رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب راپۆرتێكى له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ى نێوان ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات له دیداره‌كه‌دا ماكرۆن بایه‌خى سه‌ره‌كى و پێشینه‌ى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى كورد بوو، به‌ڵام شه‌رع هیچ به‌ڵێنێكى له‌باره‌ى پێكهاته‌كانى تر نه‌داوه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نساش له‌باره‌ى هاوكارییه‌كان بۆ سووریا ده‌ڵێ، "واژوو له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى سپى ناكه‌ین".
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى ئایار، راپۆرتێكى له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ى ماكرۆن و شه‌رع بڵاو كردووه‌ته‌وه كه دوێنێ له پاریس به‌ڕێوه‌چوو. له ناونیشانى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "ماكرۆن به‌رژه‌وه‌ندیى كورد وه‌ك پێشینه‌یه‌ك له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ شه‌رع داده‌نێت، به‌ڵام سه‌رۆكى سووریا هیچ به‌ڵێنێكى له‌باره‌ى كورد و عه‌له‌وییه‌كان و درووز نه‌داوه".
راپۆته‌كه باسى ئه‌وه ده‌كات، "ماكرۆن به شه‌رعى راگه‌یاندووه، پێویسته له قۆناغى نوێ به‌رژه‌وه‌ندیى كورد ره‌چاو بكرێت، ئه‌مه‌ش په‌یامێكى روونه له پاریسه‌وه كه قبووڵى ناكات هیچ گۆڕانكارییه‌ك بێ له‌به‌رچاوگرتنى رۆڵى كورد بكرێت".
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، فڕه‌نسا ده‌یه‌وێ سه‌رنجى راگه‌یاندن و دیپلۆماسیى نێوده‌وڵه‌تى بخاته سه‌ر دیداره‌كه‌ى شه‌رع، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ردانى شه‌رع بۆ وڵاتێكى رۆژئاوایى، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌ڵێنێكى ئاشكرا له سه‌رۆكى سووریا، بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد و پهراوێزنهخستنیان و پاراستنیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازیى توركیا.
ماكرۆن گوتوویه‌تى، "ده‌ستبه‌ردارى كوردانى سووریا نابین و بێ پشتیوانی‌یان ناكه‌ین، ئێمه قه‌رزارى ئه‌وانین". ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ رۆڵى كورد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له قۆناغى یه‌كه‌مدا و دواتریش هه‌زاران كه‌س له كه‌سوكارى داعش كه هه‌ندێكیان خه‌ڵكى وڵاتانى رۆژئاوان، له‌سه‌ر خاكى كورد پێشوازییان لێ كرا و داڵده دران، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ى له‌و كاره هه‌بوو.
له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا فڕه‌نسا رۆڵى ناوبژیوانیى له نێوان شه‌رع و كورد بینیوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى له سووریا كه‌م ده‌كاته‌وه. سه‌رۆكى فڕه‌نسا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، هه‌وڵ ده‌دات ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان رازى بكات له‌وه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى دوا بخات، ئامانج له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كورد كارتێكى به‌هێزى به ده‌سته‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له هه‌ر سه‌ركێشییه‌كى دیمه‌شق یان توركیا بكات.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا هیچ به‌ڵێنێكى له‌باره‌ى كورد و ته‌نانه‌ت عه‌له‌وییه‌كان و درووز نه‌داوه، ته‌نیا دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته سزا ئه‌وروپییه‌كانى سه‌ر سووریا بێنه هه‌ڵپه‌ساردن، چونكه دواى نه‌مانى رژێمى ئه‌سه‌د به گوته‌ى شه‌رع، "هیچ پاساوێك" بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌و سزایانه نه‌ماوه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب باسى له‌وه كردووه، ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ فڕه‌نسا پاڵپشتێكى دیپلۆماسیى گه‌وره بوو بۆ شه‌رع، به‌ڵام مه‌رج نییه فڕه‌نسا زیاتر له‌وه به ئاسانى هاوكارى سووریا بكات، بۆیه ژان نۆێل بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا گوتوویه‌تى، "ئێمه چه‌كى بانكى له‌سه‌ر كاغه‌زێكى سپى واژوو ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ى كاره‌كانى بڕیار ده‌ده‌ین".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئامانجى وڵاته‌كه‌ى ئه‌وه‌یه پشتگیریى له سووریاى نوێ بكات، "چونكه ئه‌گه‌ر بكه‌وێت، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه له سووریا فه‌رشى سوور بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش دابنرێت".
ته‌مه‌نى سووریاى نوێ ته‌نیا شه‌ش مانگه، كه‌چى له ماوه‌ى رابردوودا ده‌سه‌ڵاتى سووریا به توندوتیژى ده‌رهه‌ق به عه‌له‌وییه‌كان و دواتر درووزه‌كان تۆمه‌تبار كراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش وێڕاى بوونى رێككه‌وتنێك كه له نێوان هه‌سه‌ده و ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌كه له ئازار واژوو كراوه، كه‌چى دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى سووریا راگه‌یه‌نراوێكى توندى دژ به كوردى رۆژئاواى كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ك پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سووریا له رێككه‌وتنه‌كه لێكدانه‌وه‌ى بۆ كرا.