ماڵپه‌ڕى ئاژانسى بى بى سى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، داكۆكیكردنى ئیسرائیل له پێكهاته‌ى درووز ته‌نیا پێوه‌ندیى به بارودۆخى ئێسته‌ى سووریاوه نییه، به‌ڵكو له هه‌ر كاتێكدا بێت ئیسرائیل به‌رگریى له درووز ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ په‌یماننامه‌یه‌كى كۆنى نێوان جوو و درووز ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به عیبرى به "بریت دامیم" ده‌ناسرێت واته (هاوپه‌یمانى خوێن).
شه‌وى رابردوو ئیسرائیل هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر سووریا زیاد كرد، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه دوێنێ میدیاى فه‌رمى ئیسرائیلى ئاشكراى كرد، حكوومه‌تى ئیسرائیل به فه‌رمى شه‌ڕى له دژى حكوومه‌تى سووریا راگه‌یاندووه و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى به‌رگرى واژوویان له‌سه‌ر كردووه، سوپاش بۆ ئه‌و ئامانجه خراوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌گوێره‌ى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئه‌و هێرشانه‌ى ئیسرائیل به توندترین داده‌نرێت له‌مساڵدا. زیاتر له 50 هێرش بۆ سه‌ر خاكى سووریا ئه‌نجام دراوه و 44یان ئاسمانى بووه و هه‌شتیان وشكانى بوون، 79 شوێن به ئامانج گیراون و 33 كه‌سیش كوژراون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێى ئایار، ماڵپه‌ڕى ئاژانسى بى بى سى به‌ریتانى، راپۆرتێكى درێژى له‌سه‌ر پێكهاته‌ى درووز و كوشتن‌یان و هه‌ڵوێستى ئیسرائیل و هێرشه‌كانى ئیسرائیل له چوارچێوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ش بۆ بایه‌خى ئیسرائیل به درووزه‌كان ته‌رخان كراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا پرسیارى ئه‌وه ده‌كرێ: بۆچى ئیسرائیل بایه‌خ به درووزى سووریا ده‌دات؟
له راپۆرته‌كه‌ى "بى بى سی"دا هاتووه، "پێكهاته‌ى درووز پێگه‌یه‌كى تایبه‌تیان له ناو ئیسرائیل هه‌یه، درووز به تاكه هاووڵاتیى عه‌ره‌بى ئیسرائیل داده‌نرێت كه ده‌بێت پابه‌ند بن به خزمه‌تى سه‌ربازى له سوپاى ئیسرائیل، هه‌روه‌ها پۆستی گرنگیان له هێزه ته‌ناهى و مه‌ده‌نییه‌كانى ئیسرائیل هه‌یه".
موهه‌ند تووتنچى په‌یامنێرى بى بى سى له قودس به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، "كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسرائیل وا سه‌یرى درووزه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وان هاوپه‌یمانن له دۆخى ته‌ناهى و ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش پابه‌ند بوونى سیاسیى ئیسرائیل بۆ درووزه‌كان به‌هێز ده‌كات، جا له ناوخۆ بێت یانیش له ده‌وروبه‌رى ئیسرائیل بێت".
سه‌ره‌ڕاى ره‌هه‌ندى سیاسیى پێوه‌ست به پێوه‌ندیى ئیسرائیل و پێكهاته‌ى درووز، پشتیوانیى ئیسرائیل بۆ درووزى سووریا له خزمه‌تى چه‌ندان ئامانجى سیاسیى ئیسرائیله. له‌وانه سه‌رجه‌م شارۆچكه‌كانى درووز ده‌كه‌ونه باشوورى سووریا له نزیك جۆلان، ئیسرائیل ئه‌و ناوچانه به خاوه‌ن گرنگییه‌كى ته‌ناهى ده‌زانێت.
