له دوای ساڵی 2014ه‌وه به‌غدا به‌رده‌وام بووه له سته‌مكردن له هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، به‌بۆچوونی سیاسییه‌كانیش، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات ده‌یه‌وێت هه‌قی ئه‌و چه‌ند ساڵه بكاته‌وه كه كوردستان به‌هێز بووه و خاوه‌ن ئابووری سه‌ربه‌خۆ بووه و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه ناوه و كاری كردووه بۆ پێشخستنی ئاستی به‌هێزبوونی ژێرخانی ئابووری .
سه‌رباز خۆشناو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنەوەی پەیوەندیي ئیسلامی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا له دوای ساڵی 2003 به‌ته‌واوی ملكه‌چی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌دوای هه‌رێم و كورده‌وه بوو تا توانی خۆی رێكی بخاته‌وه و خۆی به‌هێز بكات، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌غدا پاره‌یه‌كی زۆری بۆ هه‌رێم نارد، چونكه پێویستی به‌وه هه‌بوو كورد له‌گه‌ڵیدا بێت و پشتیوانی لێ بكات و تا ئه‌و شكست و رووخانه‌ی به‌سه‌ری هات چاكی بكاته‌وه، له دوای ئه‌وه به‌غدا به‌ته‌واوی خۆی گرت و گه‌یشته ساڵی 2014، له‌و كاته‌وه تا ئێسته ئه‌وه‌ی به‌غدا كردوویه‌تی هه‌موو دژایه‌تی و كاركردنه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌قی ئه‌و چه‌ند ساڵه بكاته‌وه كه به‌رانبه‌ر هه‌رێم كردوویه‌تی.
ئه‌و گوتی، سته‌می به‌غدا به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، هیچ جیاوازییه‌كی نییه له هه‌ر سته‌مێكی تر كه ده‌رهه‌ق به هاووڵاتییان ده‌كرێت له هه‌ر شوێنێك كه كاره‌ساتی مرۆیی دروست ده‌كات، به‌غدا ئێسته سیاسه‌تێك پێڕه‌و ده‌كات، ئه‌ویش چۆن هه‌رێمی كوردستان ژێرده‌سته بكات، دادگایه‌كی فیدراڵی هه‌یه له ناوچه‌كه ده‌بێت كاری پێشینه‌ی ئه‌وه بێت له خه‌می قووتی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابێت، لایه‌نه كوردییه‌كان به‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی كه كردیان له رابردوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه ئێسته به‌رانبه‌ر به‌غدا پێمان ده‌كات.
سته‌مكردنی به‌غدا به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه
گۆران جه‌لال ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سته‌مكردنی به‌غدا به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، ناكرێت به‌غدا به‌و جۆره مامه‌ڵه بكات، گرفتی گه‌وره له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا هه‌یه، دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ناكۆكییه، تا ئێسته‌یش به‌رژه‌وه‌ندیی كورد له عێراقدا بوونی نییه و عه‌ره‌ب هه‌میشه ناكۆكی له‌گه‌ڵ كورد هه‌بووه و بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی كورد جیاوازه، ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌میشه به چاوی گومانه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به‌غدا ئه‌وه نییه كه ئێمه لێی چاوه‌ڕێ بین یان كاری باشی به‌رانبه‌ر به كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان لێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه به‌غدا هیچ كات نایه‌وێ هه‌رێمی كوردستان به جوانی و به گه‌شه‌سه‌ندوو و پێشكه‌وتنه‌وه ببینێت، له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه كێشه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه و ده‌ستووری پێشێل كردووه، ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌بووه و له كوێ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێت، گرفت و كێشه‌یان بۆ هه‌رێم و كورد دروست كردووه، ئه‌مه سیاسه‌تی عێراقه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی حزبی میله‌ت، بۆ "وشه" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌رێم قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌غدا بیه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی نه‌هێڵێت، ئه‌مه پێشێلكردنی ده‌ستووره، به‌غدا ئه‌وه ده‌كات كه خۆی ده‌یه‌وێ نه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ستوور باسی كردووه، ئه‌گه‌ر به‌غدا كار به ده‌ستوور ده‌كات، ئه‌وه ده‌ستوور وا ناڵێت تۆ پابه‌ندی رێككه‌وتن نه‌بیت، ئه‌گه‌ریش كار به ده‌ستوور ناكات، ئه‌وه پێشێلكردنی ده‌ستووره، به‌غدا هیچی نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به كوردستان بیكات، قووتی خه‌ڵكی كردووه به چه‌كی ده‌ستی.
وشه/ تایبه‌ت