نارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی دا تۆڵه‌ی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی كشمیر بستێننه‌وه. هه‌ندێك ده‌زگای میدیایی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستانیان به راگه‌یاندنی جه‌نگ لێكداوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی دواین زانیارییه‌كان، جووڵه‌ی سه‌ربازی و ئاسمانی له ئارادایه و چوار فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی هیند له ئاسمانی پاكستان نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه، پاكستان گوتوویه‌تی فڕۆكه‌كانیان بینیوه و ئه‌گه‌ر سنوور ببه‌زێنن، ئه‌وا رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
فه‌رمانه‌كه‌ی مودی دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی و ته‌ناهی ده‌رچوو كه تایبه‌ت بوو به دۆخی كشمیر و رووداوی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو. مودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به سوپای وڵاته‌كه‌ی داوه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و گرتنه‌به‌ری هه‌رجۆره رێكارێك، ئازادییه‌كی ره‌هایان هه‌یه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌وه دێت وه‌زیری هه‌واڵگریی پاكستان بڵاوی كردبووه‌وه، زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه كه هیندستان له ماوه‌ی 24 تا 36 سه‌عاتی داهاتوودا هێرش ده‌كاته سه‌ر پاكستان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان له فه‌رمانه‌كه‌یدا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له‌وه نه‌كردووه هێرش بكرێته سه‌ر پاكستان، ته‌نیا سوپای وڵاته‌كه‌ی سه‌ربه‌ست كردووه و به له‌به‌رچاوگرتنی رووداوه‌كه و هۆكاره‌كانی پشتی رووداوه‌كه‌ی كشمیر، ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه جه‌نگه‌كه ده‌ست پێ بكات.
جێگه‌ی باسه پێشتریش به‌ر له لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری هه‌واڵگریی پاكستان، خاجێ ئاسێف وه‌زیری به‌رگریی پاكستان گوتبووی، ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه هیندستان هێرش بكاته سه‌ر پاكستان و ته‌نانه‌ت به رۆیته‌رزی گوتبوو، هێزه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان و ته‌نیا كاتێك سوود له بۆمبی ئه‌تۆمی وه‌رده‌گرن كه هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر رژد بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان له ئارادا بێت.
به‌پێی دواین زانیارییه‌كان، چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر چوار فڕۆكه‌ی هیندستانی له سنووری ئاسمانیی پاكستان نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه و سوپای پاكستان هه‌ستی به‌و جووڵه سه‌ربازییه كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ پێكدادانێك رووی نه‌داوه. سوپای پاكستان ده‌ڵێ ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی هه‌ر جۆره هێرشێكی هیندستان ببنه‌وه.
جێی باسه 23ی ئه‌م مانگه له كشمیر ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له گه‌شتیاران كرد و به‌هۆیه‌وه 26 كه‌س كوژران و 17ی تر بریندار بوون. رووداوه‌كه به كاره‌ساتبارترین رووداوی تیرۆریستی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی هیندستان لێك درایه‌وه. ئه‌وكات ئارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، هێرشه‌كه‌ی به تیرۆریستی ناساند و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه بكه‌رانی سزا ده‌دات.
ئیندیا توده‌ی به‌ره‌ی به‌رگریی كشمیری به‌م هێرشه تۆمه‌تبار كردبوو كه له لایه‌ن پاكستانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن. زۆربه‌ی دانیشتووانی كشمیر مسوڵمانن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیند قبووڵی نه‌كردووه و به‌شێك له دانیشتووانی كشمیریش ده‌خوازن به پاكستان بلكێنرێن و له‌لایه‌ن پاكستان پاڵپشتی ده‌كرێن.
كشمیرییه‌كان تا 2019 جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بوو، به‌ڵام نارندرای سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و مافه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه له‌و كاته‌وه پشێوییه‌كان له كشمیر زیاتر بوون. ناوچه‌كه گه‌شتیارییه و له ساڵی 2024 نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه و زۆربه‌ی گه‌شتیاران هیندین.
هیند پێشتریش چه‌ندان جار پاكستانی به پاڵپشتیكردن له گرووپه چه‌كداره‌كان تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام پاكستان ره‌تی كردووه‌ته‌وه.