ئه‌مه‌ریكا و ئێران له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا نیشانه‌كانی پراگماتیزم و ئامانجی سنووردار پێشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سانی توندڕه‌و له هه‌ردوو لایه‌ن و ئیسرائیل به دڵنیاییه‌وه، كاره‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی شه‌موو یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر فراوانبوونی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ڕووی دا، ئامانج لێی هه‌وڵدانه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ی كه هیچ لایه‌نێك نایه‌وێ شه‌ڕێكی تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوو بدات. شه‌مووی داهاتوو جارێكی تر گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كاری قورس له پێشه، چونكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌سانی توندڕه‌و له هه‌ردوو وڵات و ئیسرائیل گرێبه‌ستێكی وه‌ها ڕه‌ت بكه‌نه‌وه.
یه‌كه‌م ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه له ساڵی ٢٠١٥دا ئه‌نجام درا، به‌هۆی خواستی ئێرانه‌وه بوو بۆ ڕزگاربوون له سزا ئابوورییه‌كان، ئه‌وا ئه‌م دانوستانانه به‌په‌له‌ترن له‌وه‌ی پێشوو. ئێران كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه لێی دراوه و بریكاری ناوچه‌یی كه‌م بووه‌ته‌وه، هێشتا یارمه‌تیی ئابووری ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش تێده‌گات كه كۆماری ئیسلامی خۆی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، سه‌رۆك تره‌مپ كه له ڕێككه‌وتنی یه‌كه‌م كشایه‌وه، چونكه پێی وابوو زۆر لاوازه .
وه‌ك ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا خامنه‌یی، دوا ده‌رفه‌تی به دانوستانكاره‌كانی داوه بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی خواسته ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌رانبه‌ر به ئاسایشی به‌رده‌وام.
هه‌روه‌ها دانوستانه‌كان له عومان به‌ڵێنی هه‌ندێك كارامه‌ییان دا به‌پرۆسه‌كه. ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٥ له نێوان ئێران و شه‌ش وڵات‌دا كرا، پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕۆڵی ناوه‌ندگیری ده‌بینی و دوو ساڵی خایاند.
ئه‌مجاره گفتوگۆكان دوولایه‌نه‌ن، ئه‌وروپییه‌كان، ڕووسیا و چینیش له په‌راوێزدان. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا بۆ ئایه‌توڵا خامنه‌یی وه‌ك "شه‌یتانی گه‌وره" ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام كلیلی خۆگرتنی ئیسرائیل و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له ده‌ستدایه. له كاتێكدا ئێران پێداگریی له‌سه‌ر دانوستانی ناڕاسته‌وخۆی له ڕێگه‌ی عومانه‌وه ده‌كرد، تره‌مپیش له‌سه‌ر دانوستانی ڕاسته‌وخۆ، هه‌ردوولا توانیان ئه‌و پرسه چه‌واشه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ ستیڤ ویتكۆف، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌باس عێراقچی قسه‌ی كرد.
عه‌لی واعز به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئێران بۆ گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشه و ده‌كرا تووشی كۆسپ ببن، به‌ڵام ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی تر كۆببنه‌وه، له كۆتاییدا پێكه‌وه كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر ئامانجی كۆتایی ڕێككه‌وتن.
گرنگ ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ و ویتكۆف ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه هێڵی كۆتایی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه ئێران هه‌رگیز نه‌توانێ چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات، سه‌ره‌ڕای داواكاری توندی به‌رپرسانی تره‌مپ پێش دانوستانه‌كان كه ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی و پشتیوانییه‌كانی بۆ بریكاره‌كانی ببێت.
ئێران به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه داواكارییه به‌رفراوانی له‌و شێوه‌یه، ئێران بێ به‌رگری ده‌كات و پێش ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان، كۆتایی به دانوستانه‌كانیش ده‌هێنێت. كه‌واته سنوورداركردنی ئامانجه‌كه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئێران هه‌رگیز ناتوانێ بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكات، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌وه پابه‌ند بێت، ئه‌وا چانسی سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌كاته‌وه.
