، به‌ڵام بۆ ده‌ركردن یان پرس نه‌كردن به‌هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كه پێشتر ئه‌ندامی حزبی تر بوون و له‌ناو حزبی تره‌وه چوونه ناو یه‌كێتی، ره‌نگه به‌لای یه‌كێتییه‌كان تا ئاستێك ئاسایی بێت و كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، چونكه ئه‌وانه هاتنه سه‌ر حازری و پله و پۆست و ئیمتیازاتیان پێ درا، له كاتێكدا له‌ناو یه‌كێتی كه‌سی ماندوو زۆر بوو.
ئه‌وانه هاتنه سه‌ر حازری و پله و پۆست و ئیمتیازاتیان پێ درا
ته‌حسین غه‌ریب چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی یه‌كێتییان قه‌تیس كرد و گوشییان له‌وانه‌ی كه لای خۆیان په‌سندكراو نین، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده و كه‌سی تێكۆشه‌ری ناو یه‌كێتییان به پیلانی خۆیان دوور خسته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و سه‌ركردانه ساڵانێكه خه‌باتیان بۆ حزبه‌كه كردووه و جێده‌سته‌یان له ناو ئه‌و حزبه هه‌بووه، یه‌كێتییان له چه‌ندان هه‌وراز و نشێو پاراستووه، ئه‌وانه‌ی كه هاوڕێ و هاوده‌م و هاوشاخی مام جه‌لال بوون له رۆژه سه‌خته‌كان، به‌ڵام دوو كوڕه‌كه‌ی هاتن و ئه‌وانیان وه‌ده‌رنا.
ئه‌و گوتی، ئه‌وانه وه‌فایان بۆ سه‌ركرده خه‌باتگێڕ و ماندووه‌كانی ناو یه‌كێتی نه‌بوو كه مێژووی ئه‌و حزبه‌یان دروست كرد، بۆیه هه‌ستان به ده‌ركردنی كه‌سانێك كه پێشتر له‌ناو حزبی تر سه‌نگه‌ریان گواستبووه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی و پێشتر ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی حزبی تر بوون، ئه‌و سیاسه‌ت و پیلانه‌ی یه‌كێتیی ئێسته، بۆ ئه‌وه بوو كه یه‌كێتی له هه‌موو روویه‌كه‌وه بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان و ئه‌وانه ده‌ربكه‌ن كه ده‌نگیان له‌گه‌ڵ ده‌نگی خۆیان نییه و ناڕازین له‌و سیاسه‌ته‌ی حزبه‌كه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش ئاسایی بێت لای یه‌كێتییه‌كان، كه‌سانێك ده‌ربكرێن كه پێشتر ئه‌ندامی شوێنی تر و حزبی تر بوون.
هه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی كه له‌و كۆنگره‌یه هیچ پۆستێكیان پێ نه‌دراوه و پرسیان پێ نه‌كرا، پێشتر ره‌خنه‌یان رووبه‌ڕووی پارتی كرده‌وه كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی حزبه‌كانی تر له‌ناو كۆنگره ده‌رنه‌چوون، به‌ڵام له كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی خۆیان هه‌ر ئه‌وانه رووبه‌ڕووی هه‌مان شت بوونه‌وه و خۆشیان حیسابیان بۆ نه‌كرا و هیچ پۆستێكیشیان له‌ناو كۆنگره پێ نه‌درا.
وشه/ تایبه‌ت