له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه، میدیاكانى توركیا و دنیا كه‌وتوونه‌ته شیكردنه‌وه و شرۆڤه‌كارى بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه دێنه پێشه‌وه. له‌وانه كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌كرێن و دووپاتى ئه‌وه‌ش ده‌كرێته‌وه، جارێ زووه وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه به دروستى بدرێنه‌وه، كه ته‌نیا پێوه‌ندى به توركیا خۆی نییه، به‌ڵكو پێوه‌ستن به ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه.
چاره‌نووسى ئۆجه‌لان چى ده‌بێت؟
چه‌ند رۆژێكه له ناوه‌نده رۆژنامه‌وانییه‌كان پرسیار له چاره‌نووسى ئۆجه‌لان ده‌كرێت، ئایا له گرتووخانه ده‌مێنێته‌وه یان ئازاد ده‌كرێت و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت. به تایبه‌تى ئه‌مجاره ئه‌و به ئه‌ندازیارى پرۆسه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه و چه‌كدادانى له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، په‌كه‌كه‌ش دووپاتى كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئۆجه‌لان هه‌رسێ بڕیاره‌كه‌ى داوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكخستن، چه‌كدادان، وه‌ستاندنى هه‌ر چالاكییه‌ك به ناوى په‌كه‌كه‌وه.
چاره‌نووسى به‌رپرسه باڵاكانى په‌كه‌كه چۆن ده‌بێت؟
كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى باڵا له ناو په‌كه‌كه‌دا هه‌ن، هه‌ر له ئێسته‌وه میدیاكانى توركیا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه به‌و به‌رپرسانه نه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه ناو توركیا، له‌وانه موراد قه‌ره‌یڵان، جه‌میل بایك، دۆران كالكان و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى باڵا. له‌وانه رۆژنامه‌ى یه‌نى شه‌فه‌قى توركى له وتارێكدا باسى له‌وه كردووه، ئه‌و به‌رپرسانه دووان یان سێیان ره‌وانه‌ى وڵاتى سێیه‌م ده‌كرێن و نابێت بێنه ناو توركیاوه.
یه‌نى شه‌فه‌ق كه رۆژنامه‌یه‌كى نزیك له ئاكپارتى "پارتى ده‌سه‌ڵاتداره" ده‌ڵێ، "ئه‌وانه‌ى نه‌یانتوانى بچنه وڵاتى سێیه‌م، ئه‌وا ده‌بێت له چه‌ند خاڵێكى دیاریكراوى ناو عێراق بمێننه‌وه".
پرۆسه‌ى چه‌كدادان چۆن ده‌بێت؟
هه‌ر یه‌نى شه‌فه‌ق باسى له‌وه كردووه، چه‌ند خاڵێك له سووریا و عێراق و توركیا دیارى ده‌كرێن، چه‌ند ده‌وڵه‌تێك له پرۆسه‌كه به‌شدارى ده‌كه‌ن و هه‌واڵگریى توركیاشیان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه ده‌ست به چه‌ككردنى په‌كه‌كه ده‌كرێت و چاره‌نووسى چه‌كه‌كانیش تا ئێسته دیار نییه چی‌یان به‌سه‌ر دێت، ئه‌مه‌ش پرسیارێكى تره.
ئایا توركیا بنكه سه‌ربازییه‌كانى داده‌خات؟
له
چه‌ندان ساڵى رابردوودا به پاساوى پاراستنى سنووره‌كان و دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى توركیا. ئه‌و وڵاته چه‌ندان بنكه‌ى سه‌ربازیى له عێراق و سووریا و چه‌ندان وڵاتى تر داناوه، كاتێك په‌كه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و وه‌ك به‌رپرسانى توركیا ده‌ڵێن، "توركیا خاڵى ده‌بێت له تیرۆر"، ئایا پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه ده‌مێنێته‌وه؟. رۆژنامه‌ى
زه‌مانى توركى كه رۆژنامه‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنه نووسیویه‌تى، "توركیا تا ماوه‌یه‌كى زۆر بنكه‌كانى ده‌مێننه‌وه".
چاره‌نووسى ئه‌ندامانى ئاسایى په‌كه‌كه و لایه‌نگرانى چى ده‌بێت؟
له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌ندامانى شاندى ئیمراڵى باسیان له‌وه كرد، دیدارێكیان له‌گه‌ڵ یه‌ڵماز تونج وه‌زیرى دادى توركیا كردووه، به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى ئاشتى هه‌ندێك یاسا هه‌موار بكرێنه‌وه. ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ده‌بێت سزاكان سووك بكرێن، یانیش لێخۆشبوو‌ن بۆ زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى په‌كه‌كه ده‌ربكرێت، جیا له‌مه‌ش پرسیارى ئه‌وه ده‌كرێت ئایا ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه‌ى لادراون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنى خۆیان؟
بارودۆخى رۆژئاواى كوردستان چى ده‌بێت؟
ساڵانێكه توركیا په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده به ده‌ستى په‌كه‌كه له قه‌ڵه‌م ده‌دات و به تیرۆریست ناویان ده‌بات، كاتێك دۆسیه‌ى په‌كه‌كه داده‌خرێت، هه‌ڵوێستى توركیا له به‌رانبه‌ر رۆژئاواى كوردستان چى ده‌بێت؟ بۆ ئه‌مه وه‌ڵامى زۆر له میدیاكان ئه‌وه‌یه دۆسیه‌ى رۆژئاوا له چوارچێوه‌ى سووریا ده‌بێت، بۆ ئه‌مه رێككه‌وتنى نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى نوێى سووریا خاڵى سه‌ره‌تایه.
پرسیاره هه‌ر گرنگه‌كه؟
ئایا هێڵى گشتیى توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد چییه؟ په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دا داواى له په‌رله‌مانى توركیا كردووه، رۆڵى له‌و پرسه هه‌بێت و به‌رپرسانى توركیاش باس له هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى توركیا ده‌كه‌ن، وه‌ك هه‌نگاوێكى سه‌ره‌تا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه. به‌ڵام ورده‌كاریى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كورد له توركیا و زۆر له‌و پرسیارانه‌ى سه‌ره‌وه، هێشتا وه‌ڵامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان بۆ نییه.