هه‌رچه‌نده بڕیار بوو له ساڵی رابردوو هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌بوو و ترسی له هه‌ڵبژاردن هه‌بوو، كێشه ناوخۆییه‌كان و ترس له شكست وایكرد چه‌ندان رێی جۆراوجۆر بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، به‌ڵام چیتر هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن قبووڵ نییه و پێویسته له واده‌ی خۆیدا بكرێت، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش خۆیان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ئاماده بكه‌ن.
نه‌ژاد ساڵح نووسه‌ر و رۆشنبیری سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، كاتێك وڵاتێك رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه و خه‌ریكه دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی هه‌نگاو ده‌نێت، ده‌ستبه‌جێ په‌نا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشه‌وه‌خته ده‌برێت، هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه، هاوكات مافێكی یاسایی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و نوێنه‌ر و لایه‌نه بده‌ن كه خۆیان مه‌به‌ستییانه و له رێیانه‌وه خواست و داواكاری و خزمه‌ته‌كانی به خه‌ڵك پێشكه‌ش ده‌كات، ره‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرایه، هه‌رێم رووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته نه‌بوایه، به‌ڵام به‌هۆی نائاماده‌یی و ئه‌و كێشانه‌ی دروست كران، هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درا، به‌ڵام كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو حزب و گرووپ و كه‌س و لایه‌نێكه، هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه ببێته هۆكاری دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و قه‌واره‌یه كه به خوێن و چه‌ندان ساڵ خه‌بات دروست كراوه.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت هه‌رێمی كوردستان له‌و دیموكراسییه‌ی به‌رده‌وام بێت و ئارامی و سه‌قامگیری به‌رقه‌رار بێت و هیچ دۆخێكی نه‌خوازراو و ده‌ستی دوژمن و پیلانه‌كانیان نه‌گه‌نه سه‌ر ناوچه‌كه، پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن بێت و گرفت و كێشه دروست نه‌كات و خۆشی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ئاماده بكات، ناكرێت ئه‌گه‌ر لایه‌نێك ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت به هه‌ر هۆكارێك، گرفت دروست بكات و ببێته هۆكاری خراپیی دۆخی سیاسی و پێوه‌ندییه‌كان له ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه‌كان كه دروست كران، به‌ڵام واده دیاری كراوه و شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ دواخستن و بیانووهێنانه‌وه، كوردستان ئێسته له هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به هه‌ڵبژاردنه بۆ پاراستنی ئه‌و ئازادی و سه‌قامگیرییه.
كوردستان ئێسته له هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به هه‌ڵبژاردنه
جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه و پێویسته به‌تایبه‌تی له‌و دۆخه‌ی ئێسته، هه‌روه‌ها ساڵێك زیاتر له واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه، هه‌رێمی كوردستان ئه‌وكاته‌ی باس له ئه‌زموونی دیموكراسی كرا، نموونه‌یه‌ك بۆ دیموكراسی به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هیچ پاساوێك نییه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی دیاری كراوه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسییه، هه‌روه‌ها شه‌رعییه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت و هاووڵاتییان نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌و گوتی، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشتیی دا‌وده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بن، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌باشی بچنه پێشه‌وه و له‌و واده‌یه ئه‌نجام بدرێت، هیچ لایه‌نێك نه‌بێته هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵك پێویستی به نوێنه‌ر و گۆڕانكارییه له لایه‌نه‌كان و نوێنه‌ری خۆیان، هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه، هیچ لایه‌نێك هه‌رێم بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی به‌كار بهێنێت.
جێی باسه یه‌كێتی زیاتر له ساڵێكه شه‌ڕی ئه‌وه ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و ئاماده‌ش بوو به هه‌ر نرخێك بێت هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌نێك ئه‌وه بزانن كه كاتی هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه و ده‌بێ بكرێت، هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنی له پێشه، پێویسته هه‌مووان به‌بێ دروستكردنی گرفت خۆیان ئاماده بكه‌ن، هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه‌یه و چاوی وڵاتانی له‌سه‌ره و ناكرێت به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، وڵاتێك بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
وشه/ تایبه‌ت