دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا و له ژێر فشاری خۆپێشاندان و نیگه‌رانیی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان، به بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێگه درا بێنه‌وه شه‌قامه‌كان، به‌ڵام دوای مانگێك، زیاتر له 60 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی تایبه‌تیی ''وشه''، له پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان له ده‌باشان، له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بافڵ تاڵه‌بانی و نوێنه‌رانی ده‌زگا ته‌ناهی و لایه‌نی پێوه‌ندیدار، تاوتوێی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه كراوه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاڵه‌بانی باسی له‌وه كردووه، سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پڕ بوون له‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه و مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئاسایشی سلێمانی دروست كردووه، پێویسته له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێته‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاشكرای كردووه، راسته چه‌ند كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌دارێكی حزبه‌كه‌ی له پشت هێنانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی مه‌لیكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت چیتر ئه‌وه نه‌كرێت و واز له هێنانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت.
عه‌تا عه‌لی خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه، به ''وشه''ی راگه‌یاند، به‌داخه‌وه به‌رپرسانی باڵای ده‌باشان هه‌ر رۆژه و به ریتێمك یاری به سنووره‌كه ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌یهێنن و دواتریش رێگه‌مان لێ ده‌گرن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به‌رپرسانی یه‌كێتی له پشت هێنانی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكانن و داواكارن وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ك چۆن هه‌میشه به‌ته‌نگ شۆفێرانه‌وه بووه، ئه‌مجاره‌ش بێنه‌وه سه‌ر خه‌ت و به یاسا چاره‌نووسی ئۆتۆمبێله‌كان دیاری بكه‌ن، چونكه قووتی ماڵ و منداڵمانه و پاره‌یه‌كی زۆرمان پێ داوه.
عه‌تا عه‌لی ده‌ڵێت، ''به‌ڵێ ئاگادارین كه هه‌وڵێك هه‌یه له‌م ماوه‌یه‌دا جارێكی تر رێگه‌مان لێ بگرنه‌وه، هه‌رچه‌نده بێده‌نگ نابین و ده‌چینه‌وه شه‌قامه‌كان و هۆشداری به به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ده‌ین، ئاماده‌ین به‌چه‌ك رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.''
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ته‌ناهی بۆ ''وشه'' باسی له‌وه كرد، ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه به بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی، ده‌بێت رێگه له 60 هه‌زار ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه و شاهینه بگرین و هه‌ر كه‌سێكیش رێگه بگرێت، ده‌گیرێت.
نه‌یشارده‌وه كاره‌كه خراوه‌ته دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به بۆمبی سنووره‌كه ده‌زانێت.
پێشتر چه‌ند بازرگانێكی ئیداره‌ی گشتی و نزیك له ده‌باشان به ئاگاداریی سه‌رۆكی یه‌كێتی، له رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، هه‌زاران ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تایان هێنایه هه‌رێم و دواتریش خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی زۆری خاوه‌نه‌كانیانی لێ كه‌وته‌وه و رێگه به‌هاتوچۆكردنیان درا.
سلێمانی\ تایبه‌ت