ڤالی ناسر مامۆستا له قوتابخانه‌ی جۆنز هۆپكینز بۆ توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌وتوو ده‌ڵێت: "ئێرانییه‌كان به ئاماده‌كارییه‌وه هاتبوون به‌سته‌ڵه‌كه‌كه بشكێنن، له هه‌مووی گرنگتر، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ببیستن كه هێڵی كۆتایی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكا چییه". گوتی: "ئه‌گه‌ر چه‌ك نه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانن دانوستان له‌سه‌ر ئاستی پیتاندن و پشكنین و هتد بكه‌ن. به‌ڵام ئێران نایه‌وێت بچێته دۆخێكه‌وه كه نه‌توانێ پابه‌ند بێت و مه‌ترسیی سزا و شه‌ڕی زیاتری بێته ڕێ."، "ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت زۆر ڕوونه، ڕزگاركردنی ڕاسته‌قینه له سزاكان و ڕێككه‌وتنێك كه چه‌سپاو بێت."
ئێران پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ته‌نیا مه‌ده‌نییه، به‌ڵام به‌پێی داتاكانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی كه په‌یماننامه‌ی نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و ئێران واژووی كردووه، ئێران یۆرانیۆمی نزیك له كوالێتی به‌شی شه‌ش چه‌كی ناوكی پیتاندووه.
ناسر گوتی سه‌ره‌ڕای بێمتمانه‌یان به تره‌مپ، ئێرانییه‌كان پێیان وایه باشتر ده‌توانن گره‌نتیی به‌رده‌وامیی ڕێككه‌وتنێك بكه‌ن كه ئه‌و ده‌یكات و ڕووبه‌ڕووی كه‌سه توندڕه‌وه‌كانی كۆمارییه‌كانی خۆی ببێته‌وه. ئێرانییه‌كان هه‌رگیز متمانه‌یان به بایدن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه.
سانام ڤاكیل به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له چاتام هاوس گوتی: "ئێمه له باشترین دۆخداین دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێدوانی ئه‌رێنی له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه له ده‌وری پلانێك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌بوون، "تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش و به په‌له‌ش له‌باره‌ی ڕێككه‌وتن هه‌بوو، ده‌رفه‌ت پێشكه‌ش كرا و نیشانه‌كانی پراگماتیزم له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه ده‌ركه‌وتن بۆ مامه‌ڵه‌كردن."
به‌ڵام گوتی: "بێگومان شتی سه‌ختیش له پێشه.”
گرێبه‌ستێكی ڕاسته‌قینه زۆر ئاڵۆز و ته‌كنیكییه و كاتێكی زۆری ده‌وێت. هه‌روه‌ها پێویستی به ڕزگاربوون ده‌بێت له هه‌وڵه‌كان بۆ تێكدانی دانوستانه‌كان به هۆی لایه‌نه توندڕه‌وه‌كان له هه‌ردوو وڵات و ئیسرائیل. ئیسرائیل كه دژایه‌تیی ڕێككه‌وتنی ساڵی ٢٠١٥ی كرد، ده‌یه‌وێت چه‌كداماڵینی هه‌مه‌لایه‌نه‌تر به‌رانبه‌ر به ئێران بكرێت، ئێسته به‌رده‌وام باس له پێویستیی لێدانی سه‌ربازی ده‌كات، كاتێك ڕژێم لاوازه و به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئێران له ڕابردوودا سوێندی خواردووه ئیسرائیل له‌ناو ببات. بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، ده‌یه‌وێ ئێران چیتر نه‌توانێ هیچ یۆرانیۆمێك بپیتێنێت. ئیسرائیل به پشتبه‌ستن به هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له غه‌زه، زیانێكی زۆری به بریكاره‌كانی ئێران گه‌یاندووه، له‌وانه حه‌ماس و حزبوڵا له لبنان، ده‌یه‌وێ هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه ئێران ناتوانێت دروستیان بكاته‌وه.
