په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ جیا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى و چه‌كدانانى و وه‌ستاندنى هه‌موو چالاكییه‌كانى به ناوى "په‌كه‌كه"، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى شكستى ئایدیۆلۆجیاى سۆسیالیزمى ده‌وڵه‌تى راگه‌یاند. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دامه‌زرێنه‌رى حزبه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌مساڵ ره‌خنه‌ى توندى له سۆسیالیزم گرتووه و پێی وابوو هۆكارێك بووه بۆ چه‌قبه‌ستوویى حزبه‌كه‌ى و وابه‌سته‌بوون به ئایدیۆلۆجیاكه، وا ده‌كات هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پێویست بێت.
پارتى كرێكارانى كوردستان كه له ساڵى 1978 وه‌ك پارتێكى كوردى له باكورى كوردستان دامه‌زراوه و یه‌كه‌م كۆنگره‌ى خۆى به‌ستووه، پێشتر به‌شێك له دامه‌زرێنه‌رانى كاریگه‌ر بوون به بیرى چه‌پ و له‌ناو چه‌پى توركى كاریان كردووه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه په‌كه‌كه كاریگه‌ر بووه به چه‌پ و به‌رجه‌سته‌ى ماركسیزمى كردووه.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ته‌واوى كاركردنى به نووسین و خه‌باتى سیاسى، دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى سۆسیالیزم كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت خۆى وه‌ك بیرمه‌ندێكى چه‌پ ناساندووه، له نووسینه‌كانى هه‌ندێك جار ئه‌و هزره‌ى داوه‌ته به‌ر ره‌خنه، به‌ڵام ماركسیزم هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى بێت له مێژووى په‌كه‌كه خاڵى هه‌ر دیار بووه، به شێوه‌یه‌ك له یه‌كێك له دیمانه‌كانى ئۆجه‌لان كه به ناوى "داستانى ژیانه‌وه" بڵاو بووه‌ته‌وه، بریتییه له دیمانه‌یه‌كى درێژ كه نووسه‌رى تورك یاڵچین كوچووك كردوویه‌تى، ئۆجه‌لان وه‌ك كاره‌كته‌رێكى گرنگى چه‌پ خۆى ده‌ناسێنێت كه دژى رۆژئاوا و ئیمپریالیزمه.
ره‌خنه‌كانى ئۆجه‌لان و به‌خۆداچوونه‌وه‌ى هزرى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ى ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌گیرێت و كتێبه‌كه‌ى به ناوى "ده‌وڵه‌تى راهیبى سۆمه‌ر و شارستانییه‌تى دیموكراسى" بڵاو ده‌كاته‌وه، له‌و كتێبه جارێكى تر خوێندنه‌وه بۆ سۆسیالیزم ده‌كات و به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، پێی وایه كه‌موكوڕییه‌كى زۆر له سۆسیالیزم هه‌یه و له‌وانه ئه‌و توندوتیژییه‌یه كه یاوه‌ریى سۆسیالیزم ده‌كات.
ئه‌مساڵ كاتێك ئۆجه‌لان په‌یامه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه و تێیدا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانى له په‌كه‌كه كرد، له په‌یامه‌كانى باسى ئه‌وه‌ى كردووه، په‌كه‌كه له رووى تیۆرى و پرۆگرامه و ستراتیج و ته‌كتیكه‌وه، كاریگه‌ر بووه به سیستمى سۆسیالیزمى واقیعى له سه‌ده‌ى بیسته‌م. له‌گه‌ڵ داكه‌وتنى ئه‌م سۆسیالیسزمه‌ش له نه‌وه‌ته‌كان، پاشه‌كشه‌ى نكۆڵی‌كردن له شوناس له وڵات (توركیا) له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له ئازادى راده‌ربڕین هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌وا حزب "په‌كه‌كه" گرنگى خۆى له ده‌ست داوه و به‌ده‌ست دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كى زۆر ده‌ناڵێنێ، له ئه‌نجامى ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوشێوه‌كانى رۆڵى خۆى ته‌واو كردووه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پێویسته.
ئۆجه‌لان له دوایین په‌یامه‌كانى، دیموكراسى به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت و داوا له په‌كه‌كه ده‌كات له پێناو نوێكردنه‌وه‌ى خۆى، كار بۆ پێشخستنى كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى بكات و ده‌رفه‌ت به ئاشتى بدات. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه په‌كه‌كه له دوایین په‌یامى خۆیشى كه تێیدا رای گه‌یاندووه، چه‌ك داده‌نێت و هیچ چالاكییه‌ك به ناوى په‌كه‌كه ناكرێت و رێكخستنه‌كانى خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به دوو رسته باس له سۆسیالیزمه‌كه‌ش ده‌كات كه نزیكه‌ى 50 ساڵ هێڵى هزرى ئه‌و حزبه بووه.
په‌كه‌كه یه‌كه‌م كۆنگره‌ى خۆى له ساڵى 1978 له ئامه‌د به‌ستووه و دوایین كۆنگره‌شى ئه‌مساڵ له پێنج تا حه‌وتى ئه‌م مانگه بوو كه دواجار بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى دا.
له دوایین رسته‌ى په‌یامه‌كه‌ى هاتووه، "سۆسیالیزمى نه‌ته‌وه‌ى ده‌وڵه‌تدار شكست ده‌هێنێت، سۆسیالیزمى كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت". هه‌روه‌ها په‌كه‌كه به رسته‌یه‌كى تر كه له راگه‌یه‌نراوه فه‌رمییه‌كه نیشانه‌ى سه‌رسوڕمانى له‌گه‌ڵ داناوه و ده‌ڵێ، "پێداگریى له مرۆڤایه‌تیدا پێداگرییه له سۆسیالیزمدا!"