سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ماوه چه‌ند مانگى رابردوو، دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى رووناكى خرایه واری جێبه‌جێكردن و له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك چه‌ندین گه‌ڕه‌ك پرۆژه‌كه‌یان بۆ به‌ستراو بوونه خاوه‌نى پرۆژه‌ى رووناكى كاره‌باى 24 سه‌عاتى، كه‌سانێك و په‌رله‌مانتاران ده‌ستیان كرده دژایه‌تیكردنى به‌ناوى ئه‌وه‌ى پاره‌ى زۆرتر له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌وێت و نرخه‌كه‌ى گرانه.
له هه‌ولێر سه‌دان هه‌زار ماڵ پرۆژه‌كه‌یان بۆ به‌ستراوه، له سلێمانى زیاتر له 10 گه‌ڕه‌ك پرۆژه‌ى رووناكییان بۆ به‌ستراوه و له دهۆكیش به‌رده‌وامه، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى رووناكییان بۆ به‌ستراوه له سلێمانى له ماوه‌ى مانگى چوار، زۆرینه‌یان تەنیا 17 هه‌زار دیناریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه له ماوەى ئه‌و مانگه‌دا.
حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ورامانى، راوێژكارى وزه به "وشه"ى راگه‌یاند، پرۆژه‌ى رووناكى یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دواى سێ ده‌یه كۆتایی به خراپى دۆخى كاره‌با و دوو كاره‌بایی له هه‌رێمى كوردستان ده‌هێنێت، ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستانه و خه‌ڵك ده‌توانن سودى لێ وه‌ربگرن، له رێگه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه رابێن به شێوازى به‌كارهێنانى كاره‌با.
روونى كرده‌وه، كوردستان ده‌بێته خاوه‌نى كاره‌باى 24 سه‌عاتى، ئه‌و پرۆژه سودى زۆره، یه‌كجار به‌و شێوه‌یه‌ش نییه كه باس له گرانى ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بزانێت چۆن به‌كاریده‌هێنێت و زیاده‌ڕۆیی نه‌كات، پێویستى به ئامێرێك و گڵۆپێك نه‌بوو بۆ به‌كارهێنان، وه‌ك خۆى به‌كارى بهێنێت، ئه‌وكات پاره‌ى زۆرى له‌سه‌ر ناكه‌وێت، ئه‌وه‌تا وه‌زاره‌تى كاره‌با خۆى ده‌ڵێت له ماوه‌ى مانگێگدا كه‌مترین پاره له‌سه‌ر خه‌ڵك كه‌وتووه له پرۆژه‌ى رووناكى، ده‌بێت خه‌ڵك به‌وه رابێت كاره‌با هى پێویستییه نه‌ك به‌كارهێنانى وه‌ك جوانى و زیاده‌ڕۆیی، ئه‌وه ته‌نها به‌سیاسیی كراوه نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی، كه‌سانێك هه‌میشه دژى پرۆژه‌كانى حكوومه‌ته.
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر سه‌دان هه‌زار ماڵ كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكییان بۆ به‌ستراوه و بوونه‌ته خاوه‌نى كاره‌باى 24 سه‌عاتى و نزیكه‌ى 500 مۆلیده كوژێندراوه‌ته‌وه و كۆتایی به دوو كاره‌باىی هاتووه، هه‌روه‌ها له سلێمانى سه‌رو 10 گه‌ڕه‌ك كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكیان بۆ به‌ستراوه و سودمه‌ندبوون، له دهۆكیش به‌رده‌مه.
جیهاد حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، پرۆژه‌ى رووناكى بۆ دژایه‌تیكردنى خه‌ڵكى كوردستان نییه، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كه بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان و رزگاركردنى خه‌ڵك له دۆخى دووكاره‌بایی و خراپى كاره‌با له وه‌زرى هاوین و زستان، بۆیه حكوومه‌ت شتێك ناكات له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك نه‌بێت.
سیروان محه‌مه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند، پرۆژه‌ى رووناكى له سلێمانى به‌رده‌وامه‌و تیمه‌كان رۆژانه له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانى ناوشارى سلێمانى كارده‌كه‌ن و كاره‌باى 24 سه‌عاتى بۆ هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵده‌به‌ستن، به‌پێى ئه‌و پلانه‌شى دانراوه، تا كۆتایی ساڵ سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ده‌بێته خاوه‌نى كاره‌باى 24 سه‌عاتى و كۆتایی دێت.
پێشتر ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، كاره‌باى 24 سه‌عاتى بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكه و ئه‌وه‌ى باس له‌باره‌ى گرانى نرخه‌كه‌ى ده‌كرێت به‌و شێوه‌یه نییه و بڕیارى كۆتاییش نه‌دراوه بۆ نرخى كاره‌باى 24 سه‌عاتى.
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ى راگه‌یاند، پرۆژه‌ى رووناكى سه‌ره‌تا به‌پێى پلانه‌كه له سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌بێت، پلانى دووه‌م یان دواى ته‌واوبوونى، دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان و له‌ناوچه‌كانى تر ده‌ستپێده‌كات.
پێشتریش كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، نرخى كاره‌باى 24سه‌عاتى هێنده‌ى كاره‌باى مۆلیده گران نییه، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كى باش مامه‌ڵه بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند زۆر به‌كارى بێنن و زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن پاره‌ى زیاتریان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وشه/ هۆشیارعه‌لى