دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئێران، جیاواز له به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس قسه ده‌كات و ده‌یخاته پاڵ ئیسرائیل و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی رووی داوه ده‌ستپێكی هێرش و خراپكارییه‌كانی ئیسرائیله و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش ناتوانێ بیوه‌ستێنێت.
حوسێن عه‌لیزاده كه ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و بۆ چه‌ندان ساڵ دیپلۆماتكاری ئێران بووه، ئاماژه‌ی داوه كه ئیسرائیل تا ئه‌م ساته پێی وایه تاران مه‌ترسییه بۆ سه‌ری و تاران له هه‌وڵی له‌ناوبردنیدایه، بۆیه‌ش بۆ له‌ناوبردنی تواناكانی كۆماری ئیسلامی هه‌نگاو بۆ هه‌موو ده‌نێت.
ئه‌و جگه له‌وه‌ی كه رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس به كاری ئیسرائیل ده‌زانێت، ده‌ڵێت ئیسرائیل ده‌ستی به پلانه‌كه‌ی كردووه و له داهاتوودا زۆر هێرشی كاره‌ساتبارتر روو ده‌ده‌ن. عه‌لیزاده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و شوێنه‌ی له به‌نده‌ر عه‌باس ته‌قێنرایه‌وه، پێوه‌ندیی به پلانی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌وه هه‌یه.
''ئیسرائیل ده‌ڵێت حكوومه‌تێك له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه ده‌یه‌وێت من له‌ناو ببات، بۆیه من ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌م، هیچ كاتێك ئیسرائیل نه‌یگوتووه ئێران له‌ناو ده‌به‌م، به‌ڵام ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات ده‌سه‌ڵاته‌كه له‌ناو ببات، به پێچه‌وانه‌ی ئێران كه ده‌ڵێ ئیسرائیل به ته‌واوی له ناو ده‌به‌م.'' عه‌لیزاده وای گوت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئیسرائیل توانای زۆره و ته‌نانه‌ت گوێ به ئه‌مه‌ریكاش نادات، بیانووشی بۆ ئه‌و كارانه‌ی هه‌یه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌لاوه گرنگه و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یكات به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ناگرێت، وه‌ك چۆن له هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و كوشتنی زاهیدی له فه‌رمانده باڵاكانی سوپای پاسداران، به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ نه‌گرت، گه‌مژه‌ییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌وه‌دایه ته‌نانه‌ت دیپلۆماسییانه‌ش ناجووڵێته‌وه و هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی دیپلۆماسی له دیمه‌شق كراوه‌ته ئامانج، بێ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبێت.
ئه‌و ده‌ڵێ كاریگه‌ریی ته‌قینه‌وه‌كه زۆر گه‌وره‌یه و رووداوێكی ئاسایی نییه، ده‌بێ چ وزه‌یه‌ك ئازاد كرابێت كه ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه. ده‌یسه‌لمێنێت پێوه‌ندیی به پلانی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌وه هه‌بووه.
رۆژی شه‌موو كۆگه‌یه‌كی به‌نده‌ر عه‌باس ته‌قییه‌وه كه بووه هۆی كوژرانی 75 كه‌س و بریندارنكردنی هه‌زار و 200 كه‌سی تر، زیانێكی زۆر به‌ر به‌نده‌ره‌كه كه‌وت و به هه‌زران ئۆتۆمبێل و كانتینه‌ر زیانیان بینی .
گومرگی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و ماده‌یه‌ی له‌و به‌نده‌ره‌دا بووه و سووتاوه، لای ئه‌وان تۆمار نه‌كراوه و نازانن چیی تێدا بووه و ئاماژه‌ی داوه، به‌پێی رێوشوێنه گومرگییه‌كان پێش به‌تاڵكردنی بار، زانیاری وه‌رده‌گرن و هه‌موو به پلانه و ده‌زانن چ ماده‌یه‌ك له چ شوێنێك هه‌ڵده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه له ژێر كۆنترۆڵی گومرگدا نه‌بووه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی گومرگ ده‌یسه‌لمێنێت، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ئێران سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و كۆگه‌یان كردووه و خۆیان ده‌زانن چ ماده‌یه‌كیان كۆگه كردووه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌موو ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه، له مه‌ودای چه‌ندان كیلۆمه‌تر دوورتر، جامی باڵه‌خانه‌كان شكان. تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه و ئه‌و مادانه‌ی له‌و شوێنه كۆگه كراون بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌رپرسانی ئێران ته‌نیا گوتوویانه، رووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت و خه‌ریكه هه‌فته‌یه‌ك تێده‌په‌ڕێت كه‌چی هیچ زانیارییه‌كیان ئاشكرا نه‌كردووه.
رۆژی یه‌كشه‌م هه‌ریه‌ك له نیویۆرك تایمز و ئاسۆشێتد پرێس و ژماره‌یه‌ك میدیای تری جیهانی، راپۆرتی جیاوازیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی ئێران بڵاو كرده‌وه. ئه‌وان نووسیبوویان ئه‌گه‌ری زۆره له‌و شوێنه جۆرێك سووته‌مه‌نیی تایبه‌ت به مووشه‌ك كۆگه كرابێت و له كاتی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییه‌كه و ره‌چاونه‌كردنی رێوشوێنی ته‌كنیكی، ته‌قیبێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یان به جۆری سووته‌مه‌نییه‌كه‌ش كردبوو كه سۆدیۆم پێركۆلۆرایته و به سووته‌مه‌نیی سه‌ره‌كیی مووشه‌كی بالیستیكی هه‌ژمار ده‌كرێت. دواتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران ره‌تی كرده‌وه له به‌نده‌ر عه‌باس، هیچ ماده‌یه‌كی پێوه‌ست به كه‌رتی سه‌ربازی كۆگه كرابێت.
دوو رۆژ دواتر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له نزیك ئیسفه‌هان رووی دا كه گوترا ناوه‌ندێك بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی درۆن، به‌ڵام میدیاكانی ئێران گوتیان ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ته‌ره‌قه و یارییه ئاگرینه‌كان بووه و زوو رووداوه‌كه‌یان سه‌رپۆش كرد كه پێده‌چێت ئه‌و هێرشه‌ش له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كرابێت.
به‌پێی قسه‌ی دیپلۆماتكاره‌كه‌ی پێشووی ئێران بێت، ئه‌وا له رۆژ و هه‌فته‌كانی داهاتوودا رووداو و ته‌قینه‌وه و پێشهاتی جیاوازتر له ئێران ده‌بیستین.