به‌ڵام ڕه‌نگه ئێران هانده‌ریش بێت كه تره‌مپ دانوستانه‌كانی له ئۆفیسی ئۆڤاڵ له ته‌نیشت نه‌ته‌نیاهۆ ڕاگه‌یاندووه كه زۆر به دڵخۆشییه‌وه ده‌رنه‌كه‌وت. ناسر گوتی، "ئێران سیگناڵێكی به‌هێز ده‌بینێت كه تره‌مپ موڵكی نه‌ته‌نیاهۆ نییه".
ئومێده‌كه ئه‌وه‌یه، یه‌ك دوو كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بتوانن ڕێككه‌وتنێكی كاتی به‌رهه‌م بهێنن كه متمانه به هه‌ردوولا بدات بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه، به ڕێوشوێنی كورتخایه‌ن له هه‌ردوولا تا ئه‌و كاته‌ی گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن. ده‌توانن بریتی بن له ڕه‌زامه‌ندیی ئێران له‌سه‌ر وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕێگه‌دان به پشكنینی زیاتر له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی واشنتن هه‌ندێك له سزاكانی "زۆرترین فشار"ی خۆی ڕابگرێت.
ناسر گوتی پێده‌چێت، ئێران پێداگریی له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌نگاو به هه‌نگاو بكات كه ده‌شێت چه‌ند ساڵێكی بخایه‌نێت، "بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بدات كه ڕه‌گه‌كانی گه‌شه بكات، پێش ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر بێته سه‌ر پۆسته‌كه‌ی و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بدات." هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی درێژخایه‌نتر ئاسایشی زیاتر بۆ ئێران دابین ده‌كات.
هێشتا ئێران هیچ هۆكارێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی دانوستانه‌كان درێژ بكاته‌وه. ڤاز گوتی: "هێزی ئێران پیتاندنی ئه‌تۆمییه و كاتێكی زیاتر هێزی زیاتریان پێ نادات". دواتر "بۆمبی كاتیی سزاكان" هه‌یه.
ئه‌و سزایانه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٥ هه‌ڵپه‌سێراون، ده‌توانرێ بگه‌ڕێنرێنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر واژووكارێك له‌م حاڵه‌ته‌دا، ئه‌وروپییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن كه هیچ ڕێككه‌وتنێكی نوێ یان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌ره‌و ڕێككه‌وتنێك نییه. به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت پێش ١٨ی تشرینی یه‌كه‌م ڕوو بدات، چونكه ئه‌و كاره به‌سه‌ر ده‌چێت. به‌رپرسان ده‌ڵێن ئه‌وروپییه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا ده‌توانرێت ئه‌و واده‌یه دوا بخرێت یان نا، به‌ڵام میكانیزمی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ڕوون نییه.
له هه‌ر حاڵه‌تێكدا شرۆڤه‌كاران هاوڕان كه ئێران نایه‌وێ به شكستی ئه‌و دانوستانانه تاوانبار بكرێت. ئه‌گه‌ر شكستیان هێنا و شه‌ڕی به‌دوای خۆیدا هێنا، ڕژێم ده‌یه‌وێ بتوانێت ئه‌مه‌ریكا تاوانبار بكات. كه‌واته ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێك بتوانرێت ئه‌نجام بدرێت، ئێران ئه‌مجاره گره‌نتیی ده‌وێت كه به‌رده‌وام بێت و به‌شداریی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی مانادار و درێژخایه‌ن دروست بكات، خاتوو ڤه‌كیل گوتی. ئێران ده‌یه‌وێ بزانێت "چۆن تره‌مپ ده‌توانێت گره‌نتیی پارێزگاریكردن بكات له ڕێككه‌وتنه‌كه كه سه‌رۆكه‌كانی تر نه‌یانتوانیوه بیكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بزانێت ئێران ده‌توانێ چ گره‌نتییه‌ك بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌تر دابین بكات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،"گرێبه‌ستێك ده‌بێت سوودی بۆ هه‌ردوولا هه‌بێت، به‌ڵام پێویستی به متمانه و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه به درێژایی پرۆسه‌كه كه هه‌ردوو لایه‌ن به ساده‌یی خاوه‌نی ئه‌و متمانه‌یه نین."
سەرچاوە\نیویۆرك تایمز
وەرگێڕانی\وشه