به‌غدا هه‌میشه نیازی باشی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، هه‌ركات ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووبێت، كاری بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و گوشاركردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌وانه‌شی ده‌یانگوت به‌غدا باشتره، ئه‌وا مانگی كانوونی یه‌كه‌مه و هێشتا به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهات و ئابووری له ژێر ده‌ستی خۆتدا نه‌بێت، ده‌بێ هه‌ر به‌و جۆره چاویان له ده‌ستی به‌غدا بێت كه‌ی پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت.
نه‌ژاد مه‌حموود رۆشنبیر و نووسه‌ر، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا هیچ كات هی ئه‌وه نییه چاوی له هه‌رێم بێت، به‌غدا سیاسه‌تێك ده‌كات به‌رانبه‌ر به كورد كه برسیكردنی له‌گه‌ڵ بێت، له شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ كه مووچه لای ئه‌و بووه و یاسای بودجه هه‌بووه، ته‌نیا چه‌ند مووچه‌یه‌كی ناردووه، ئه‌وه ئه‌و به‌غدایه‌یه كه به حیساب دڵسۆز و خه‌مخۆره و له حكوومه‌تی هه‌رێم باشتره، راستییه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێسته خۆیان به سیاسه‌ت خه‌ریك كردووه، ئه‌وانه هیچ به‌غدا ناناسن و نازانن كێیه و چییه و چی له به‌رنامه و پیلانیاندایه دژی كورد، ته‌نیا پارتی و ماڵباتی بارزانی بۆیان هه‌یه مه‌له‌فی به‌غدایان لا بێ و هیچ حزبێكی سیاسی و كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه ئه‌وه بكات، چونكه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو و تا ئێسته‌یش ته‌نیا پارتی بووه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی باشی بۆ به‌غدا كردووه و باش ده‌یناسێت و ده‌توانێت بۆمبه‌كانی به‌غدا پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
زیاتر گوتی، ''داوا له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م كه هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بێت قسه‌ی تێدا بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی ئێسته خۆیان ناو ناوه سیاسه‌توان جگه له خۆی، هه‌ر كه‌سه و هه‌ڵده‌ستێت ده‌ڵێت، ده‌چمه به‌غدا مووچه ده‌هێنم یان با سه‌ربه به‌غدا بین ئه‌وان مووچه‌مان پێ بده‌ن مووچه‌مان دوا ناكه‌وێت، ئه‌وانه هیچ نازانن و خۆشیان ناناسن چ ئه‌وه‌ی به‌غدا بناسن.''
هه‌ر كه‌سه و هه‌ڵده‌ستێت ده‌ڵێت، ده‌چمه به‌غدا مووچه ده‌هێنم
نه‌جوا كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدا ده‌یكات به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، سیاسه‌تی برسیكردنه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌میشه داوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرد، دوو رێككه‌وتن هه‌یه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرا كه سوودی زۆری بۆ هه‌رێم هه‌بوو و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له په‌رله‌مان كه ده‌نگ به یاسایی بودجه درا و پشكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا كرایه‌وه، به‌ڵام به‌غدا پابه‌ندی هیچ كام له‌و رێككه‌وتنانه نابێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوا ده‌خات و ناینێرێت، نابێت جیاوازی له نێوان مووچه‌خۆرانی عێراق و هه‌رێم بكرێت مادام یاسای بودجه هه‌یه.
ئیبراهیم میرزا چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات گوشاركردنه له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زانێت هه‌موو شتێك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی، ده‌یه‌وێت گوشاره‌كانی زیاتر و زیاتر بكات به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رنا یاسای بودجه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و هیچ گرفتێك نییه، بۆچی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت، یان پشكی كورد ره‌وانه ناكات، تا فه‌رمانبه‌ر نه‌گاته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی گوشاری بۆ بێت و ده‌ست بداته بایكۆتكردنی ده‌وام، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ی به‌غدا ده‌یكات به‌رانبه‌ری قبووڵی نه‌كات، چونكه قووتی فه‌رمانبه‌رانی بڕیوه، به‌غدا نه له كاتی خۆیدا ده‌ینێرێت و نه پابه‌ندی بودجه‌ش بووه.
وشه/ تایبه‌ت