ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان هیندستان و پاكستان كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستی پێ كردووه وه‌ك باس ده‌كرێت، به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر گه‌شتیاران له كشمیری هیندستان كه له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆرستییه‌كانی پاكستان له دوو هه‌فته‌ی رابردوو رووی دا و بووه هۆی كوشتنی 26 گه‌شتیاری هیندۆسی. ئێسته‌یش راپۆرته هه‌واڵییه‌كان باس له "سوپای محه‌مه‌د" ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكه‌كه‌یان "مه‌سعوود ئه‌زهه‌ره"ـه و ئه‌وان هۆكاری جه‌نگی نێوان هیندستان و پاكستانن.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی ئایار، راپۆرتێكی له‌باره‌ی مه‌سعوود ئه‌زهه‌ر سه‌رۆكی گرووپ و كۆمه‌ڵی "سوپای محه‌مه‌د" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و گرووپه هۆكاری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان هیندستان و پاكستانن و بۆ خوێنه‌رانی ده‌ناسێنێت. ئه‌و گرووپه له‌سه‌ر ئاستی دنیادا چووه‌ته لیستی ره‌ش و تیرۆره‌وه و قه‌ده‌غه كراوه، له كاتێكدا سوپای محه‌مه‌د بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی تیرۆریستان له پاكستان و بۆ كرده‌ی تیرۆریستی ئاماده‌یان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یش چه‌ندان كرده‌ی گه‌وره‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجام داوه كه دواترینیشیان كوشتنی 26 گه‌شتیاره هیندۆسییه‌كه‌ی كشمیری هیندستان بوو.
مه‌سعوود ئه‌زهه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ناوێكی دیاره كه كه‌سێكی توندڕۆی ئیسلامییه، ئه‌و كه‌سه له ژێر دروشمی "جه‌نگی پیرۆز" چه‌ندان كرده‌ی تیرۆریستیی له وڵاتان ئه‌نجام داوه. ئه‌و له ساڵی 1968 له خێزانێكی دیندار له شاری باهاواپور له پاكستان له دایك بووه، باوكی له بواری پزیشكی و فه‌لسه‌فه‌دا كاری كردووه. مه‌سعوود ئه‌زهه‌ر خۆیشی له زانكۆی زانستی ئیسلامی له شاری كراچی كه گه‌وره‌ترین شاری پاكستانه ده‌رچووه و هه‌ر له‌و شاره و له هه‌مان زانكۆ بووه‌ته مامۆستا.
وه‌ك تاهیر حه‌مید كه یه‌ك له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌زهه‌ره رای گه‌یاندووه، مه‌سعوود ئه‌زهه‌ر له ساڵی 1989 چووه‌ته ئه‌فغانستان و وه‌ك موجاهیدێك بۆ ماوه‌یه‌ك به‌شداریی له شه‌ڕه‌كاندا كردووه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان، بۆ چه‌ندان ناوچه چووه و بیرۆكه و رێنوێنیی كرده‌ی تیرۆریستیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، وه‌ك شاره‌كانی كراتچی و حه‌یده ئاباد و سكهر و نواب شا و چه‌ندان ناوچه‌ی تر.
ئه‌زهه‌ر زۆربه‌ی نووسینه‌كانی له‌باره‌ی توندوتیژیی جیهادی له ساڵی 1990 له گۆڤاری "سه‌دای موجاهید" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گۆڤارێكی مانگه بوو. ئه‌و گۆڤاره تایبه‌ت به بزووتنه‌وه‌ی موجاهیدین بوو كه له پاكستان و وڵاتانی تریش قه‌ده‌غه‌كراو بوو كه ئێسته ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. له كاتێكدا زۆریه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كانی له كشمیری هیندستان ئه‌نجام ده‌دا و گۆڤاره‌كه‌یش چالاكییه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه.
مه‌سعوود ئه‌زهه‌ر تا ئێسته زیاتر له 30 كتێبی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیاندا باس له جیهادی ئیسلامی، راهێنانی جیهادی و ئیداره‌ی كاره‌كانیان و گرنگیی شه‌ڕكردن له ئه‌فغانستان و زۆر بابه‌تی تریش تایبه‌ت به جیهادی ئیسلامی ده‌كات.
