گرووپى چه‌كداریی په‌كه‌كه له هه‌رێمى كوردستان خه‌ریكى سیخوڕین به‌سه‌ر كورد و كوردستانه‌وه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن و به‌ناوى كوردایه‌تى، خۆڵ بكه‌نه چاوى خه‌ڵكى، ئەوان هه‌رجاره و به جۆرێك دوژمن و نه‌یارانى كورد راكێشى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، كار بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ده‌كه‌ن.
كاوه ئه‌حمه‌د، كادیرى پێشكه‌وتووى پارتى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئیشى په‌كه‌كه دژایه‌تى كورد و كوردستان نییه و ئه‌گه‌ر كاریان ئه‌وه نییه هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه وێرانه و دۆخێكى نائارام و ناسه‌قامگیرى دروست بكه‌ن، بۆچى له‌ناو هه‌رێم ده‌مێننه‌وه كه شوێنى كار و خه‌باتى ئه‌وان نییه، په‌كه‌كه فێر بووه هه‌ر شتێك به خۆیه‌وه ده‌ینێت به به‌رانبه‌ره‌كه‌ى، ئه‌وه‌ى خۆى ده‌یكات و جێبه‌جێى ده‌كات ده‌یكاته سه‌ر پارتى، له راستیدا په‌كه‌كه خه‌ریكى دژایه‌تیكردنى كوردستانه، ئەگەرنا چۆن توركیا بە درۆن لە ناو دانیشتووان و له هه‌ر شوێنێك چه‌كداره‌كانى خۆى كه كوردى فه‌قیر و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراون ده‌كرێنه ئامانج و به درۆن لێیان ده‌درێت.
ئەو گوتیشى، سەرانی پەكەكە كوڕ و كچی كوردی باكور، ئەوانەی كە خەڵكی دڵپاكن، بە ناوی خەبات بۆ باكور رادەكێشنە ریزەكانیان و مێشكیان دەشۆنەوە، كلاشینكۆفێكیان دەدەنە دەست و دەیاننێرن بۆ ئەوەی رووبەڕووی درۆن و چەكی بەهێزی توركیا ببنەوە، پرسیارەكە ئەوەیە پەكەكە و سەرانی ئەگەر داردەستی وڵاتێك نین بۆ راكێشانیان چی دەكەن لە ناو خاكی هەرێم، بۆیە پەكەكە هیچ بەرنامەیەكی نییە، جگە لە تێكدانی دۆزی كورد نەبێت، بەرنامەی پەكەكە ئەوەیە كورد نەگاتە هیچ ئامانجێك، هەر وەك چۆن خۆیان هیچ ئامانجیان نەماوە.
پەكەكە لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتی نییە، بەڵام چەكی هەڵگرتووە
رێبین سالم، چاودێرى سیاسى بە "وشە"ی گوت، پەكەكە لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتی نییە، بەڵام چەكی هەڵگرتووە و لە چەندان ناوچە هاتوچۆ دەكا و دەسووڕێتەوە، كاری رێكخستن دەكا و بە ئاشكراش دژایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، لەوكاتەی نابێت پەكەكە ئەو مامەڵەیە لە ناو هەرێمدا بكات، چونكە هەرێم خاوەن قەوارەیەكی دەستوورییە و حكوومەتێكی یاسایی و دەستووری هەیە، بۆیە ئەگەر پەكەكە بیهەوێ حكوومەت رەت بكاتەوە، ئەوە ئەوپەڕی هەڵەی ئەو گرووپەیە، چونكە ئەو هاتووە لە ناو خاكی هەرێم ماوەتەوە و شەڕ دەكات، شەڕەكەشی بۆ خەڵكی ناوچەكە ماڵوێرانییە.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د، شاره‌زاى پێوه‌ندییه‌كان به "وشه"ى راگه‌یاند، پەكەكە بەكار دێنرێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وروبه‌ر، بوونەتە هۆكاری بیانوو بۆ وڵاتان بۆ ئەوەی بێنە ناو خاكی هەرێم و داگیری بكەن، ئەی پەكەكە كاری لە عەفرین چییە؟، بۆ دەبێت پەكەكە لە عەفرین بێت، تا بەهۆیەوە توركیا بچێتە ئەو شارە جوانەی رۆژئاوا، ئەم پرسیارە با هەموو كوردێك بیكات، بۆچی پەكەكە لە رۆژئاوا و باشوورە؟، لەكاتێكدا ئەو دەڵێ خەبات بۆ باكور دەكەم، بەڵام لە باكور بوونی نییە، هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى په‌كه‌كه‌وه رووبه‌ڕووى گرفت بووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناكرێت په‌كه‌كه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بكات له‌ناو هه‌رێم، وڵاتێكى وه‌ك توركیا په‌یوندى دیبلۆماسى و ئابوورى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه به‌ڵام په‌كه‌كه كار بۆ تێكدانى ده‌كات.
جێگه‌ى باسه، پێشتریش چه‌ندان سه‌ركرده و كوردى ناو په‌كه‌كه كه له ریزه‌كانى ئه‌و گروپه بوون و وازیان هێناوه باسیان له‌وه‌كردووه، پەكەكە داردەستی وڵاتانەو بە قسەی ئەوان هەڵدەسووڕێت، هەر سەركردەیەكی پەكەكە سەر بە وڵاتێكە، لە ناو خۆیاندا دابەش بوون و كار بۆ چەند وڵاتێك دەكەن، كاریان تێكدانى هه‌رێمى كوردستان و كار بۆ وڵاتانى تر ده‌كه‌ن.
وشه/ تایبەت