سه‌ره‌ڕاى گرژیى به‌رده‌وام، هیند و پاكستان ناكه‌ونه ناو جه‌نگێكى ئاسایى گشتگیر، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س پێشبینیى له‌و دوو وڵاته ده‌كه‌ن، چونكه له دواى وه‌رگرتنى سه‌ربه‌خۆییان له ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانیا له ساڵى 1947، له‌گه‌ڵ بوونى ده‌یان پێكدادان و كێشه‌ى سنوورى له نێوانیان، دیارترین له ناوچه‌یه‌كى سه‌هۆڵبه‌ندانه به به‌رزترین و ساردترین گۆڕه‌پانى جه‌نگ داده‌نرێت له دنیادا.
ئه‌و گرژییانه‌ى به‌مدواییه دواى هێرشێكى چه‌كداری هات كه گه‌شتیارانى كرده ئه‌نجام، هیند به‌رپرسیارێتى خسته سه‌ر گرووپێكى چه‌كدارى كه له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه پشتیوانى ده‌كرێن، ئیسلام ئابادیش ئه‌مه‌ى ره‌ت كرده‌وه. به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئ
هسیوشیتدپرێس وێڕاى ئه‌و گرژییه تونده‌ى هه‌یه، بابه‌ته‌كان به‌ره‌و جه‌نگێكى گشتگیر ناچێت، هۆكارى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا جبه‌خانه‌یه‌كى زه‌به‌لاحى ئه‌تۆمیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش رێگریى له جه‌نگ ده‌كات.
پێنج هۆكارى رێگر له جه‌نگێكى گه‌وره:
یه‌كه‌م: جبه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌تۆمى رێگریى له جه‌نگ ده‌كات
هه‌ریه‌كه له هیند و پاكستان نزیكه‌ى 170 تا 180 كڵاوه‌ى ئه‌تۆمییان هه‌یه، به‌سه‌ر هه‌رسێ سیستمى مه‌وداى كورت و مامناوه‌ند و مه‌وداى دوور دابه‌ش كراون. ئه‌و جبه‌خانه‌یه هۆكار نییه بۆ هێرشكردن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هۆكارێكه بۆ رێگریى، له‌وانه سه‌ید محه‌مه‌د عه‌لى شرۆڤه‌كارى سه‌ربازى له ئیسلام ئاباد ده‌ڵێ، "ئه‌و چه‌كه ئه‌تۆمییه‌ى له هه‌ردوو وڵات هه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه جۆرێك له حاڵه‌تى داڕووخانى هاوبه‌ش دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بیركردنه‌وه له جه‌نگی سه‌رانسه‌رى به لاى هه‌ردووكیان زه‌حمه‌ت بێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات به فه‌رمى تواناى ئه‌تۆمى خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن، به‌ڵام لاوازیى هه‌ریه‌كێكیان له تواناى لێدانى زه‌برى دووه‌م "واته تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشێكى ئه‌تۆمى" وا ده‌كات هه‌ڵوێسته‌كه زۆر ناڕۆشن و هه‌ستیار بێت.
دووه‌م: كشمیر كرۆكى ململانێیه‌كه‌یه
له ساڵى 1947 هه‌رێمى كشمیر خاڵى ناكۆكى و ململانێى سه‌ره‌كییه، هه‌ردوولا هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌روه‌ریى خۆیانی به‌سه‌ر بسه‌پێنن. هه‌ریه‌كه له هیند و پاكستان ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر به‌شێكى هه‌رێمه‌كه هه‌یه، كه‌چى ناكۆكیى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و یاخیبوونه چه‌كدارییه‌كان وایانكردووه، ناوچه‌كه هه‌میشه گۆڕه‌پانى گڕگرتن بێت.
له كۆى سێ جه‌نگ، ئه‌و دوو وڵاته دوو شه‌ڕیان به هۆى كشمیر بووه، هێشتا ناوچه‌كه هێرش و پێكدادانى سنوورى به خۆیه‌وه ده‌بینێ.
سێیه‌م: لاسه‌نگى ته‌رازووى هێز
هه‌رچه‌نده پاكستان هێزێكى سه‌ربازى كاراى هه‌یه، كه‌چى بودجه‌ى به‌رگریى هیند زۆر زه‌به‌لاحه و له ساڵى 2025 گه‌یشته 74 ملیار و400 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆر له سه‌رووى پاكستانه‌وه بێت، چونكه له هه‌مان ساڵدا پاكستان ته‌نیا 10 ملیار دۆلارى بۆ سوپا ته‌رخان كردووه.
هه‌روه‌ها هیند ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى دوو هێنده‌ى سه‌ربازه‌كانى سوپاى پاكستانه، ئه‌مه‌ش ناهاوتاییه‌ك دروست ده‌كات زه‌حمه‌ته ئیسلام ئاباد بتوانێ تێیپه‌ڕێنێ.
چواره‌م: پێكدادانى سنووردار و ته‌كنیكى سڵكردنه‌وه
هیند و پاكستان به خێرایى جووڵه سه‌ربازییه‌كانیان راناگه‌یه‌نن، زۆرجار له پێكدادانى سنووردار ده‌مێنێته‌وه. زه‌بره‌كان له كاتى چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌بێت-شه‌و یان به‌ره‌به‌یان- زۆرینه‌ى له ناوچه دوورده‌سته‌كان ده‌بێت به درێژایى "هێڵى زاڵبوون" كه ئه‌و هێڵه كشمیر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش زیانه مرۆییه‌كان سنووردار ده‌كات و ده‌رفه‌تێك بۆ هێوركردنه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ.
ئه‌و جۆره ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییانه خزمه‌تى ئامانجه سیاسییه‌كانیش ده‌كات، وه‌ك هێوركردنه‌وه‌ى راى گشتى و گوشار خستنه‌سه‌ر دوژمن، به‌ڵام بێ بوونى نیازى داگیركارى و زاڵبوون به‌سه‌ر خاكى نوێ.
پێنجه‌م: هیچ نیازێك بۆ داگیركارى و زاڵبوون نییه
به پێچه‌وانه‌ى ململانێیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تر، هیند و پاكستان هه‌وڵ ناده‌ن به‌سه‌ر ده‌رامه‌تى ئه‌ویتر زاڵ بن و یان هه‌ژموونى خۆیان به‌سه‌ر یه‌كتر بسه‌پێنن. سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه‌كان دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر گه‌یاندنى په‌یامى سه‌ربازیى سنووردار، هه‌ردوو وڵات مكوڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نابێت شاره‌كان و ئه‌و ناوچانه بكرێنه ئامانج كه چڕى دانیشتووانیان زۆره.
به جیاكردنه‌وه‌ى دۆزى كشمیر، هیچ یه‌كێك له‌م دوو وڵاته ئاره‌زوویان بۆ فراوانخوازى و سه‌پاندنى هه‌ژموون نییه، به‌ڵكو سه‌رنجیان به‌لاى ستراتیجى وه‌ڵامدانه‌وه و سه‌قامگیرى رێژه‌ییه.