بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه جگه له كۆتاهێنان به به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران، به هیچ بژارده‌یه‌كی تر رازی نییه، ئه‌مه‌ش ئێرانی نیگه‌ران كردووه، چونكه بۆ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له دانوستاندایه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جگه له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له ئێرانی كردووه، له هه‌مان كاتدا به پێویستی زانیوه به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران له دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بگونجێنرێن.
ئێران كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ پرسی ناوكی له دانوستاندایه، دوێنێ سێیه‌م گه‌ڕی به‌ڕێوه چوو، له‌م هه‌ڵوێسته‌ی نه‌ته‌نیاهۆ نیگه‌رانه.
عه‌لی شه‌مخانی راوێژكاری سیاسیی عه‌لی خامنه‌یی و سكرتێری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئاماژه‌ی دا، ''نه‌ته‌نیاهۆ گوتوویه‌تی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌ناو ده‌بات و له‌وه كه‌متر رازی نییه، به‌ڵام ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته له خه‌یاڵیشدا ناگونجێت، پرسیار ئه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل سه‌ربه‌خۆیه یان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ تره‌مپدایه كه له‌گه‌ڵ ئێران كه‌وتووه‌ته دانوستان.؟''
هاوكات عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئه‌تۆمییه گوتی، ''كۆماری ئیسلامی وه‌ك پێویست به‌هێزه و هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی ده‌ره‌كی بۆ هه‌ر نیازێكی خراپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، نه هیچ بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی له ئارادایه و نه هیچ هێرشێكیش بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه.''
جێی باسه هه‌ڵوێسته‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل له كاتێكدان، دۆناڵد تره‌مپ له دوای گه‌ڕی سێیه‌می دانوستان كه پێرێ شه‌موو له مه‌سقه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، به رۆژنامه‌نووسانی گوت، ''دۆخه‌كه زۆر به باشی به‌ره‌وپێش ده‌چێت، پێم وایه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن، دڵنیام ئه‌مه روو ده‌دات، ئێمه به بێ ئه‌وه‌ی پێویستیمان به بۆمباران و هێرش هه‌بێت، له‌گه‌ڵیاندا ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن.''
گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك ناكۆكیی تێدا به‌دی كرا، كه ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران هه‌بوو و به پێچه‌وانه‌ی دوو گه‌ڕی پێشتر، پاشه‌كشه‌ی به به‌های تمه‌ن كرد.
وال ستریت جۆرناڵ نووسیبووی، دانوستانه‌كه زیاتر له چوار سه‌عاتی خایاندووه و یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی مشتومڕی زۆری له‌باره‌یه‌وه كراوه، پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم و تێكه‌ڵكردنی دۆسیه‌ی مووشه‌كیی به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی بووه، هه‌ردوو لایه‌ن ناكۆكییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌بووه و دواجار وایان پێ باش بووه درێژه به دانوستان بده‌ن.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری وڵاتەکەیە، دوای كۆبوونه‌وه‌كه به میدیاكانی گوت، ته‌نیا یه‌ك دۆسیه‌ی هێناوه‌ته سه‌رمێز و ئاماده‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌یش ئه‌تۆمییه و ره‌تی كرده‌وه پرسی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بابه‌تی دانوستان بێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێت شانبه‌شانی سنوورداركردنی پلانی ناوكیی ئێران، رێگه له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كیی ئێران بگرێت.
جێی باسه له ده‌ره‌نجامی هه‌رسێ گه‌ڕی دانوستان، ئێران پێداگریی له‌وه كردووه مافی پیتاندنی یۆرانیۆم لای خۆی ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئاماده‌یه بۆ رێژه‌كه‌ی دانوستان بكات و ئه‌مه‌ریكاش هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تاكان پێداگریی له كۆتاهێنان به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام میدیاكان ئه‌وه‌یان گواسته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌مان رێژه‌ی پیتاندن به گوێره‌ی رێككه‌وتنی 2015 بۆ ئێران بهێڵێته‌وه، هاوكات هه‌ر له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی، دۆسیه‌ی مووشه‌كیش بخاته پاڵ دانوستانه‌كان.
بەپێی رێککەوتنی ئەتومیی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک کە ئەوکات باراک ئۆباما سەرۆکایەتیی ئەمەریکای دەکرد رێگە بە ئێران درابوو بە رێژەی 3.67% درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات بەڵام لە ساڵی 2018 ترەمپ هەڵیوەشاندەوە و بە خراپترین رێککەوتنی ناوبرد، بۆیەش ئەگەر لە دانوستانی نوێ‌دا هەمان رێژە بۆ ئێران قبوڵ بکات ئەوا رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە.
ئیسرائیل به‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا رازی نییه، بۆیه‌ش بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ گوتوویه‌تی پێویسته پلانی ناوكیی ئێران به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه‌ش بكرێ رێك له‌و كاته‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌ت له‌باره‌ی گونجاندنی دۆسیه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی بۆ دانوستانه‌كانی داهاتوو له مشت‌ومڕ و ناكۆكیدا بوون، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌نده‌ر عه‌باسی هه‌ژاند کە 40 کەس بەهۆیەوە کوژراون و هەزار و 200 کەسی تر بریندار بوون و سەرەڕای یارمەتییەکانی رووسیا هێشتا ئێران نەیتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکات. دوای رووداوەکە میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه سووته‌مه‌نیی مووشه‌كی بالیستیكی تێدا كۆگه كرابوو.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت جۆرێك پێوه‌ندی له ناو هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌دا هه‌بێت.