بوونى گرووپى لایه‌نگرى ئێران یان رژێمى ئه‌سه‌د له نزیك ئه‌و ناوچانه، پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى راسته‌وخۆ بوون بۆ ته‌ناهیى ئیسرائیل. به‌گوێره‌ى بى بى سى، پشتیوانى درووزى سووریا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه وه‌ك دروستكردنى "پشتێنه‌یه‌كى ته‌ناهیى كۆمه‌ڵایه‌تییه" له‌و ناوچانه‌دا له میانه‌ى پشتیوانیى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى دژى رژێم بوون، یانیش به‌رانبه‌ر ئیسرائیل بێلایه‌ن بوون.
جیا له‌مانه‌ش ئیسرائیل یارى له‌سه‌ر هاوسه‌نگى تایفه‌گه‌ریى ده‌كات له سووریا، پشتیوانى ئیسرائیل بۆ درووز، په‌یامێكى ئیسرائیله بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى تر‌ى سووریا كه ده‌كرێت هاوپه‌یمانێكى بن، ئه‌گه‌ر ململانێى تایفه‌گه‌رى و سیاسى هه‌ڕه‌شه له بوونیان بكات. ئه‌م هاوكارییه‌ی ئیسرائیل، لایه‌نگریى درووز له‌ناو ئیسرائیل به‌هێز ده‌كات. ده‌رخستنى ده‌وڵه‌ت له‌وه‌ى رۆڵه‌كانى درووز ده‌پارێزێت جا له هه‌ر كوێیه‌ك بن، یه‌كگرتوویى ناوخۆ به‌هێزتر ده‌كات.
درووز له ناوچه سنوورییه‌كانى لبنان و سووریا ده‌ژین، به ته‌واوى زمانى عه‌ره‌بیش ده‌زانن، ئه‌مه‌یان رێگه‌یان پێ ده‌دات له پۆستى هه‌واڵگریى هه‌ستیار له ئیسرائیل كار بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌مێك درووز هه‌ن له جۆلان كه خۆیان به سوورى ده‌زانن.
ئه‌فیتار ئه‌لۆن راوێژكارى ته‌ناهى له وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئیسرائیلى، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه بایه‌خى ئیسرائیل به درووزى سووریا، هه‌ڵوێستێكى كاتى و راگوزه‌ر نییه، به‌ڵكو به‌هۆى درێژبوونه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كى مێژوویى دێرین و ستراتیجێكى چه‌سپاوه. هه‌روه‌ها ئه‌لۆن روونى ده‌كاته‌وه ئه‌و پێكهاته‌یه به‌شێكن له هه‌رێمه‌كه و به‌هۆى رایه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى به ئیسرائیله‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
له لێدوانه‌كه‌ى بۆ بى بى سى، ئه‌فیتار ئه‌لۆن باس له‌وه ده‌كات حكوومه‌تى ئیسرائیل له‌لایه‌ن درووزه‌كانى ناوخۆش، داواى لێ ده‌كرێت هه‌ڵوێستى هه‌بێت بۆ پاراستنى درووزى سووریا. جیا له‌مانه ئیسرائیل ده‌یه‌وێ په‌یامێك به وڵاتانى ناوچه‌كه بدات به‌تایبه‌تى دواى زیاتربوونى هه‌ژموونى توركیا له سووریا.
له راپۆرته‌كه‌ى
"بى بى سى"دا باس له‌وه‌ش كراوه، هاوئاهه‌نگییه‌كى به‌هێز له نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى درووز، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌وه‌ى سیاسه‌تى ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڕه‌مه‌كى و له‌خۆوه نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر تێڕوانینێكى ستراتیجى درێژمه‌ودا گه‌ڵاڵه كراوه.
مونیر میسرى مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى عیبرى له قودس، باس له بایه‌خى ئیسرائیل بۆ درووز ده‌كات و ده‌ڵى، له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه گرووپه جیهادییه توندڕه‌وه‌كان له نزیك سنووره‌كانى ئیسرائیل زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هاوپه‌یمانیى ئیسرائیل و درووز بۆ سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل قووڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به "بریت دامیم" هاوپه‌یمانى خوێن ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌شداربوونى درووز له ریزه‌كانى سوپاى ئیسرائیل.