جارێكی تر به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی دواخست، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی 2025 رێككه‌وتن كرا و تێیدا هه‌رێم و به‌غدا بڕیاریان دا كۆتایی به كێشه‌كان بێنن، به‌ڵام به‌غدا دوای ته‌نیا سێ مانگ، ده‌ستی به بیری شۆڤێنیتیی خۆی كرده‌وه و چێژ له دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌غدا مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نادات و نایه‌كسانی له نێوان هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێم ده‌كات، به‌ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێم ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات یاریكردنه به چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به سیاسیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له به‌رانبه‌ر گوشار خستنه‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم.
نه‌زیره جاف راوێژكاری یاسایی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات سه‌رپێچیكردن و نایاساییه، چونكه یاسایه‌ك له ژێرده‌ستی به‌غدایه و پێشتر له په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و یاسایه ده‌رچووه، ئه‌ویش یاسای بودجه‌یه و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، پێویسته جێبه‌جێ بكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه و داوای لێ كراوه، راده‌ستی به‌غدای كردووه كه لیستی مووچه‌یه، چه‌ندان جار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتوویه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ كردووه و به‌غدا كێشه دروست ده‌كات.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به‌غدا یه‌ك مانگ و دوو مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و رێككه‌وتنانه، ئه‌و ناتوانێت ئه‌وه بكات، چونكه هه‌رده‌م ده‌یه‌وێت فشار بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چێژ له‌وه وه‌رده‌گرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوابخات و گوشار له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، له كاتێكدا هیچ شتێك له ئارادا نییه و هه‌رێم لیستی ناردووه و وردبینیش ته‌واو بووه.
كاوه فه‌تحوڵا مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، له كاتێكدا هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتنیان له‌باره‌ی بودجه‌وه كردووه و پشكی كورد له یاسای بودجه جێگیر كراوه و یاساكه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له رابردووش‌دا چه‌ندان جار رێككه‌وتن له نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌ت كراوه، به‌ڵام به‌غدا تا ئێسته به رێككه‌وتنه‌كان و كاركردن به یاسای بودجه پابه‌ند نه‌بووه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆی ره‌وانه ناكات، به‌رده‌وامه له سته‌مكردن و نادادی به‌رانبه‌ر هه‌رێم و ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته شۆڤێنییه‌ی به‌غدا هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه و درێژه‌ی پێ ده‌دات.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، به‌غدا بابه‌ته‌كه‌ی به سیاسی كردووه و خه‌ڵكی كوردستانی به مووچه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، شه‌ڕی خۆیانه و قوربانییه‌كه هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانن، به‌غدا سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات، ده‌یه‌وێ هه‌رێم ملكه‌چی هه‌موو بڕیار و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خۆی بكات.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا هیچ كات راستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌رێم و هه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه‌بووه هه‌رێم بێ ده‌سه‌ڵات بكات، قسه‌ی راستی نه‌بووه، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌غدا له دواخستنی ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وامه و هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك مووچه‌ی دوا خستووه، ئه‌وه‌شی ده‌یكات بۆ گوشاركردنه له‌سه‌ر هه‌رێم.
پێشتریش به‌شیر حه‌داد جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رانبه‌ر به مووچه و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان گرفت بۆ هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن، به‌غدا تا ئێستا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نه‌بووه و وه‌ك خۆی جێبه‌جێی نه‌كردوون.
وشه/ هۆشیار عه‌لی