ئه‌زهه‌ر خۆی بڕوای ته‌واوی به توندوتیژیی جیهادی جیهانی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یش سه‌ردانی هیندستان، به‌نگلادیش، سعوودیه، زامبیا و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكایش وه‌ك كه‌سه نزیكه‌كانی باسی ده‌كه‌ن. له ساڵی 1994یشدا ئه‌زهه‌ر له كشمیری هیندستان هاته گرتن به‌هۆی ده‌ستهه‌بوون له كرده‌ی تیرۆریستی. له‌و كاته‌دا له ساڵی 1995دا مه‌سعوود ئه‌زهه‌ر له بواری جیهادی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی دنیا بووه ناوێكی دیار، به‌تایبه‌تی دوای رفاندنی شه‌ش گه‌شتیاری بیانی له كشمیری هیندستان له‌لایه‌ن گرووپه‌كه‌یه‌وه. ئه‌وكات كه‌سوكاری رفێنراوان داوای ئازادكردنی ئه‌زهه‌ریان كرد به‌رانبه‌ر به ئازادكردنی رفێنراوه‌كانیان. دواتر پێنج گه‌شتیار كوژران و یه‌كیش توانی هه‌ڵبێت.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1999دا فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی هیندی هاته رفاندن، له كاتێكدا ئه‌و فڕۆكه‌یه له رێگه‌ی كاتمانۆی نیپاڵی بوو بۆ هیندستان. ئه‌و فڕۆكه‌یه له قه‌نده‌هاری باشووری ئه‌فغانستان نیشته‌وه كه ئه‌وكات تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو، بۆیه رفێنه‌ران داوای ئازادكردنی مه‌سعوود ئه‌زهه‌ریان كرد به‌رانبه‌ر به ئازادكردنی 155 رفێنراوی ناو فڕۆكه‌كه. دوای ماوه‌یه‌كی زۆری دانوستان، له‌گه‌ڵ مه‌سعوود ئه‌زهه‌ر، عومه‌ر سه‌عید شێخ و موشتاق زارغار ئازاد كران.
له نیسانی ساڵی 2000دا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له سه‌ربازگه‌یه‌ك له نزیكی بادامی باغ له شاری سریناغازی پایته‌ختی كشمیری هیندستان ته‌قییه‌وه، ئه‌ویش گه‌وره‌ترین كرده‌ی خۆكوژی له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كشمیری بوو، ئه‌وكات ده‌سه‌ڵاتی هیندستان "سوپای محه‌مه‌د"یان تۆمه‌تبار كرد كه له پشتی كرده تیرۆریستییه‌كه بن.
له ساڵی 2016دا ده‌سه‌ڵاتی هیندی "سوپای محه‌مه‌د"یان به هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی شاری باتانكۆت تۆمه‌تبار كرد له سنووری نێوان هیندستان و پاكستان. هه‌روه‌ها دێلهی ئه‌و گرووپه‌ی تۆمه‌تبار كرد كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كونسوڵگه‌ی مه‌زار شه‌ریف له ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌ی ئۆریی كشمیری هیندستان له 2016دا.
هه‌روه‌ها "سوپای محه‌مه‌د" له ساڵی 2019دا رای گه‌یاند كه ئه‌وان به‌رپرسن له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له كشمیری هیندستان، ئه‌و كرده‌یه بووه هۆی كوشتنی 40 كه‌س. بۆیه له‌وه به‌دواوه بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌مه‌ریكا "سوپای محه‌مه‌د"ی خشته لیستی تیرۆره‌وه، له 2001یشدا هیندستان ئه‌و سوپایه‌ی به‌هه‌مانشێوه خسته لیستی تیرۆر، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر په‌رله‌مانی هیندستان.
دواتریش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان، "سوپای محه‌مه‌د"ی خسته لیستی تیرۆره‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌و هێرشه خۆكوژییه‌ی له بۆلواما له ساڵی 2019 رووی دا و بووه‌ته هۆی كوژرانی 40 سه‌ربازی هیندی، ئه‌وكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوی "مه‌سعوود ئه‌زهه‌ر"ی خسته لیستی تیرۆریستییه جیهانییه‌كان.
ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هیندستان و پاكستان له‌وه‌وه ده‌ستی پێ كرد، 23ی مانگی نیسانی 2025 له كشمیری هیند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له گه‌شتیاران كرد و به‌هۆیه‌وه 26 كه‌سی هیندۆسی كوژران و 17ی تر بریندار بوون. رووداوه‌كه به كاره‌ساتبارترین رووداوی تیرۆریستی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی هیندستان لێك درایه‌وه. ئه‌وكات ئارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، هێرشه‌كه‌ی به تیرۆریستی ناساند و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه بكه‌رانی سزا ده‌دات.
له‌وكاته‌وه هه‌ردوو وڵات هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر و ژماره‌یه‌كیان له یه‌كتر كوشتووه. هه‌ردوولایش خاوه‌ن بۆمبی ئه‌تۆمین و ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه گه‌وره‌تر ببێته‌وه، ئه‌و چه‌كه دژی یه‌كتر به‌كار بهێنن كه له‌و كاته‌دا كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت.