دوێنێ مووشه‌كێكى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن، هه‌ردوو سیستمى به‌رگریى ساد (Thaad ) و (Aroow-3) ئیسرائیلى تێپه‌ڕ كرد و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى (بن گۆریۆن) له ته‌لئه‌بیب كه‌وته خواره‌وه، هه‌رچه‌نده زیانى كه‌م بوو، كه‌چى زوو حكوومه‌تى ئیسرائیل كۆبووه‌وه و كه‌وته تاوتوێكردنى ئه‌و هۆكاره‌ى كه وایكردووه مووشه‌كه‌كه هه‌ردوو سیستمى به‌رگریى تێپه‌ڕێنێت.
دوێنێ یه‌كشه‌م چوارى ئایار، چه‌ند مووشه‌كێكى حووسییه‌كان ئاراسته‌ى ئیسرائیل كران، هه‌ر هه‌موویان پووچه‌ڵ كرانه‌وه، ته‌نیا یه‌كێكیان نه‌بێت كه توانى سیستمه‌كانى به‌رگریى ئیسرائیل تێپه‌ڕێنێت و له فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌لئه‌بیب بكه‌وێته خواره‌وه. هه‌رچه‌نده ته‌نیا سێ كه‌س به سووكى بریندار بوون، به‌گوێره‌ى لێدوانى فه‌رمى ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئیسرائیل له رووى سیاسی و به‌رگرییه‌وه ئاڵنگارییه‌كى نوێ بوو، چونكه یه‌كه‌مجاره رووداوى له‌م جۆره روو بدات.
چه‌ند سه‌عاتێك دواى رووداوه‌كه، حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كۆبووه‌وه، دیارترینیان هێرشه مووشه‌كییه‌كه و چۆنیه‌تیى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى حووسییه‌كان بوو. هاوكات به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ى
(یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت)ى ئیسرائیلى، هێزى ئاسمانى ئیسرائیلى ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونى مووشه‌كه‌كه له سیستمه بهرگرییهكهوه. به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، "له سیستمى ساد، به‌شى چاودێریكردن و كاركردن و ئاگاداركردنه‌وه به ته‌واوى كارى خۆیان كردووه، ته‌نیا مووشه‌كه رێگرهكه تووشى كێشه‌ى ته‌كنیكى بووه، بۆیه كرده‌ى پووچه‌ڵكردنه‌وه شكستى هێناوه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وردهكاریى زیاتر ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام له دوێنێوه میدیاكانى دنیا سه‌رقاڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى و راپۆرتن له‌سه‌ر دوو سیستمه‌كه‌ى به‌رگریى ئیسرائیل. هه‌ردوو سیستمى ساد و ئارۆ-3 دوو به‌هێزترین سیستمى به‌رگریی ئیسرائیلن. وشه‌ى ساد كورتكراوه‌ى راسته‌ى (Terminal High Altitude Area Defense) سیستمێكى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكییه چه‌ندان جار به ئیسرائیل فرۆشراوه.
به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى
(Missile Threat) سیستمى به‌رگریى مووشه‌كى ئاسمانیى ئاستبه‌رز (thaad)، تواناى گواستنه‌وه‌ى هه‌یه و ده‌توانێ له دوایین قۆناغدا مووشه‌كى بالیستى پووچه‌ڵ بكاته‌وه. ئه‌و سیستمه رادار و مووشه‌كێك له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌توانێ له‌ناو به‌رگه‌هه‌وا و ده‌ره‌وه‌شى مووشه‌كى بالیستى تێكبشكێنێ.
ساد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌رهه‌م هاتووه و له ساڵى 2008 به‌كار هاتووه، دوو جار به ئیسرائیل فرۆشراوه، جارى یه‌كه‌م له ساڵى 2019 و دواتریش له 2023 بووه، جارى دووه‌میش له 2023 بووه. به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى كه‌ناڵى
(جه‌زیره) جارى سێیه‌م كه تاوتوێى پێدانى به ئیسرائیل كراوه، باس له ره‌وانه‌كردنى 100 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى كراوه بۆ به‌كارخستنى و راهێنان له‌سه‌رى. هه‌ر جه‌زیره ده‌ڵێت، "ساد ده‌توانێ له یه‌ك ساتدا 72 مووشه‌كى بالیستى تێكبشكێنێت". به‌هاى هه‌ر مووشه‌كێكى 12 تا 15 ملیۆن دۆلاره.
سیستمى به‌رگریى Arrow-3 سیستمێكى تر‌ى به‌رگریى ئیسرائیله، له‌لایه‌ن ئیسرائیل به‌رهه‌م هاتووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هاوكاریى كردووه. ئارۆ له دووى دوو هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر ده‌توانێ ئامانجه‌كه‌ى بپێكێ. به‌هاى هه‌ر مووشه‌كێكى چوار ملیۆن دۆلاره و كۆى سیستمه‌كه‌ش 62 ملیۆن دۆلاره. هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسى
ته‌سنیمى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ى مووشه‌كێكى به‌رهه‌م هێناوه ده‌توانێ سیستمى ساد ببڕێت.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "چاودێران پێیان وایه ئێران ته‌نیا به‌وه وازى نه‌هێناوه مووشه‌ك به حووسییه‌كان بدات، به‌ڵكو سه‌رپه‌رشتیارانى ته‌كنیكى پێ داون، بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر پێشكه‌وتنى مووشه‌كه‌كان بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك بتوانن سیستمه‌كانى به‌رگریى ئیسرائیلى تێپه‌ڕ بكه‌ن".
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى له‌م جۆره ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه له توانستى ساد ئاڵۆز ده‌كات، چونكه له‌مه‌ودا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شكست و سه‌ركه‌وتوویى ئه‌و سیستمه به‌رگرییه ره‌هه‌ندێكى ته‌واو سیاسى ده‌بێت و ته‌نیا له ره‌هه‌ندى ته‌كنیكى و سه‌ربازى قه‌تیس نابێت.