تا دێت مه‌ودای كاركردنی رۆژنامه‌وانی و ئازادیی راده‌ربڕین و گواستنه‌وه و رووماڵی چالاكییه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا، ته‌سك ده‌بێته‌وه و ماوه‌یه‌كه حزبه‌كه له رێی فراكسیۆنه‌وه، رێ به‌گواستنه‌وه‌ی چالاكییه جیاوازه‌كان ده‌دات.
نه‌شوان كه‌مال كه رۆژنامه‌نووسێكی سنووری شاری سلێمانییه، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێسته له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ده‌گوزه‌رێت، جگه له خراپیی بواری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بواری راگه‌یاندنیش دروست كردووه.
ئه‌و گوتی، "پێشتر ده‌مانتوانی بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشهات و چالاكییه كولتووری و جیاوازه‌كان، به‌شێوه‌ی لایڤ و به‌شداریكردنی راسته‌وخۆ كاره‌كانمان بكه‌ین، به‌ڵام ئێسته كاتێك به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی، به‌شداریی بۆنه‌كان ده‌كه‌ن، پێمان ده‌گوترێت ناتوانن به‌شداری بكه‌ن و سوود له فریكوه‌نس ببینن".
به‌گوته‌ی نه‌شوان، له‌م ماوه‌یه‌دا له چالاكییه‌كی زانكۆی سلێمانی كه له‌میانی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه چوو، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شدار بوو، رێ به چوونه‌ژووره‌وه‌ی میدیاكان نه‌درا، ته‌نانه‌ت ئێسته وای لێ هاتووه میدیا فه‌رمی و سێبه‌ره‌كانی یه‌كێتیش تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بوونه‌ته‌وه.
هه‌ڵكشانی كێشه‌ی ناوخۆیی و ململانێی نێوان باڵه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان هەبووە
ئازاد عه‌لی پسپۆڕی بواری میدیا، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، پێشتر یه‌كێتی هه‌میشه شانازی به‌هه‌بوونی ئازادی كاری راگه‌یاندن و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ كاری میدیایی ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته هه‌ڵكشانی كێشه‌ی ناوخۆیی و ململانێی نێوان باڵه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان به‌گشتی و ئازادی كاری میدیایی به‌تایبه‌تیش دروست كردووه و ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ناكرێت میدیاكار رێی ئه‌نجامدانی كاره‌كانی لێ بگیرێت و بانگهێشتی بۆنه‌یه‌كی بكه‌یت، به‌ڵام دواتر رێی چوونه ژووره و رووماڵكردنی پیشه‌ییانه‌ی لێ بگیرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێسته زۆنی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له هه‌موو رووه‌كانه‌وه شێواوه و وا بڕوات چیتر شتێك نامێنێت به‌ناوی بواری راگه‌یاندن، ده‌بێت هه‌موو میدیا فه‌رمی و نافه‌رمی و سێبه‌ره‌كانی ناو یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیش، به‌یاسا و كۆت و به‌نده‌كانی سه‌رانی باڵای ده‌باشان و یه‌كێتی نوێ رازی بن، پاشان ده‌توانن كاره‌كانیان له چوارچێوه‌یه‌كی سنووردار ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی سۆشیال دیموكرات، بووه‌ته حزبێكی تاكڕه‌و و شانازییه‌كانی پێشتری بۆ ئازادی كاركردنی میدیا و زه‌وینه‌ی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ رۆژنامه‌نووسان بووه‌ته بڵقی سه‌ر ئاو، زۆنه‌كه‌ی كردووه‌ته زۆنی به‌رته‌سككرده‌وه‌ی ئازادییه‌كان.
وشه\تایبه‌ت