دوای دوو رۆژ له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس، هێشتا نه‌توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی رووسیا گه‌یشتنه ئێران بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی ئه‌و وڵاته بۆ كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بده‌ن. جگه له‌مه زیانه گیانییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه زیاتر بووه و به‌پێی دواین ئامار، 40 كه‌س كوژراون هه‌زار و 200 كه‌س بریندار بوون.
نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌موو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه، له مه‌ودای چه‌ندان كیلۆمه‌تر دوورتر، جامی باڵه‌خانه‌كان شكان و جگه له زیانی گیانی زیانێكی زۆری به به‌نده‌ر عه‌باس گه‌یاندووه. له‌و كاته‌وه جگه له‌وه‌ی كه تیمه‌كانی ئێران نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه و ئه‌و مادانه‌ی له‌و شوێنه كۆگه كراون بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. وه‌زیری ناوخۆی ئێران گوتوویه‌تی، رووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م باڵوێزخانه‌ی رووسیا له تاران بڵاوی كرده‌وه، شه‌وی رابردوو دوو فڕۆكه‌ی فریاكه‌وتنی رووسیا گه‌یشتنه ئێران و بڕیاره فڕۆكه‌یه‌كی تر بگاته به‌نده‌ر عه‌باس.
هاوكات باڵوێزی ئێران له رووسیا بڵاوی كرده‌وه، نیوه‌شه‌و به‌رپرسانی ئێران داوایان له رووسیا كردووه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه یارمه‌تییان بدات.
شه‌وی رابردوو دامه‌زراوه‌كانی به‌رگریی شارستانی و فریاكه‌وتنی ئێران بڵاویان كرده‌وه، 80%ی ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه و دوای كه‌مێكی تر ئاگره‌كه به ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه رووی نه‌دا و ئاگره‌كه له هه‌ندێك شوێن به‌رفراوانتریش بووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، دواین ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه، گه‌یشتووه‌ته 40 كوژراو و هه‌زار و 200 بریندار كه 10 كه‌سیان له چاودێریی چڕدان و ژماره‌یه‌ك هاوولاتیی تری ئێران بێسه‌روشوێنن.
به‌ده‌ر له‌و زیانه مادی و گیانییانه‌ی به‌ر به‌نده‌ر عه‌باس كه‌وتوون، له‌و رۆژه‌وه بۆنێكی زۆر پیس و ژه‌هراوی به شاره‌كه و ناوچه‌كه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، دوو رۆژه ده‌وام له پارێزگای هورمزگان وه‌ستاوه و قوتابخانه‌كان داخراون و خه‌ڵك نا‌وێرن له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه. له پارێزگاكه‌دا سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یه‌نراوه و ئه‌مڕۆ دووشه‌میش له ته‌واوی ئێران ماته‌مینی گشتییه.
دوێنێ یه‌كشه‌م هه‌ریه‌ك له نیویۆرك تایمز و ئاسۆشێتد پرێس و ژماره‌یه‌ك میدیای تری جیهانی، راپۆرتی جیاوازیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی ئێران بڵاو كرده‌وه. ئه‌وان نووسیبوویان ئه‌گه‌ری زۆره له‌و شوێنه جۆرێك سووته‌مه‌نیی تایبه‌ت به مووشه‌ك كۆگه كرابێت و له كاتی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییه‌كه و ره‌چاونه‌كردنی رێوشوێنی ته‌كنیكی، ته‌قیبێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یان به جۆری سووته‌مه‌نییه‌كه‌ش كردبوو كه سۆدیۆم پێركۆلۆرایته و به سووته‌مه‌نیی سه‌ره‌كیی مووشه‌كی بالیستیكی هه‌ژمار ده‌كرێت.
دواتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران ره‌تی كرده‌وه له به‌نده‌ر عه‌باس، هیچ ماده‌یه‌كی پێوه‌ست به كه‌رتی سه‌ربازی كۆگه كرابێت. ره‌زا ته‌لایی نی‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران گوتی، هیچ جۆره بارێكی هاورده یان هه‌نارده به ئامانجی به‌كارهێنانی سه‌ربازی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌بووه، میدیاكانی بێگانه بۆ شه‌ڕی ده‌روونی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
میدیاكانی دنیا ئاماژه‌یان داوه له‌و هێرشه‌ی ساڵی رابردوو ئیسرائیل كردیه سه‌ر ئێران، سووته‌مه‌نیی مووشه‌كیی ئێرانی به‌ته‌واوی له‌ناو بردبوو، به‌ڵام ئێران هه‌وڵی داوه سووته‌مه‌نییه‌كه له چینه‌وه هاورده بكات و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ته‌ناهی نووسیویانه، سووته‌مه‌نییه‌كه له چینه‌وه هاورده كراوه و هه‌ریه‌ك له جۆره‌كانی كه‌شتیی گلین و جیران، سووته‌مه‌نییه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه.