یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له‌شارى كه‌ركووك، ده‌ستی كردووه به چه‌واشه‌كردنى كه‌ركووكییه‌كان و له رێى بڵاوكردنه‌وه‌ى چەند بانگەشەیەک نیگه‌رانیی زیاترى لاى ئه‌ندامانى دروست كردووه.
پڕۆفیسۆر دكتۆر شوان عوسمان، كادیری پێشكه‌وتووى یه‌كێـتی له لاپەڕەی خۆى له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تى، "یه‌كێتى ئه‌سپه شێیه ره‌سه‌نه‌كانى خۆى بڵاوه پێ كردووه و كه‌وتووەته دواى پیره كه‌ره گوێ به‌تۆزه‌كانى لایه‌نێكى تر، خه‌مى كه‌ركوك و پرسی كه‌ركووك، له‌م یارییه سوواوانه زۆر گه‌وره‌تره".
ده‌شڵێت "هێندەی دوو حزب كادیرى سه‌ركرده‌ت له كه‌ركووك تۆراوه، به‌قه‌د ئه‌مه و زیاتریش جه‌ماوه‌رت ره‌نجاوه".
ناوبراو به ناراسته‌وخۆ روو ده‌كاته بافڵ تاڵه‌بانى و ده‌ڵێت "سه‌ركرده، ئه‌مانه چاك بكه‌وه و پێویستت به كاندیدى سواو و كادیرى كه‌ڵه‌كه‌بووى بێ كه‌ڵكى لایه‌نى تر نابێت، رووه و جه‌ماوه‌ر و خه‌مه‌كانى خه‌ڵك و قه‌یرانه‌كانیان هه‌نگاوى رژد بنێ".
دیار عه‌لى، كادیرێكى دیكه‌ى یه‌كێتیه له كه‌ركووك، به"وشه"ى راگه‌یاند ئه‌وه‌ى ئێستە یه‌كێتى ده‌ستی داوه‌تێ هێنده‌ى دیكه خراپتره له 16ى ئۆكتۆبه‌ر، لێشاوێك كادیر و ئه‌ندامى خۆى نه‌ك له كه‌ركووك له هه‌موو كوردستان نیگه‌ران و تۆراو و نان‌بڕاو كردووه، دێت رۆژانه له رێى خستنه‌سه‌ر شاشه‌ى میدیا فه‌رمى و سێبه‌ره‌كانى چه‌واشه‌كارى بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئەو باسی له‌وه‌ش كرد یه‌كێتیه ره‌سه‌نه‌كانى كه‌ركووك له‌و راستییه تێگه‌یشتوون كه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له كه‌ركووك شكستى یه‌كێتی به دواوه‌یه و چیتر جارێكى تر ناتوانن ده‌نگ به‌و حزبه بده‌نه‌وه، تا ئێستەیش كه به یه‌كێتى ماونه‌ته‌وه له‌به‌ر كۆچكردوو مام جه‌لاله نه‌ك كوڕه‌كانى تاڵه‌بانى!.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، به‌پێى زانیارییه‌كانیان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ناو پارتى، پێشتر له پێگه و جومگه هه‌ستیار و گرنگه‌كانى یه‌كێتى بوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى گوایه پارتى بن و هاتوونه‌ته ناو یه‌كێتى، ئه‌و پێگه و گرنگییه‌یان له حزبه‌كه‌ى پێشووتریان نه‌بووه و بڕواش ناكه‌ن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژماره‌ى ده‌نگ و كورسییه‌كانى یه‌كێتى هه‌بێت.
خودى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى ده‌باشانیش ده‌زانن پێشتر یه‌كێتى شه‌ش كورسى هه‌بوو، ئه‌م جاره له كه‌ركوك له یه‌ك بۆ دوو كورسى تێناپه‌ڕێت
لە لایەکی ترەوە ئیحسان محه‌مه‌د، چاودێرى سیاسى بۆ "وشه"، گوتی یه‌كێتى ئه‌م جاره به‌دۆخێكى خراپى ململانێى ناوخۆیی و كێشه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى چه‌ندان سه‌ركرده‌ى دیار و دێرین و سه‌ربازییه‌وه به‌شدارى لە هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و دواتریش په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، خودى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى ده‌باشانیش ده‌زانن پێشتر یه‌كێتى شه‌ش كورسى هه‌بوو، ئه‌م جاره له كه‌ركوك له یه‌ك بۆ دوو كورسى تێناپه‌ڕێت، ئه‌و پاره‌یه‌ى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى له كه‌ركووك خه‌رجى ده‌كه‌ن، پاره‌ى نه‌وتى كه‌ركووكییه‌كانه و كه‌سى پێ فریو نادرێت.
بەگوتەی چاودێرەکە، یه‌كێتى ئه‌م شێوازى به‌ناو بردنى كادیرانى پارتى وه‌ك دواهه‌مین تیرى خۆى به‌كار ده‌هێنیت، به‌ڵام كه‌ركووكییه‌كان له‌وه هۆشیارترن كه 16ى ئۆكتۆبه‌ر بۆته په‌ڵه‌یه‌كى ره‌شى مێژوویی و هه‌رگیز له بیرەوه‌رییاندا ناسڕێته‌وه.
بڕیاره 18ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێتى ده‌نگ و كورسییه‌كانى كه‌متر بێته‌وه و تووشى گه‌وره‌ترین شكستى خۆى بێته‌وه.
وشه\ تایبه‌ت