ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
جه‌زیره راپۆرتێكى درێژى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى دۆزى كورد له توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌ریه‌كه له په‌كه‌كه و توركیا له پرۆسه‌كه‌دا سوودمه‌ند ده‌بن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر به سیاسه‌تێكى دانایانه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ببرێت، ئه‌وا هه‌ڵوێستى لایه‌نگرانى ئاشتى له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه، به‌هێز ده‌بێت كه زیانمه‌ندن له ئاشتى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شى ئایار، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، هیچ كاتێك دۆسیه‌ى كورد له توركیا ته‌نیا دۆسیه‌یه‌كى ناوخۆیى نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌میشه كاریگه‌ر بووه به پێشهاته هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. بۆیه زۆرجار ئه‌گه‌ر هه‌وڵى ئاشتى له توركیا درابێت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد، ئه‌وا ماوه‌ى دوو ساڵ زیاترى نه‌خایاندووه.
جه‌زیره باس له دوو هه‌وڵى پێشوو ده‌كات له پرۆسه‌ى ئاشتى، یه‌كه‌میان ساڵى 2009 بوو، دووه‌میان 2013 بوو، به‌ڵام به هۆكارى جیاواز هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. به‌شێكى زۆرى راپۆرته‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى رووداوه مێژووییه‌كان ته‌رخان كراوه، له‌وانه دروستبوونى په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ سه‌ركوتكردنى په‌كه‌كه، هه‌وڵه‌كانى ئاشتى. دواى هه‌موو ئه‌مانه راپۆرته‌كه دێته سه‌ر ده‌سكه‌وتى هه‌ریه‌كه له توركیا و په‌كه‌كه له پرۆسه‌ى ئاشتیدا.
سه‌ره‌تا راپۆرته‌كه باس له ده‌ستكه‌وته‌كانى توركیا له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات و ده‌ڵێ، "سه‌ركه‌وتنى ئاشته‌وایى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له توركیا و هه‌سه‌ده له سووریا، ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌نكه‌ره هه‌ست به مه‌ترسى ناكات، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌شدار ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنى گرژییه‌كانى ناوخۆ له نێوان ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌یى كوردى و نه‌ته‌وه‌یى توركی، ئه‌مه‌ش له رووى مرۆیى و ئابوورییه‌وه تواناى توركیا به‌هه‌ده‌ر داوه".
له خاڵێكى تر راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات، پرۆسه‌ى ئاشتى له به‌رژه‌وه‌ندى به به‌هێزكردنى رۆڵى توركیا ده‌بێت له پڕۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "توركیا بایه‌خى زیاتر به دۆسیه‌كانى تر ده‌دات، رۆڵى هه‌رێمایه‌تى توركیا به‌هێز ده‌بێت، ده‌رفه‌تى ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ، سنووره‌كان له گۆڕه‌پانى ململانێ ببنه گۆڕه‌پانى هاریكارى، ئه‌مه‌ش له میانه‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى گه‌وره، وه‌ك رێگه‌ى گه‌شه‌پێدان كه كه‌نداو و ئه‌وروپا به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، زه‌ریاى هیندى و ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له رێگه‌ى خاكى عێراق و توركیا به یه‌كتره‌وه ده‌بێته‌وه".
خاڵى سێیه‌م ئه‌وه‌یه توركیا به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد، كارتێكى ناوخۆى له ده‌ست نه‌یاره‌كانى ده‌رده‌هێنێ، كه هه‌میشه بۆ گوشاركردنه سه‌ر ئه‌نكه‌ره به‌كاریان هێناوه و بۆ دۆسیه‌كانى تر‌ى به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان ئاڵۆگوڕى پێده‌كه‌ن. جگه له‌مه‌ش راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پرۆسه‌ى ئاشتى بۆ ته‌واوى سوورییه‌كان سوودى ده‌بێ، "چونكه كه‌شێك ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سووریا به سه‌لامه‌تى، بێ روودانى شه‌ڕى نوێ هه‌بێت له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده".
راپۆرته‌كه پێی وایه سوودمه‌ندى یه‌كه‌م له ئاشتى، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا خۆی ده‌بێت، چونكه له ناوخۆ پشكى سه‌ركه‌وتنى به‌رز ده‌بێته‌وه، چونكه چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌یه‌كى ئاڵۆزى وه‌ك دۆسیه‌ى كورد، ده‌ستكه‌وتێكى مێژووییه بۆ ئه‌ردۆغان و هاوكارى ده‌كات له هه‌مواركردنى ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌ك بۆ توركیا نوێ و گونجاو بێت.
له به‌رانبه‌ردا ده‌سكه‌وتى په‌كه‌كه چى ده‌بێت؟ له وه‌ڵامدا راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "په‌كه‌كه له‌وه نا‌ئومێد بووه جه‌نگ له به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆیه به‌ر له هه‌موو شتێك هه‌لى ئه‌وه‌ى ده‌بێت ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌وره له لایه‌نگرانى ئازاد بكرێن، به‌مه ژینگه‌یه‌ك ده‌ڕه‌خسێ جارێكى تر تێكه‌ڵى كۆمه‌ڵگه ببنه‌وه، رێگه‌ى تریان بۆ بكرێته‌وه تا كارى سیاسى بكه‌ن، سوودمه‌ند بن له هه‌مواركردنى ده‌ستوور و به شێوه‌یه‌ك بتوانن داواكارییه‌كانى خۆیان تێدا به‌جێ بگه‌یه‌نن.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، دۆسیه‌كانى ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاڵۆز به یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، بارودۆخى سووریا كاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى كورد له توركیا ده‌بێت. به‌ڕێوه‌بردنى سیاسه‌تێكى دانایانه بۆ ئاشته‌وایى، هه‌ڵوێستى لایه‌نگرانى ئاشتى له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌هێز ده‌كات كه زیانمه‌ندن له ئاشتى. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت به هه‌مووان ده‌دات خوێنڕشتن بوه‌ستێنن.