له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، هه‌موو مانگێك و هه‌ر مانگه‌ی به جۆرێك و بیانوویه‌ك، به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی دواخستووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی یاسایی هه‌بێت، جارێك به بیانووی كێشه‌ی ته‌كنیكی، جارێك به بیانووی ته‌وتین، جارێك به بیانووی رێكاری ئیداری و بانكی، بۆ مانگی چواریش به بیانووی ئه‌وه‌ی به‌غدا پاره‌ی نه‌ختینه‌ی كه‌مه، چه‌ندان رۆژه ناردنی پاره‌ی مانگی چواری دوا خستووه.
له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا باسیان له‌وه ده‌كرد كه عێراق كێشه‌ی پاره‌ی كاش و نه‌ختینه‌ی بۆ دروست نابێت، به‌رده‌وام باس له بوونی یه‌ده‌گێكی زۆری دراوی بیانی كراوه، هاوكات خاوه‌ن یه‌ده‌گێكی زۆری زێڕه، به‌ڵام ته‌نیا له ماوه‌ی مانگێكدا كه نرخی نه‌وت دابه‌زیوه و له خوار 70 دۆلاره‌وه‌یه، ده‌ستبه‌جێ عێراق رووبه‌ڕووی كێشه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه بووه‌وه.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای بواری بانك و ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، عێراق ئێسته له دۆخێكدایه كه به‌ره‌و كێشه هه‌نگاو ده‌نێت، كاریگه‌ریی دابه‌زینی به‌های نه‌وت له‌سه‌ر وڵاته‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، قورسه له بودجه به‌های نه‌وت به 67 تا 69 دۆلار دیاری كراوه، به‌ڵام ئێسته له خوار ئه‌و نرخه‌وه‌یه، ئه‌مه گرفت دروست ده‌كات، جگه له‌وه‌ش دانانی بودجه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ كه ساڵی 2023 و 2024 و 2025 بوو، ئه‌مه هه‌ڵه بوو، عێراق ده‌بوو پلانی باشتری دابنایه، چونكه ته‌نیا بۆ مانگێك رووبه‌ڕووی كێشه بووه، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زێت و چه‌ند مانگێك به‌و شێوه‌یه بێت، كێشه‌كه زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ده‌یانگوت عێراق رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌می پاره و نه‌ختینه نه‌بێته‌وه، به‌ڵام به روونی ده‌ركه‌وت به‌و جۆره نییه، ئه‌گه‌ر عێراق خاوه‌نی یه‌ده‌گی گه‌وره‌یه له دراو و زێڕ، بۆچی به‌كاری ناهێنێت، كێشه‌ی مووچه هه‌موو عێراق و هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه له‌و گرنگتر چی، ره‌نگه ئه‌مه‌ش دروستكردنی گرفتێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك بیانووه‌كانی تر چۆن به‌رده‌وام مووچه‌ی هه‌رێمیان دواده‌خست، به‌و جۆره به‌رده‌وامی بده‌ن به دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
نه‌جوا كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پرسی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ناكرێت ببه‌سترێته‌وه به بابه‌تی تره‌وه، عێراق له‌سه‌ریه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، هه‌رێمی كوردستان هیچ گرفتێكی دروست نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی ماوه پێوه‌ندیی به عێراقه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌ختینه هه‌بێت، نابێت ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، ئێمه قبووڵ ناكه‌ین، وه‌ك چۆن پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابین كراوه، ده‌بێت بۆ هه‌رێمیش دابین بكرێت نه‌ك كێشه‌كه رووبه‌ڕووی هه‌رێم بكرێته‌وه.
نه‌رمین مه‌عرووف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، نه‌ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندیی به نه‌ختینه‌وه هه‌یه له عێراق.
پێشتریش جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، له‌لایه‌ك كورتهێنانێكی راسته‌قینه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه گه‌نده‌ڵی، پشتبه‌ستنی ده‌وڵه‌ت به قازانجی نه‌وت، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، هه‌موو ئه‌مانه ته‌نگژه‌كه‌یان قووڵتر كردووه.
وشه/ هۆشیار عه‌لی